شەهید ، سولەیمان ئەحمەدنژاد

شه‌هید، زامه‌

خوێنی سووری لێ ده‌چۆڕێ

ده‌ست و په‌نجه‌ی داره‌ مه‌یته‌

هه‌ر ڕۆژێ ده‌شته‌ سه‌ر گۆڕێ، هه‌ر ڕۆژێ ده‌شته‌ سه‌ر گۆڕێ؟suleiman-ahmadnjad

 شه‌هید، تابووت و گڵکۆیه‌!

خوێنه‌، برینه‌، بۆ سۆیه‌؟

شه‌و به‌ دووژمن هه‌ره‌س دێنێ!

به‌ ڕۆژ قه‌بران ڕاده‌ژێنێ، به‌ ڕۆژ قه‌بران ڕاده‌ژێنێ؟

 

 شه‌هید، بۆنه‌، عیشقه‌، خاکه‌!

نه‌وه‌ی ژ، کاف، کوڕی کۆمار!

وه‌ک ڕووگه‌ی نیشتمان پاکه‌، وه‌ک ڕووگه‌ی نیشتمان پاکه‌!

شه‌هید، کوڕی خاکه‌لێوه‌، به‌هار و نه‌ورۆزن!

دوورن له‌ یه‌ک، ماڵه‌کانیان؟

ده‌ستێک، له‌ شاری سابڵاغ و 

پۆلێک وا له‌ پیرلاشێزن! پۆلێک وا له‌ پیرلاشێزن!

  

شه‌هید، تارمایی کوشتووه‌!

مردووی بۆ زیندوو ناشتووه‌؟

ئاوری نه‌ورۆۆزی جۆش داوه‌!

دووژمن مردوو، خۆی هه‌ر ماوه‌، خۆی هه‌ر ماوه‌!

  

شه‌هید، وه‌کوو؟

ئاوێنه‌یه‌!

ئارایشی خۆڵه‌، خاکه‌، خوێنه‌؟

هه‌ر خۆی وێنه‌ی،

بێ وێنه‌یه‌!

  

شه‌هید، خوێنی بۆ خاک داوه‌؟

ده‌یان سواری تێک گلاوه‌؟

هه‌ر ئه‌شکه‌وتێ سه‌ر پێداکه‌ی؟

وێنه‌ی له‌ وێ، وێنا کراوه‌؟

  

شه‌هید، ده‌ڵێ: دایه‌ له‌ ناو گه‌رووی ئه‌شکه‌وتێکدا، 

به‌ خوێنی خۆمم نووسیوه‌؟ که‌ باوکم ده‌بێ بمبه‌خشێ؟

چونکه‌ جه‌سته‌م، له‌ سه‌ر ده‌ست و لێوی سووری زه‌وی،

ئارام، ئارام،

هێدی، هێدی،

به‌ره‌ و ڕووی گۆڕستان ده‌خشێ؟

 

شه‌هید، شه‌وان له‌ سه‌نگه‌ر دێته‌ ده‌رێ؟

کۆڵێک ماچی دایکی پێیه‌ و له‌ شار و گوندان ده‌گه‌ڕێ؟

به‌ ڕۆژ، غه‌یبه‌؟

ده‌چێته‌وه‌، ناو سه‌نگه‌رێ! ده‌چێته‌وه‌ نو سه‌نگه‌رێ

  

شه‌هید، ڕه‌قیبی دیکتاتۆری و شه‌ڕفرۆشانی تارانه‌

هێند به‌ قینه‌، هێند به‌ تینه‌

کۆشکی ئه‌وان ده‌تاوێنێ و به‌ فر ده‌کاته‌ بارانه‌

  

شه‌هید، وا له‌ بۆسه‌ دایه‌؟

ده‌ڵێ: خه‌می منتان نه‌ بێ؟

ئه‌گه‌ر نیشتمان، ڕزگاربوو

خۆم ده‌گرم، سه‌ر چۆپی دایه‌! خۆم ده‌گرم، سه‌ر چۆپی دایه‌

ئاگاداریەان
مەلا حەسەن شیوەسەڵی
مەلا محەممەد جوانڕۆیی
ئارشیو