ژیانی ڕۆژنامەوانیی شەهید دوکتۆر سادق شەڕەفکەندی لە توێژینەوەی خوێندکاریکی زانکۆی سەلاحەددینی هەولێر

ئەم فایلەی خوارەوە کە بە شێوەی پ د ف دانراوە توێژینەوەیەکی زانستیانەی حمەید موختاری کە  لاوێکی شاری ئۆرمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە  و دوای وەرگرتنی دیپڵۆم لە شارەکەی، هاتۆتەوە باشووری کوردستان و لە ڕیزی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران دا بۆتە پێشمەرگە.hamid_muxtari

 لە سەر عیلاقەیەک کە خۆی بە فێر بوون و خۆ پێگەیاندن هەبووە و هەر وەها ئیزن و رەخساندنی دەرفەت بۆ ئەو پێشمەرگە لاوە لە لایەن حیزبەوە ، لە زانکۆی سەلاحەدینی شاری هەولێر درێژەی بە خوێندن داوە و توانیویەتی بەکالاریۆس( لیسانس)  لە بەشی ڕاگەیاندن دا وەرگرێ و بەرگری نامەکەشی ئەم توێژینەوەیەیە کە ئەوە لە بەردەستتان دایە کە ناوەڕۆکەکەی لە سەر ژیانی  ڕۆژنامەوانیی ڕێبەری ناوداری کورد  دوکتۆر سادق شەڕەفکەندی یە  و یەکێک لەو توێژینەوە شیاوانەیە کە تا ئێستا لە سەر ئەو ڕێبەرە  مەزنە نووسراوە .

 ئێمە لە ماڵپەڕێ پێشمەرگەکان وێڕای دەست خۆشی لە کاک حەمید، هیوادارین کە توێژینەوەی زیاتر و بەرهەمی زیاتر پێشکەش بە خوێنەری کورد بکا.


بۆ خوێندنەوەی فایلەکە لێرە کلیک بکە..

سەرچاوە: وێبلاگی 

http://www.tavgeh.blogspot.dk

ئاگاداریەان
مەلا حەسەن شیوەسەڵی
مەلا محەممەد جوانڕۆیی
ئارشیو