قــــــــەنــــــــدیــــــــل!، سولەیمان ئەحمەدنژاد

لە ناکاو هاتە نێو دڵم   

بچمە سەر   suleiman-ahmadnjad

کوێستانی قەندیل

بەڵام بەسەر بەستی

نەک وەکو دیل!

 

گوێ ڕاگرم، بۆ خوڕەی ئاو

لە بن بەفری کڵۆ، کڵۆ

لاشەی دووژمنم ببینم

وەکو نێچیر

لە ژێر دەست و چنگی هەڵۆ!

 

دەست بکەمە، ملی بەرزی قەندیل

بڵێم ئۆخەی من ئازادم و

دووژمنم دیل!

 

لە ناکاو هاتە نێودڵم، لەگەڵ قەندیل

دووژمن ڕێزکەین مەڵۆ، مەڵۆ!

ئەو ئەسیربێ و

ئیمەش ئازاد و سەر بەخۆ!

 

ئەنجا بڵیم وەرە قەندیلی سەربەرز!

مووژدەت لێ بێ

دووژمنت کەوتە سەرئەرز!

 

بڵێم قەندیل تازە ئیتر

قەت خەم مەخۆ

هەستە وەرە لەگەڵ گەلت

تاوێ بە ئازادی بڕۆ!

لە ژێردەستی هاتیەدەرێ

ببە لانەی شێر و هەڵۆ!

 

سلیمان

2016/01/13

ئاگاداریەان
مەلا حەسەن شیوەسەڵی
مەلا محەممەد جوانڕۆیی
ئارشیو