به‌ کورد نه‌زانینی ئیزه‌دیه‌کان خه‌یانه‌ته‌! حەسەن ماوەرانی

له‌ پاش ئه‌وبه‌سه‌رهاته‌  خۆیناویه‌ی  شنگال وئه‌و ژان و ئازاره‌ی که‌ کورده‌کانی ئیزه‌دی تووشی بوون، له‌کاتێکدا که‌ پاراستنی ریزه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌ هه‌موو   جیاوازییه‌کانی سیاسی و ناوچه‌یی ئه‌رکێکی نیشتمانییه‌ و له‌سه‌رووی هه‌موو بیرو باوه‌ڕێکی سیاسی و ئایینیه‌hasan_mawerani

ووته‌کانی میر ته‌حسین، سه‌رۆکی ئایینی یه‌زیدییه‌کان وه‌ک خه‌نجه‌رێک وایه‌ که‌  پشته‌وه‌ را له‌ کۆمه‌ڵگای ئیزه‌دی و سه‌ر‌جه‌م نه‌ته‌وه‌ی ‌  بدرێ.

ئه‌وه‌ یه‌که‌مجارنییه‌ که‌ میرته‌حسین به‌ شیوازی هه‌لپه‌رستانه‌ بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی حاشا له‌  ڕه‌چه‌ڵه‌کی خۆی بکا. له‌ کاتی سه‌دامیشدا به‌ له‌به‌رکردنی جلی عه‌ره‌بی و به‌ستنی چفته‌ و حه‌قال خۆی به‌ عه‌ره‌ب نیشان ده‌دا.  ئه‌وه‌ش ڕاسته‌ که‌ میر ته‌حسین وه‌ک مرۆڤی تاک  مافی خۆیه‌تی که‌ خۆی به‌ چ بزانێ. حه‌زده‌کا  کورد نه‌بێ و له‌  ئه‌ستێره‌یه‌کی تر را هاتبێ. کورد بوون و نه‌بوونی میر ته‌حسین وه‌ک که‌سێک چ له‌ کورد که‌م ناکاته‌وه‌ و پێی زیاد ناکا.   به‌ڵام  له‌و کاته‌دا که‌  له‌ شنگاڵ  خوشک و برا ئیزه‌دیه‌کانمان  به‌ره‌وڕوویی دڕنده‌ و پیاوکوژه‌کانی ویشکه‌ڕۆ و فاشیستی عه‌ره‌ب  له‌ژێر ئالای  ده‌وله‌تی ئیسلامی دا بوونه‌ته‌وه‌، ده‌ربڕینی ئه‌و هه‌زیانه‌  به‌ ناوی سه‌رجه‌م ئیزه‌دییه‌کانه‌وه‌ و له‌ ئاستی سه‌رکردایه‌تی ئایینیی ئیزه‌دیه‌کان،  نه‌ک هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌، به‌ڵکوو تاوانێکی گه‌وره‌ و خه‌یانه‌تێکی ئاشکرایه‌.

میر ته‌حسین وه‌ک ئه‌میری ئیزه‌دیه‌کان له‌ باتی ئه‌و ورینانه‌ ده‌بوایه‌  له‌ کاتی  هێرشی پیاوکوژان و جه‌رده‌کانی داعه‌ش، وه‌ک شێره‌ ژنانی کۆبانی به‌ هه‌موو تواناوه‌ یارمه‌تیی رێکخستنی  به‌رگری له‌ زید و نیشتمانه‌که‌ی بکا و له‌ مه‌ته‌رێزی پێشه‌وه‌ی داکۆکی له‌ شه‌ره‌فی کورد و  ئیزه‌دیه‌کاندا ڕاوه‌ستێ. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ ئورۆپا وه‌دوای دان و ستانی سیاسی و یارمه‌تی دارایی که‌وتووه‌ و به‌ هیوای وه‌ی که‌ به‌شێک له‌و یارمه‌تییانه‌ی که‌ بۆ هه‌ریمی کوردستان و رژێمی عێراق ده‌چێ ڕاسته‌ و خۆ  برژێته‌ گیرفانی جه‌نابیان، خه‌ریکی خه‌تکێشانه‌ له‌ ناو نه‌ته‌وه‌ی کورددا و ئه‌و هه‌له‌ ده‌قۆزێته‌وه‌ که‌ بڵێی ئیمه‌ی ئیزه‌ده‌ی نه‌ کوردین و نه‌ عه‌ره‌بین.

ئه‌و جه‌نابه‌  پێڕه‌وه‌کانی ئایینی خۆی وه‌ک  زۆربه‌ی شیخه‌ موسولمانه‌کان به‌ که‌ره‌سه‌ی سه‌ر مڵکی خۆی ده‌زانێ و به‌ مه‌یل و هه‌وای نه‌فسی خۆی کایه‌یان پێده‌کا.

من له‌و بڕوایه‌دام که‌  کۆمه‌لگای ئیزه‌دیه‌کان له‌م تاوانه‌ی میر ته‌حسین خۆش نابێ و نیشتمانپه‌روه‌ر و خه‌باتکاره‌ کورده‌ ئیزه‌دیه‌کان هه‌روه‌ک له‌ خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌ی ڕابردوودا نیشانیان داوه‌، هێڵی سیاسی خۆیان ناخه‌نه‌ ژێر ڕکێفی ئایینی جه‌نابی میره‌وه‌.

 

ئاگاداریەان
مەلا حەسەن شیوەسەڵی
مەلا محەممەد جوانڕۆیی
ئارشیو