پێداچوونەوەی “پێداچوونەوەيەک” ته‌زویر له پێداچوونه‌وه‌ی ده‌قی وه‌رگێردراوی کتێبی ” خولیاو مه‌رگی ره‌حمانی کورد،خولیای کوردستان ‌” دا ، بەشی 12, حەسەن‌ ئه‌یوب‌زاده

راپۆرتێکی پۆلیسی دادوه‌ریی په‌روه‌نده‌ی تێرۆری د.قاسملوو،  باس له  کرێنی ئاپارتمانێک بۆ ئه‌حمه‌د بنبێللا سه‌رۆک کۆماری پێشتری ئه‌لجه‌زایر ده‌کا

که  له سێپتامبری ١٩٨٨ ‌ له شاری ڤییه‌ن به قیمه‌تی ملیۆنێک و چوارسه‌ت و په‌نجا هه‌زارشیلینگ له‌لایه‌ن باڵوێزخانه‌ی ئێران بۆ بنبێللا کڕدراوه. مه‌به‌ست  له کرینی ئه‌و ئاپارتمانه  بۆبنبێللا کێشانی ئه‌وکابرایه‌ بۆ یاریی‌کردنی ده‌وری ناوبژیوان و دلنیاکردنی د.قاسملوو به جیددی بوونی وتووێژه‌که بووه. له واقیع‌دا بنبێللا به‌ڕێوه‌به‌ری پلانی رکێش کردنی د.قاسملوو بۆ ناو تۆڕی تێرۆر بووه.

کرینی ملک، دوکان،به تایبه‌تیی بیناو کارگه و بۆ که‌سانێک که له‌گه‌ل ده‌زگای ئیتتیلاعاتی سپای پاسداران تێکه‌ل ده‌بوون   شه‌یتانیی ترین سیاسه‌تێک بووه که ئاخونده‌کان بۆ راکێش کردنی جاسوس و به‌رێوه‌بردنی پلانی تێرۆری دژبه‌رانی ئاخونده‌کان به‌رێوه‌یان بردووه.‌

 

تکایە لە خوارەوە بەشی 12 کلیک بکەن

١٣ دیسامبری ٢٠١٥ 

·       راپۆرته‌که‌ی تاله‌بانیی بۆ پلێنۆمی چواری ینک

·       هاوخه‌باتیه‌وه بۆ ته‌خوین

·       دوو جینایه‌ت، دوو دادگه دوو قه‌رار

·       بابەتەکانی تری مامۆستا گۆران(حەسەن ئەیوبزادە)

 

www.peshmergekan.com

پێشمەرگەکان: کاک حەسەن ئەیوبزادە (مامۆستا گۆران) خۆی لە نووسینەکانی بەرپرسیارە

 

ئاگاداریەان
مەلا حەسەن شیوەسەڵی
مەلا محەممەد جوانڕۆیی
ئارشیو