” سوێند”، سولەیمان ئەحمەدنژاد

سوێند” بە هەرچی گەردنی چیای سەرکەشە  

بەو میللەتەی کە خاکە کەی چوار بەشە   suleiman-ahmadnjad

سوێند” بەو زەوییەی لە ژێر دەستی دووژمنە

بەو شەهیدەی کە ئێستاش گۆڕی ونە

 

سوێند” بەو خوێنەی سووری کردووە خاکی من

بەو ڕۆڵانەی چقڵن بۆ چاوی دووژمن

سوێند” بەو سینگەی بە گوڵلە دابێژکرا

بەو پێشمەرگەی لە ناو سەنگەر پێکرا

 

سوێند” بە تینی ئاگری بەرزی خەبات

بەو ئاڵایەی بۆتە خۆر بۆ خۆرهەڵات

سوێند” بەناو و کەڵاشی نێودەستی تۆ

سوێند” بە خوێن و بە ئارامگە و بە گڵکۆ

 

سوێند” بە سەنگەری قایمی سووری بەرگری

بەو گوڵلەیەی سینگی زۆڵانی دڕی

سوێند” بەو باوەڕەی، زنجیری دەستی کۆیلەکانی هەڵبڕی

بەو هەڵۆیەی تیری دووژمن نەی بڕی

 

سوێند” بەو دایکەی تۆی ناردە ڕێزی خەبات

بەو خوشکانەی جەرگیان سووتا بۆ وڵات

سوێند” بە ناو و بە پیرۆزی ئەو بەرگە

بەو باوکانەی کوڕیان بۆتە پێشمەرگە

 

سوێند” بە دەی خاکەلێوە

بۆی دەوەستێ هەرچی کوردە بە پێوە

سوێند” بە یەک دەقیقە بێ دەنگی

بەو بەهارەی کە وەک خوێن سوورە ڕەنگی

 

سویند” بە شەهیدی زیندوو

بە ڕێبازی

شەڕەفکەندی و قاسملوو

 

“” سلیمان“”

 

ئاگاداریەان
مەلا حەسەن شیوەسەڵی
مەلا محەممەد جوانڕۆیی
ئارشیو