به‌هار؟، سولەیمان ئەحمەدنژاد

دیسان به‌هار هات خه‌به‌رێک نیه‌،،  

له‌ مافی گه‌لم ئه‌سه‌رێک نیه‌،،   suleiman-ahmadnjad

شه‌هیدم ڕه‌مزی خاکه‌ لێوه‌یه‌،،

له‌ به‌هاریشدا، هه‌ر کڕێوه‌یه‌،،

فه‌سڵی به‌هارم، تێر نه‌دی به‌چاو،،

هه‌رچییه‌ک ئه‌بینم، زه‌رده‌ وه‌ک هه‌تاو،،

هه‌رچی به‌هاره‌، زستانه‌ بۆمن ،،

بژی کوردستان ، مه‌رگ بۆ دووژمن،،

ئه‌م ساڵیش جێژنه‌م هه‌ر سڕو سۆڵه‌،،

ئێسکم هاڕاوه‌، گۆشتم پڕپۆڵه‌ ،،

به‌هارو نه‌ورۆز چۆن ته‌عریف بکه‌م،،

بێ گوڵی نێرگس، چۆن نه‌ورۆز بکه‌م،،

ده‌یان به‌هارم ، بێ هۆ تێپه‌ڕی،،

چی ئاواتم بوو ، وه‌ک گه‌ڵا وه‌ری،،

ته‌مه‌نم هه‌مووی، ڕۆژ ڕۆژ تێپه‌ڕی،،

هه‌ر مانگ و ساڵێک، له‌ ده‌ر به‌ده‌ری،،

به‌هاری خه‌ڵک سه‌وزو ڕه‌نگاوه‌،،

به‌هاری منیش ، شه‌خته‌ لێیداوه‌،،

به‌هاری ئه‌م ساڵ پڕ بێ هه‌تاو و ، بێ خوڕه‌ی ئاوه‌،،

له‌ ناو به‌هاردا پاییز ڕواوه‌ ،،

شێوه‌رد بێ ئاو و کانی نه‌زۆکه‌،،

دیاری شوانه‌ش هه‌ر ئاڵه‌ کۆکه‌،،

به‌هاری ئه‌م ساڵ، ڕه‌نگی نه‌ماوه‌،،

ده‌وره‌ی به‌ دڕک، په‌رژین کراوه‌،،

نازانم بۆچی؟ سروشت، لێم زیزه‌،،

به‌هاریش بۆ من وه‌کو پاییزه‌ ،،

به‌ڵام هێشتا دره‌نگ نیه‌ ،،

له‌ وره‌دا که‌سریم نیه‌ ،،

به‌هاری من به‌ ڕێوه‌یه‌ ،،

دژی شه‌خته‌ و کڕێوه‌یه‌ ،،

ئه‌و به‌هاره‌ی من ده‌مهه‌وێ،،

ڕۆژێک له‌ که‌ل، ده‌رده‌ که‌وێ؟؟

 

2014-03-20

ئاگاداریەان
مەلا حەسەن شیوەسەڵی
مەلا محەممەد جوانڕۆیی
ئارشیو