حکومه‌تی کۆماری (اسلامی) له ‌ئێران کوڕی کورد له‌سێداره‌ ده‌دا؟، هه‌رێمی کوردستانیش براو که‌س و کارو بنه‌ماڵه‌ی له‌ سێداره‌ داراوه‌کان زیندانی ده‌کا؟، سولەیمان ئەحمەد نەژاد

هه‌روه‌ک هه‌موومان ده‌زانین دوای هه‌ره‌س هێنانی حکومه‌تی بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌وی له‌ ساڵی ۱۳۵۷ ی 

soleiman_ahmednjad

_هه‌روه‌ک هه‌موومان ده‌زانین دوای هه‌ره‌س هێنانی حکومه‌تی بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌وی له‌ ساڵی ۱۳۵۷ ی هه‌تاوی له‌ ئێران حکومه‌تێکی به‌ناو ئیسلامی هاته‌سه‌رکار. ئه‌و حکومه‌ته‌ هه‌رچه‌ند له‌ ناوه‌رۆکدا نه‌ک هه‌ر ئیسلامی نیه‌ ؟؟ به‌ڵکوهه‌ر هه‌نگاو و قه‌ڵه‌مبازێک که‌ هه‌ڵیده‌گرێ یا ده‌یهاوێ، دژی بنه‌ما ئیسجامیه‌کان و کۆمه‌ڵگای اسلامیه‌؟؟

 کۆماری نا اسلامی ئێران هه‌رله‌ یه‌که‌م ڕۆژ و ده‌سپێکی دامه‌زرانیه‌و ده‌سته‌یه‌ک مه‌لای بێ مێشک، که‌م سه‌لیقه‌ ، دامه‌ن شۆڕ و مێزه‌ر به‌سه‌ر، خۆیانکرد به‌ ده‌مڕاست و بوون به‌ هه‌مه‌کاره‌۰

به‌ڵام له‌ ئاکامدا به‌ جێگای خۆشگوزه‌رانی، ئاوه‌دانی، ئاسایش و هێمنایه‌تی بۆ گه‌لانی ئێران،ژێردامه‌نی عه‌باکانیان کرد به‌ بنکه‌یه‌کی گه‌وره‌و به‌ هێزی ترۆریستی بۆ په‌روه‌رده‌کردنی ترۆریستان دژ به‌ اسلام و ئینسانیه‌ت؟؟

 له‌ هه‌مان کاتیشدا له‌ سه‌ر بڕیاری خومه‌ینی گۆڕ به‌ گۆڕ فتوای جه‌هاد دژ به‌ کوردیاندا  و خوێن و خاک و مڵک و ماڵ و سه‌روه‌تی کوردیان به‌ حه‌ڵاڵ داناو ده‌ستیانکرد به‌ له‌ سێداره‌دانی گه‌نج و لاوانی کورد که‌ تاکو ئه‌مڕۆ درێژه‌ی هه‌یه‌؟؟

 تازه‌ترینیان له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوو دابوو که‌ ۳ لاوی دیکه‌ی کورد به‌ ناوه‌کانی حه‌بیبووڵڵا، ڕه‌زا و شێرکۆمه‌عارفی له‌ لان کۆماری نا اسلامی له‌ سێداره‌ دران.

  به‌ هۆی ئه‌و هه‌واڵه‌ دڵته‌زێن و کاره‌ نا مرۆڤانه‌یه‌، جه‌معێک له‌ خوشک و برا کورده‌کانیان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و کرداره‌ قێزه‌وه‌نه‌ی کۆماری ترۆریستی ئێران، له‌ هه‌رێمی به‌ ناو کوردستان و له‌ به‌ر ده‌رگای سه‌فاره‌تی ئێران له‌ هه‌ولێر خۆ پێشاندانێکیان سازکرد۰

  لێره‌دا ئینتیزار ده‌کرا ئه‌و هه‌رێمه‌ی که‌ ناوی هه‌رێمی کوردی لێنراوه‌ هاوڕاو پاڵپشتی کورده‌ خۆپێشانده‌ره‌کانبێ،،به‌ڵام هه‌روه‌ک دیترا ئینتیزاره‌کان پێچه‌وانه‌بوون و هه‌رێمه‌ کوردییه‌که‌مان وه‌کو هه‌موو جارێک دڵی ترۆریستانی کۆماری اسلامی ئێرانی نه‌شکاند و به‌ پشتیوانیکردن له‌وکاره‌ نامرۆڤانه‌یه‌ی کۆماری سێداره‌ی ئێران که‌وته‌ سزادانی خۆپێشانده‌ره‌ کورده‌ برا ئیعدام کراوه‌کان و په‌لکێش و ڕاپێچی زیندای ئه‌بو ( غرێبی) کردن؟؟

  که‌وابوو لێره‌دایه‌ که‌ ده‌بێ بڵێین حکومه‌تی کۆماری اسلام له‌ ئێران کوڕی کورد له‌ سێداره‌ ده‌دات،، هه‌رێمی کوردستانیش برا و که‌س و کارو بنه‌ماڵه‌ی کورده‌ له‌ سێداره‌ دراوه‌کان له‌ زیندان ده‌کا؟؟

 که‌س نیه‌ نه‌زانێ که‌ که‌س له‌ سه‌دام حسین(ی) گۆڕ به‌ گۆڕ زاڵمتر و خوێن ڕێژتر نه‌بوو، به‌ڵام نه‌ک هه‌ر پێشی خه‌باتی چه‌کدارانه‌ی کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی نه‌گرت، به‌ڵکو پشتیوانیشی ده‌کردن،، هه‌روه‌ها جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ که‌ کاتێک سه‌ددام له‌سه‌رکار بوو و حیزبه‌ کوردییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات له‌ کوردستانی عراق بوون ته‌نانه‌ت نینۆکی پێشمه‌رگه‌یه‌ک له‌ خوێن نه‌هات؟؟

 به‌ ڵام به‌ مه‌عزی ئه‌وه‌که‌ حیزبه‌ کوردییه‌کانی کوردستانی عراق گه‌ڕانه‌وه‌ و به‌ قه‌ول هه‌رێمی کوردستان دامه‌زرا که‌وتنه‌ گیانی حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و له‌ زاخۆڕا هه‌تاکو سلێمانیه‌ زیاتر له‌ ۲ هه‌زار کادر و پێشمه‌رگه‌یان لێ ترۆر کردن؟؟

 ئه‌نجا پێیان ڕاگه‌یاندن که‌ هه‌رکام یا هه‌ر حیزبێک بچێته‌وه‌ ناو کوردستانی ئێران و چالاکی نیزامی بکات ته‌حویلی کۆماری اسلامی برای گه‌وره‌مانی ده‌ده‌ینه‌وه‌؟؟

 بالێره‌دا خه‌ڵکی کورد خۆی قه‌زاوات بکا، ئایا دۆسته‌زاڵمه‌ عاره‌به‌که‌مان باشتربوو بۆ کوردانی ڕۆژهه‌ڵات، یا ئه‌و هه‌رێمه‌ی که‌ ئێستا به‌ناوی هه‌رێمی کوردستان هه‌مانه‌؟؟     ئه‌وه‌ له‌ مێژوودا بۆ یه‌که‌مجار و به‌ ڕێکه‌وت کوردانی رۆژهه‌ڵات به‌ردێکیان له‌ سه‌فاره‌تی ئێران گرت له‌ هه‌ولێر، به‌ڵام له‌ لایه‌ن هه‌رێمه‌کوردییه‌که‌مانه‌وه‌ خرانه‌ ناو زیندانی ئه‌وین و به‌ ئاژاوه‌گێڕ ناویان ده‌به‌ن،،ئایا ئه‌و هه‌موو دڵسۆزییه‌ی هه‌رێمی کوردستان بۆ کۆماری ترۆریست و کورد کوژی ئێران له‌ پێناو چیدایه‌ و ئه‌و هه‌موو بێلووتفیه‌ له‌ ئاست کورد دا بۆ؟؟؟؟

  من پێموایه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌رێمه‌ی ئێستا هه‌مانه‌ ده‌ست له‌ بێگانه‌ په‌ره‌ستی هه‌ڵنه‌گرێ و نه‌ بێت به‌ هه‌رێمێکی ڕاسته‌قینه‌ی کوردی،، ناوی هه‌رێمی فارس وتوورک و عاره‌بی له‌سه‌ر بێ باشتره‌،،هه‌رێمێک که‌هه‌ر به‌ناو هه‌رێمی کوردستان نه‌بێ، ده‌بێ له‌ به‌رانبه‌ر هه‌ر قه‌تره‌یه‌ک خوێنی لاوانی کورد دا خۆی به‌ مه‌سئول بزانێ و سه‌ری رێزدابنوێنێ له‌ ئاستیاندا،، به‌ڵام داخه‌که‌م کورد ده‌ستی پێ له‌ بێگانه‌ په‌ره‌ستی و غه‌یانه‌تکردن هه‌ڵناگیرێ ،هه‌روه‌کو مێژوو نیشانیداوه‌؟؟

 هه‌موو ئه‌و ڕاپه‌ڕین یا شۆڕشانه‌ی کراون وه‌کو ڕاپه‌ڕینی شێخی نه‌هری،سمایل ئاغا سمکۆ و شێخ محمود و۰۰۰۰۰۰هۆی هه‌ره‌س هێنانه‌که‌یان خۆ شخزمه‌تی خودی کورد بووه‌ به‌ بێێگانه‌؟؟ هه‌روه‌کو ده‌ستی کورد له‌ ترۆری دوکتۆرعبدالرحمن قاسملووش دا بێبه‌ش نه‌بوو؟؟؟؟

  ئه‌گه‌رچاوله‌ مێژووی ۳ نه‌ته‌وه‌ی وه‌ک فارس،توورک و عاره‌ب بکه‌ین جیا له‌ اعدام،کوششتن،زیندانیکردن،شکه‌نجه‌دان،خاک داگیرکردن،تاڵانکردن،ئاواره‌کردن،زینده‌به‌چاڵکردن،شیمیاباران و ئه‌نفالکردن شتێکی دیکه‌ت به‌رچاوێێناکه‌وێ له‌ ئاست کورد دا،،هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر چاوێکیش به‌ مێژووی کورد دا بخشێنی هاوکات له‌گه‌ڵ ڕاپه‌رین و شۆڕشه‌کانیاندا،له‌ خزمه‌تکردن و هاوکاریکردن به‌و ۳ نه‌ته‌وه‌یه‌ غافڵ نه‌بوون؟؟

 به‌جۆرێک که‌ زۆرجار رێبه‌ره‌ کورده‌کان له‌ یه‌ک سه‌نگه‌ردا و شان به‌ شانی ئه‌و ۳ نه‌ته‌وه‌ دیکتاتۆر و کورد کوژه‌،هێرشیانکردۆته‌ سه‌ر کوردستان و کوردیان کوشتووه‌؟؟ هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌ ئه‌ندازه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد غه‌یانه‌تی به‌ نه‌ته‌وه‌ی خۆی نه‌کردووه‌ و خزمه‌تیش به‌ دووژمن؟؟

   ئه‌و کوردانه‌ی هاوکار و هاوسه‌نگه‌ری بێگانه‌بوونه‌ و غه‌یانه‌تیان به‌ خاکی پاکی داگیرکراوی کوردستان کردووه‌،به‌ ده‌ستی خۆیان مۆرێکی وه‌ها ڕه‌شیان به‌ ناوچاوانی خۆیان و لاپه‌ڕه‌کانی ده‌فته‌رچه‌ی مێژووی کورده‌ وه‌ چه‌سپاندووه‌ به‌ئاوی هیچ ڕوبار و زێ و ده‌ریاچه‌یه‌ک پاک نابێته‌وه‌؟؟

خه‌ڵک شۆڕشیکرد،شه‌هیدی دا،خوێنیدا،به‌ زیندوویی له‌ خاکنرا،شیمیا باران و ئه‌نفالکرا، له‌ ئاکامدا هه‌رێمێکی کوردی لێ دروستبوو،له‌ ڕاستیدا جێگه‌ی داخه‌ هه‌رێمێک له‌ خوێن دروستبووه‌ و به‌رهه‌می خوێنه‌،،به‌ڵام ده‌سحێب بێت له‌ناو قامکی فارس داو سزای کوردان بدا، به‌ نه‌فعی قاتڵانی کورد؟؟؟؟

 ئه‌وه‌ له‌ کاتێک دایه‌ که‌ کورد ده‌یهه‌وێ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بگرێ،من لێره‌ ده‌ڵێم کورد ئه‌گه‌ر خۆی یه‌کلا نه‌کاته‌وه‌ و ڕێزی خۆی له‌ ڕێزی بێگانه‌ جیانه‌کاته‌وه‌،،به‌تایبه‌ت فارس، تورک و عاره‌ب زۆر حه‌یبه‌ باسی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد بکا؟؟

 کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد کاتێک ده‌به‌سترێ،، که‌ کورد پشت بکاته‌ بێگانه‌ و ڕووبکاته‌ نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی و ئه‌و هه‌رێمه‌ش که‌ پێی ده‌گوترێ هه‌رێمی کوردی، هه‌وڵبدا بۆ ئازاد کردن و سه‌ریه‌ک خستنه‌وه‌ی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان،،ئه‌گه‌ر نا کورد به‌ خه‌ونیش هه‌رێم،وڵات و ده‌وڵه‌تی خۆی نابینێ، هه‌روه‌ک نه‌یدیوه‌؟؟

سه‌رۆکه‌کانی هه‌رێمی کوردستان که‌ قسه‌ده‌که‌ن وشه‌ی یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه‌ ده‌ڵێن ئێمه‌ به‌ شێک له‌ ( عراق) ین.که‌وابوو کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کورد که‌ جارو بار لاپله‌سه‌نی قسه‌ی لێوه‌ده‌کرێ، هیچ ماناو مه‌فهومێکی نیه‌؟؟؟؟

 من وه‌ک خۆم هه‌رێمێکم ده‌وێ و به‌ هه‌رێمێک  ده‌ڵێم هه‌رێمی کوردستان که‌ له‌سه‌ر حه‌قی کورد فارس بکاته‌ زیندان، نه‌ک له‌سه‌ر ناحه‌قی فارس کوردان زیندانی بکا؟؟

 ئه‌و هه‌رێمه‌ کوردییه‌ی ئێستا هه‌یه‌،به‌ ئه‌ندازه‌ی زێی بادینان و گۆلی وان خوێنی بۆ دراوه‌،، به‌ڵام ئێستا وه‌کو ده‌بینین هه‌ر خوێن ڕێژه‌کان خۆیان حوکمڕانی تێداده‌که‌ن و به‌رهه‌مه‌که‌ی ده‌خۆن و بۆته‌ زیندان بۆ گه‌نج و لاوانی کورد؟؟؟؟

 ئه‌وانه‌ که‌ بێحورمه‌تی به‌ کوردانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌که‌ن و به‌ ئاژاوه‌گێڕ ناویان ده‌به‌ن و ڕاپێچی زیندانیان ده‌که‌ن بۆ خۆشخزمه‌تی به‌ کۆماری اسلام ئێران نابێ ئه‌وه‌یان له‌ بیر بچێ که‌ کۆماری سێداره‌ تا سه‌ر بۆ ئه‌وان نا مێنێ و ڕۆژێک کۆتایی به‌ ده‌سه‌ڵاتی شووم و نه‌گریسی ده‌هێنرێت و به‌ ده‌ردی مامه‌ سه‌دامه‌که‌ی خۆیان ده‌چێت،، ئه‌و کات ئه‌وانیش ده‌بێ دادگایی خه‌ڵک بکرێن له‌لایه‌ن کوردانی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌؟؟؟؟

  ئه‌و چه‌ند دێره‌ شیعره‌ی شاعیری به‌ناو بانگی نه‌ته‌وه‌ی کورد مامۆستا ( هێمن) پڕبه‌ پێستی

 ئه‌و کوردانه‌یه‌ که‌ بێگانه‌ په‌ره‌ستن،، که‌ ده‌ڵێت

  به‌فیرۆ چوو خه‌باتمان،، نه‌ما شووره‌ی وڵاتمان

  تێپه‌ڕی ڕۆژی هاتمان،، ڕووخا کۆشکی ئاواتمان

نه‌هاتی و ته‌نگانه‌یه‌،، باو باوی بێگانه‌یه‌

کاتالۆگ