وتەکانی مامۆستا مەلا حەسەن شیوەسەڵی لە یادی یەک ساڵەی شەهید قاسملودا

هاوڕێ کاک مەلا حەسەن لە یادی یەک ساڵەی شەهیدی رێبەر د. قاسملوو دا وتەیەکی پێشکەش کرد و کاک ساڵح زارعی دەنگەکەی بڵاو کردەوەhasan-sheweseli-1369-04-22-0

و منیش بە ناو ئاڵبۆمەکەی خۆمدا گەڕام و وێنەکانی ئەم یادەم دۆزیەوە کە هاوڕێیانی وێنەگری حیزب  گرتوویانە و کۆپیەکیش دەستی من کەوتووە. چوونکە منیش لە گەڵ 9 هاوڕێ ترم  دوای ئەم یادە بەڕێ کراین بۆ سوید و لە ژیانی پێشمەرگایەتی  دور بووینەوە کە بەراست زۆر ناخۆش بوو، بەڵام جێگەی خۆشحاڵی بوو کە حیزب خۆی ئێمەی بەڕێ کرد، کارەکانی ئێمە شەهید قاسملوو و لە سویدیش کاک برایم جۆرابچی جێ بە جێ یان کردبوو. بەداخەوە لەم 10 کەسەمان هاوڕێ عومەر رەحمانی بە تەسادوفی ماشێن لە گەڵ هاوڕێ محەممەد بوستانی شەهید بوون و کاک سەید عەلی سەجادی ش بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوای کرد و روحیان شاد بێ.

دوای مونتاژ کردن ، ئەوە خستمە بەر دیدی ئێوەی بەڕێز.

بەداخەوە، سەرەتای دەنگەکە، لە شوێنێکی ترەوە وەرگیراوە و هۆنراوەکەی کاک ئەحمەد خشەی زۆرە.

 

ئامادە کردنی: ساڵە نەڵۆسی

دەنگ

 

کاتالۆگ