بۆ ڕێبه‌رێکی نه‌مردوو، سولەیمان ئەحمەدنژاد

 گه‌ر چاوی هه‌وری ئاسمان بام؟  

ڕۆژێ سه‌دجار فرمێسکم بۆ هه‌ڵده‌ڕشتی؟  

نه‌م ده‌هێشت له‌ سه‌رزه‌وی بی؟ له‌ ناو چاومدا ده‌مناشتی!

ئه‌گه‌ر مانگ/ و ئه‌ستێره‌ بام، ده‌بووم به‌ چرای شه‌وانت! نه‌ک بێچرابێ شه‌و ئاهه‌نگی شه‌و زستانت!

 

ئاگه‌ر به‌ هار بام، گۆڕه‌که‌تم ده‌کرد به‌ خه‌رمانی گوڵان!

تاکو یه‌که‌م ڕۆژی نه‌ورۆز، گوڵ بارانکه‌ی ماڵی دڵان!

گه‌ر خاکه‌لێوه‌ بوومایه‌، ده‌مکردییه‌ تاجه‌گوڵینه‌ بۆسه‌ر ئارامگه‌ی شه‌هیدان!

نه‌ک بڕه‌نجێ، دڵی دایکمان، هی نیشتمان!

 

گه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌کی، شه‌هید بام!

شه‌وان ئێشکم، لێ ده‌گرتی؟

ڕۆژێ سه‌دجار، کێله‌کانم ماچ ده‌کردی!!

وه‌کو سه‌مبوولی شه‌هیدان، وه‌کو نووشته‌! له‌ ئاڵای سوورم ده‌گرتی!!

 

گه‌ر محەممەد/ ی ماملێ بام؟ ده‌مخستیه‌ ناو بازی بێریان؟

نه‌کا زیزبێ له‌من، مامه‌ هێمن/ ی مووکوریان؟

گه‌ر سمایل سه‌رده‌شتی بایه‌م؟ ده‌مناردییه‌ سه‌ر په‌ڕه‌ی هه‌وران!

تاببینی هێمای جوانی ده‌شتی بێوران!

گه‌ر شڤان بام؟ هۆزانی نازێ، نازێ/ م بۆت ده‌چڕی له‌گه‌ڵ به‌ ستێ!

به‌ڵام ده‌بێ بمبووری گه‌وڕه‌م! من هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م له‌ ده‌ست دێ؟

 

گه‌ر په‌یامی قاسملوو بام! کوردستانم ڕاده‌په‌ڕاند!

ده‌رگای زیندانانم ده‌شکاند، قه‌ڵای بێدادیم ده‌ڕووخاند!

ده‌بووم به‌ ئاوری نه‌ورۆز/ و په‌ت و سێداره‌م ده‌سووتاند!

سه‌ر به‌ خۆییم ڕاده‌گه‌یاند! سه‌ر به‌ خۆییم ڕاده‌گه‌یاند!!

 

گه‌ر شاری پێشه‌وا بایه‌م؟

چوارچرام ده‌کرد به‌ میمبه‌رێک/ یا خود به‌ دوو؟

دوو په‌یکه‌رم لێداده‌نان! یه‌کیان بۆ بینایی چاو/ و ئه‌ویتریان بۆ قاسملوو!!

ئه‌ویتریان بۆ قاسملوو!!

 

گه‌ر شاعیرێک، بوومایه‌؟

ده‌مکردییه‌ هه‌وێنی شیعر/ و چه‌پکێک شیعرم پێ ده‌به‌ستی!

گه‌ر دایکی شه‌هیدان هات با، ئه‌و شیعره‌م ده‌نایه‌ ده‌ستی!

ده‌مگوت: دایه‌ بڕۆ ئه‌تۆش، بیکه‌ په‌یامی سه‌ر به‌ستی!

 

ئه‌وجار ده‌مگوت: دایکی کوردان، هۆ نیشتمانی ماندوو؟

مزگێنی بێ، کورد/ و کوردستان ڕزگاربوو؟!

هه‌سته‌ جلکی ڕه‌ش فڕێده‌/ و کۆڵوانه‌ی سوورت گرێده‌!

ده‌ستی شه‌هیدانت بگره‌/ و چه‌پکه‌ گوڵی سووریان وێده‌! چه‌پکه‌ گوڵی سووریان وێده‌!!

 

گه‌ر شه‌و زستانی یه‌ڵدا بام؟

شه‌م/ و مۆمی هه‌رماڵێکم، داده‌گریسان!

بۆ جێژنی له‌ دایکبوونی، دوکتۆری کورد، کوڕی یه‌ڵدا/ شه‌وی زستان!

تا بڕووخێ، کاخ/ و کۆشک/ و قه‌ڵاکۆنه‌ی شه‌وپه‌رستان!

 

گه‌رمهاباد / هه‌ولێر، یا دیاربه‌کر / و قامیشلووبام؟

له‌ به‌رچاوی ئه‌رز / و ئاسماندا، ونده‌بووم؟

گه‌ر ماڵم، له‌ پیرلاشێز با؟ میوانی ماڵه‌که‌ت ده‌بووم؟

ده‌مگوت: ڕێبه‌ر تۆ نه‌مردووی! ئه‌وه‌ من بووم؟ تۆ نه‌مردووی! ئه‌وه‌ من بووم؟

ئاگاداریەان
مەلا حەسەن شیوەسەڵی
مەلا محەممەد جوانڕۆیی
ئارشیو