ئازادیی ئه‌قڵ وئه‌ندیشه‌ی مرۆڤ له‌کۆت وبه‌ندی خورافات،نه‌ریت،ئایدیۆلۆژی ودیکتاتۆری، حوسێن نازدار

ئازادی چه‌مکێکی رێژه‌ییه‌، به‌ واتای” نه‌بوونی کۆت وبه‌ند و زۆر”ه‌ نه‌ک ئانارشیزم وبێ سه‌ره‌و به ره‌یی وبه‌ره‌ڵایی،ئازادی بریتیه‌ له‌و کرداره‌ جه‌سته‌یی وهزریانەیhusen_nazdar-01

که‌ مرۆڤ له‌ ژیانی کۆمه‌ڵگاکه‌یداو له‌ چوارچیوه‌ی یاسایه‌کی دێموکراتیک وگه‌ل په‌سند دا ئه‌نجامی ده‌دات به‌بێ ئه‌وه‌ی زیان به‌ که‌سانی دیکه‌ وبه‌رژه‌وه‌ندیی گشتی بگه‌یه‌نێ،ئازادی هه‌قێکی ره‌وای مرۆڤه‌وهیچ چه‌شنه‌ ناهه‌قییه‌ک هه‌ڵناگرێ،ئازادی که‌رامه‌ت وشه‌خسییه‌ت ده‌دابه‌مرۆڤ ورێگه ‌نادا بکرێ به ‌ئامرازومۆره‌، ئازادی په‌ناو پشتیوان وپاسه‌وانی مافی مرۆڤه‌ونه‌خشی سه‌ره‌کیی هه‌یه ‌له‌هێنانه‌دی چاکه‌وبه‌خته‌وه‌ری وخۆشگوزه‌رانی بۆمرۆڤ و کۆمه‌ڵگا.

مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکی ئه‌قڵمه‌نده‌؛ئه‌قڵ گرینگترین توانایه‌ که‌مرۆڤ بۆ سه‌ربه‌خۆیی بوونی خۆی هه‌یه‌تی،ئه‌قڵ گه‌وهه‌ری یاسای ژیانی مرۆڤه ‌و  چرایه‌که‌ بۆ رێنوێنی کردنی خواسته‌کان،واته رێنوێنی ده‌دابه ‌مرۆڤ که‌چ بخوازێ و چ بڵێ وچ  بنووسێ وچۆن هه‌ڵسو که‌وت بکات. ئه‌قڵ چه‌مکێکی رێژه‌ییه‌ و به‌رامبه‌ر به‌زۆری وگه‌وره‌یی وجۆراوجۆری زانیارییه‌کان سنوورداره‌. “دیکارت”گوتوویه‌تی:”ئه‌قڵ ده‌ره‌نجامی لۆژیکی شته‌ گه‌وره‌ و بچووک و روون و ئاشکراکانه‌“.

مه‌به‌ست له”ئازادی و‌سه‌روه ر‌یی ئه‌قڵ” هه‌مووجۆره‌ ئه‌قڵێک نیه‌،به‌ڵکووئه‌و ئه‌قڵه‌یه‌ که‌ پێوه‌ندی پته‌و وراسته‌وخۆی به‌ ئازادییه‌وه‌ هه‌یه‌ و له‌ گه‌ڵ “بنه‌ما نه‌گۆڕ و ڕه‌هاکاندا نه‌گونجا و ناته‌بایه‌ و له ‌پێناوی ئازاد کردنی ئه‌قله‌ کۆت وبه‌ندکراوه‌کان دا”ئازایانه‌ خه‌بات ده‌کات. پێوه‌ندی ئه‌قڵ و ئازادی رێژه‌یی و داهێنه‌رانه‌یه‌ و ده‌بێته‌ هۆی نرخاندن وگه‌شه‌ودره‌وشانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری ئه‌قڵی مرۆڤ وله‌ کاروباری سیاسی، ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی، کولتووری  و زانستی کۆمه‌ڵگادا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه‌ و نه‌خشی کاریگه‌ر و گرینگی هەیه‌.

مرۆڤ به‌ به‌گوێره‌ی سروشتی خۆی بوونه‌وه‌رێکی  خاوه‌ن ئه‌ندیشه‌یه‌؛ واته‌ خاوه‌نی بیر ، بیرۆکه‌، بیر کردنه‌وه، گومان ،ترس ،خه‌م ونیگه‌رانی وهه‌روه‌ها خاوه‌نی روانگه‌،تێڕامان، تێڕوانین، تێبینی، پرسیار، ره‌خنه‌، پێشنیار، ڕاڤه‌، هه‌ڵسه‌نگاندن، هه‌ڵوێست وبڕیاره‌.

ئه‌ندیشه‌ چه‌مکێکی ڕێژه‌ییه‌؛کاری بیروئه‌ندیشه‌ ته‌نیا قبووڵ کردن نیه‌،به‌ڵکوو به ‌پله‌ی یه‌که‌م وسه‌رکیی داهێنانه‌،سنووری زانست وئه‌ندیشه‌ نابێ دیاری کراو بێ، له ‌بیرکردنه‌وه‌و ئه‌ندیشه‌دا ده‌بێ جێگه‌ بۆگومان هه‌بێ وده‌رفه‌تی هاتنه‌کایه‌ی هزری نوێ بۆمرۆڤ بڕه‌خسێ.

له‌چاخ وسه‌ده‌کانی دێریندا،ئایدیای ره‌هاولایه‌نگرانی نه‌رێت،”شک وگومان و وه‌ڵامی ڕوونیان”بۆگرینگ نه‌بوو،بیروبۆچوونی خورافی وپڕ له‌ وه‌هم مرۆڤی له‌ مرۆڤایه‌تی دوورخستبۆوه‌،تان وپۆی ئه‌قڵ وئه‌ندیشه‌ی مرۆڤ له‌گه‌ڵ ئه‌فسانه‌کان لێک ئاڵابوون،  ژیان و مه‌رگ به‌  ‌هۆی  ئه‌فسانه‌کانه وه‌ ڕاڤه ده‌کران،‌سێحروجادوخورافات ببوونه‌ هۆی ئه‌وه‌ که‌ مرۆڤ نه‌توانێ ژیرانه‌ زانست وتێگه‌یشتنی خۆی بۆباشکردنی دۆخی ژیانی به‌کاربێنێ.پێشکه‌وتنی مرۆڤایه‌تی به‌ره‌به‌ره‌ مرۆڤی به‌ره‌و ئه‌وه‌بردکه‌ هوشیاری وزانیاری له‌سه ر‌خۆی وشته‌کان ودیارده‌کان زیاتر بێ، گه‌شه‌و دره‌وشانه‌وه‌ی ئه‌ندیشه‌ی مرۆڤ بوو به‌ رووناک که‌ره‌وه‌ی رێگای رزگاری مرۆڤ له‌ کۆت و به‌ندی سێحرو جادووئه‌فسانه‌و خورافات.

ئه‌ومرۆڤانه‌ی که‌ به ‌رووناکی گه‌یشتوون و رووناکبیروبیرکراوه‌ن وخۆیان وه‌ک مرۆڤ ده‌ناسن وله‌شوێن وکاتی جیاوازدا خاوه‌نی بیرن وده‌زانن که‌چاوپۆشی له‌ رۆشنگه‌ری پێشێل کردنی مافی مرۆڤه‌،هه‌رگیز له‌تاریکی ناترسن وکارده‌که‌ن له‌پێناوی گۆڕینی شێوازی بیری ئه‌فسانه‌یی بۆ بیری واقیعی، خه‌بات ده‌که‌ن بۆئازادی له‌به‌کارهێنانی ئه‌قل وئه‌ندیشه‌ وئازایه‌تی له‌راگه‌یاندنی زانست وزانین.

ئه‌و بیرو ئه‌ندیشانه‌ی” که‌ شته‌ گه‌وره‌ وبچووک وروون و ئاشکراکان وراستییه‌ ڕێژه‌ییه‌کان “وه‌ک ره‌ها و”مقدس” یان بیروبۆچوونی خورافی وپڕله‌ وه‌هم وه‌ک “حقیقت” به‌خه‌ڵک بناسێنن، زیان به‌زانست وگه‌شه‌ وپێشکه‌وتنی مرۆڤ ومرۆڤایه‌تی ده‌گه‌ێنن.ئه‌وبیروئه‌ندیشانه‌ی که‌سه‌رکوت وسرێنه‌وه‌ی بیروبۆچوون وده‌نگ وره‌نگه‌ جیاوازه‌کان به‌”پیرۆز و ره‌وا”بزانن  دژی ئازادی ومافه‌کانی مرۆڤن،ئه‌و بیروڕایانه‌ش که‌ زاده‌ی پێویستییه‌کانی سه‌رکه‌وتن وچه‌سپاندنی ئه‌قڵانیه‌ت،سه‌روه‌ریی گه‌ل،ده‌سه‌لاتی دیموکراتی وئازادی کۆمه‌ڵگا بن کاریگه‌ر ده‌بن ودرێژه‌ به ‌ره‌وایی رێژه‌یی خۆیان ده‌ ده‌ن.

له‌جیهانی ئه‌مرۆدا که ‌سه رده‌می ده‌سه‌ڵاتی زانیاریی ،سه‌روه‌ری ئه‌قڵ، سێکۆلاریزم، شارستانیه‌ت،هه‌مه‌ ره‌نگی، فره‌لایه‌نی، ئازادیی دژه‌کان و بیروڕای جیاوازه‌، مافی” دواحوکمی ره‌ها” بۆ هیچ فه‌لسه‌فه‌، ئه‌ندیشه‌،ئایین، ئایدیۆلۆژی، تێز و ده‌سه‌ڵاتێک بۆ هه‌میشه‌ پارێزراو ده‌سته‌به‌ر نابێت.

کۆمه‌ڵگای  مرۆڤایه‌تی، بۆبنبڕکردنی بیروئه‌ندیشه‌ی کۆنه‌په‌رستانه‌ وچه‌قبه‌ستوو ئه‌فسانه‌یی، بۆ سڕینه‌وه‌ی شوێنه‌واری  ناله‌باری ئایدلۆژیای ره‌هاگه‌راونه‌گۆڕ، پێویستی به‌ئه‌قڵ وئه‌ندیشه‌ی ئازادوڕێژه‌یی، بیری ره‌خنه‌یی، ره‌خنه‌گری ئازا، ره‌خنه‌ی بنیاتنه‌ر، لێکۆله‌ری واقێعبین و به‌تواناو داهێنه‌ر، دامه‌زراوه‌ و سه‌رچاوه‌ی زانستی و لێکۆلینه‌وه‌ی به‌هیزو چالاک، دامه‌زراوه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد و به‌رپر‌س هه‌یه‌.

حوسێن نازدار

 

ئاگاداریەان
مەلا حەسەن شیوەسەڵی
مەلا محەممەد جوانڕۆیی
ئارشیو