رێبەری چاک، گوێگرێکی هاود ڵە . مەجید حەقی. وتاری ١١

پێشکەش بە 25مین ساڵڤەگەری تیرۆری دکتۆر قاسملوو هاورێیانیmajid_hakki14

کاتێک لە خەڵک لە پیوەندی لە گەل باشترین رێبەر پرسیار بکەی و لێیان بپرسی باشترین تایبەتمەندی رێبەرێک کە قەت لەبیر ناکەن چیە: وەڵامەکە ئەوە دەبێت کە رێبەر دەبێ گوێگری چاک بێت. قاسملوو لەو رێبەرانە بوو، کە بە پێی وتەی هاورێیانی چ لە پلینۆمەکان، کۆنگرە و کۆبوونەوەکانی حیزبی دا گوێگرێکی چاک بوو. گوێگری چاک دەبێتە هۆی ئەوەی کە رێبەر خۆی بە هاورێی ئەو کەسانە بزانێت کە لە دەوروبەری دا هەن، و گوێ لە قسەکانی دەگرن. کاتێک رێبەر بە هاودڵیەوە گوێ لە کەسێک دەگرێت کە رووی قسە لەوە، هەست بە کەسایەتی دەکات و خۆی بە “مێحوەر” دەزانێت. ئەمەش بە واتای رێزگرتن لە کەڕامەتی ئەو مرۆڤەیە کە روو لە رێبەرە و لە رێگای ئەوەوە رێزگرتن لە کەڕامەتی هەموو کەسانێکە کە لە دەوری رێبەر کۆبوونەوتەوە.

مرۆڤ بە گشتی دوو گوێ هەیە و یەک زمان. بۆیە لە پێوەندیەکاندا گوێگرتن لە قسەکردنیش گرنترە. رێبەریک کە توانای گوێگرتنی نەبێت، توانای ئەوەی نابێت پەیامی خۆی بە گوێ خەڵک بگەیەنێت و تەنانەت قسەکەرێکی چاکیش بێت، پەیامەکەی بۆ ماوەیەکی درێژ لە بیری خەڵک نامێنێتەوە.

 

چوارجۆر گوێگرتن لە پیوەندیەکاندا هەیە: گوێگرتنی چالاکانە، گوێگرتنی هاودڵانە، گوێ گرتنی رەخنەگرانە و گوێ گرتنی چێژوەرگرتن.

گوێگرتنی چالاکانە شێوازێکی پێوەندیەکانە کە لە راوێژکاری، فێرکاری و چارەسەری کێشەکان بەکار دەبردرێت و گوێگر وێرای دووپاتکردنەوەی ئەو شتانەی لایەنی دیکە دەلێت، دڵنیایی دەدات بۆ ئەوەی تێگەیشتنی هاوبەشیان هەبێت لە بابەتی گفتگۆ لە پێناو چارەسەری کێشەکان و وێکگەیشتن لە پرسەکاندا.

لە گوێگرتنی هاودڵانە (Empathic listening) کە شێوازێکی گوێگرتن و وەڵامدانەوە بە کەسێکی دیکەیە کە دەبێتە هۆی قووڵبوونەوەی تێگەیشتنی هاوبەش و بڕوا بەیەکتر. ئەم تایبەتمەندیانە بۆ رێبەر و کەسانێک کە لە ئاستی بەرپرسایەتیدان زۆر گرنگە بۆ ئەوەی هەم توانایی گوێگرتنیان هەبێت و هەم بتوانن بە جوانی ئەوەی گوێ دەگرن شی بکەنەوە و وەڵامی شیاو بدەنەوە. وەڵامدانەوە بەشێکی جیانەکراوە لە پێڤاژۆی گوێگرتنە کە دەتوانێت گفتگۆیەک سەرکەوتوو بکات یان هەڵیوەشێنێتەوە.  بەرژەوەندیەکانی گوێگرتنی هاودڵانە بریتین لە:

  گەشەکردنی رێز و حورمەت

 لایەنەکانی گفتگۆ دەتوانن هەستی خۆیان بە شێوەیەکی جوان دەرببڕن

کەمکردنەوەی کێشەکان

هاندەری مرۆڤە بۆ ئاڵوگۆری زانیاریەکان

دەبێتە هۆی پێکهێنانی کەشێکی هێمنانە بۆ باسکردن لە پرسە هاوبەشەکان.

لە گوێگرتنی رەخنەگرانەدا، سەرنجی گوێگر وردبوونەوە بۆ تێگەیشتن و لێکدانەوەی لایەنی بەرامبەر بە مەبەستی ئەوەی بتوانێت لە روانگەیەکی رەخنەگرانەوە وەڵامی قسەکەر بداتەوە و دەبێتە هۆی ئەوەی کە گوێگر لە پێوەندی لە گەڵ ناوەرۆکی قسەکانی، قسەکەر هەڵوێست دەرببرێت. لە شێوازی گوێگرتنی چێژبەرانە کە لە کولتووری ئێمەی کورددا باوە، بۆنموونە گوێگرتن لە مۆسیقا، قسەی خۆش و شێعر و گۆرانی ناوببردرێت.

رێبەریک دەشێ لە تەکنیکی گوێگرتن ئاگادار بێت، تا بتوانێت بەپێی هەلومەرجی هەرکام لەو تەکنیکانە بەکار ببات. قاسملوو لە گفتگۆ و پێوەندیەکاندا ئەو جۆرە گوێگرتنانە دەزانی و و زۆرجار لەو کەسانەی کە لە نزیکەوە شانازی هەڵسوکەوتیان لە گەڵ قاسملوو دەبیسرێت کە ئەو گوێگرێکی سەیر بوو. بۆیەش ئەو گوێگرێکی “سەیر” بوو چونکە مرۆڤەکان بۆخۆیان دەبوونە “میحوەری” گفتگۆکان. گرنگی گوێگرتن گەر زیاتر لە قسەکردن نەبێت، کەمتر نیە، چونکە بەگوێگرتن بەوانە رێبەر دەتوانێت سەرنج بداتە خەڵک و ببێتە رێبەری خەڵکی.  

کاتالۆگ