شێعر، سولەیمان ئەحمەدنژاد

شیعر، خه‌مان ده‌ڕه‌تێنێ!؟ 

 فرمێسکی شادی ده‌ڕژنێ!  suleiman-ahmadnjad

شیعر، نه‌یار ده‌ ته‌زێنێ!

قه‌لبی دیکتاتۆر ده‌شکێنێ؟!

 

شیعر، بزه‌ی مناڵێکه‌!

شه‌و به‌ مردن پێده‌که‌نێ/و ڕۆژ له‌ سووچی خه‌یاڵێکه‌!

شیعر، وه‌ک گڕوو گاڵه‌!

له‌گه‌ڵ وه‌زن و قافیه‌دا/ وه‌کو دایک و منداڵه‌؟!

 

شیعر، ده‌ریا ده‌هه‌ژێنێ!

بێشکه‌ی، منداڵ ڕاده‌ژێنێ!

شیعر، منداڵ ده‌خه‌وێنێ!

مردوو، له‌ خه‌و هه‌ڵده‌ستێنێ؟!

 

شیعر، هه‌وێن ده‌کا، ئه‌وین!

ده‌ڵێ: منیش ده‌مرم بۆ ژین؟!

شیعر، له‌ پێش وه‌چوون دایه‌!

کاروانی ئه‌و دوایی نایه‌!

 

شیعر، وه‌ک بڵێسه‌/و تینه‌!

پڕ له‌ گریان، پڕ له‌ شینه‌؟!

شیعر، بارانه‌یه‌، باران!

ده‌ڕژێته‌ ناو، کۆڕی یاران!

 

شیعر، زستان نیه‌/ به‌ هاره‌!

ڕۆژێک له‌ گوند، یه‌ک له‌ شاره‌؟!

شیعر، جارێک نه‌رمه‌، جارێک ڕه‌ق/و جار خه‌مباره‌!

هه‌م، هێمنه‌/و هه‌م، هه‌ژاره‌؟!

 

شیعر، حه‌سانه‌وه‌ی نیه‌؟

سه‌ری له‌ ئاسمانه‌/و پای له‌ ئه‌رزییه‌؟

شیعر، ده‌مێک شاده‌/و تاوێک نا شاده‌؟!

سنووری ده‌ستکردی نیه‌؟ هه‌رچی بینووسێ ئازاده‌!

 

شیعر، وه‌ک چێشتی مجێوره‌؟

یه‌کیان بێ ڕۆن، یه‌کێک چه‌وره‌؟

شیعر، وه‌ک چه‌رخی ڕۆژگاره‌؟

تاوێک ڕوون/و تاوێک تاره‌؟!

 

شیعر، ئاشقێکی پڕ هاره‌؟

ده‌ستی له‌ نێوان دوو مه‌مک/و ده‌می له‌سه‌ر لێوی یاره‌؟!

شیعر، ڕه‌قیبی دووژمنه‌/و ڕه‌فیقی مامه‌ هه‌ژاره‌؟!

به‌یتێک له‌ شیعری، دڵداره‌/و نه‌فره‌ت ده‌کا له‌ سێداره‌

ئاگاداریەان
مەلا حەسەن شیوەسەڵی
مەلا محەممەد جوانڕۆیی
ئارشیو