پێشمه‌رگه‌ باسکی به‌ هێزی گه‌له‌ ، حوسێن نازدار

پیشمه‌رگه‌ ئه‌و مرۆڤه‌ راسته‌ قێنه‌یه که‌ له‌ پێناوی رزگاری وئازادی وبه‌ختیاری گه‌ل ونیشتمانه‌که‌یدا، له هه موو خۆشی وئاسووده‌ییه‌کی ژیانی گوزه‌راوه‌ و له‌و رێبازه‌دا  به‌شێوازی ره‌واوگونجاو،شێلگیرانه‌ ،   ئازایانه‌ و چالاکانه‌ خه‌بات ده‌کا.‌hosain_nazdar_0

پێشمه‌رگه‌ ئه‌و مرۆڤه‌ مافخوازه‌یه‌ که‌دژی چه‌وسانه‌وه‌ی مرۆڤ به‌ده‌ستی مرۆڤه وله‌پێناوی بنبڕکردنی هه‌رچه‌شنه‌ سته‌مێکی چینایه‌تی، ره‌گه‌زی،ئایینی،نه‌ژادی ونه‌ته‌وایه‌تی دا خه‌بات ده‌کات.

پێشمه‌رگه‌ ئه‌و مرۆڤه ‌تێکۆشه‌ره‌یه‌ که‌له‌ پێناوی چه‌سپاندن و سه‌ر‌که‌وتنی دیموکراسی، مافی مرۆڤ  ،  مافی نه‌ته‌وایه‌تی، فره‌چه‌شنی وپلۆرالیزمی سیاسی دا  خه‌بات ده‌کات.

پێشمه‌رگه‌ ئه‌و مرۆڤه   ‌ژیرو بیرکراوه‌یه  که ‌له‌پێناوی  به‌رزکردنه‌وه‌ی  هه‌ستی  نیشتمانپه‌روه‌ری، هۆشیاری نه‌ته‌وایه‌تی وبه‌هێزکردنی ئیراده‌ی سیاسی گه‌له‌که‌یدا خه‌بات ده‌کات.

پێشمه‌رگه‌ ئه‌و مرۆڤه‌ پێشکه‌وتنخوازه‌یه که‌ له‌ پێناوی چاکسازی، نوێبوونه‌وه‌،گۆڕان وگه‌شه‌ی سیاسی،کۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری نیشتمانه‌که‌یدا خه‌بات ده‌کات.

 پێشمه‌رگه‌ ئه‌ومرۆڤه‌ خۆشناوده‌ست وزمان وداوێن پاکه‌یه‌،که‌پارێزگاری له‌ حورمه‌ت وکه‌رامه‌تی مرۆڤ ،سه‌روه‌ت وسامانی گشتی،مێژوو،زمان ،کولتوورو که‌له‌پووری ره‌سه‌نی نه‌ته وه‌و نیشتمانه‌که‌ی ده‌کات .

 پێشمه‌رگه‌ ئه‌و مرۆڤه‌ هۆشیاره‌یه‌  که‌ به‌زانین وتێگه‌یشتنه‌وه  یاساو رێساو نه‌زم ودیسیپلینی گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی په‌سند ده‌کات وله‌پێناوی سه‌لماندن وچه‌سپاندن وسه‌ر که‌وتنیدا خه‌بات ده‌کات.

 پێشمه‌رگه‌ ئه‌و مرۆڤه‌ ئاشتیخوازه‌یه‌ که‌ له‌ مه‌یدانی”شه‌ری ره‌وا‌ و وتوویژی شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌ وئاشتی    سه‌ربه‌رزانه‌ ودادپه‌روه‌رانه‌”دا   لێهاتووئازاو چاو نه‌ترسه‌.

پێشمه‌رگه‌ چرای رووناکی رێگای خه‌باته‌،سۆمای چاوه‌،چاوگه‌ی هیوایه،قه‌ڵای وره‌یه‌،باسکی به‌هیزی گه‌له‌‌‌.

‌   حەسێن نازدار                                                                                                 

کاتالۆگ