” بۆ پێشەوا”، سولەیمان ئەحمەدنژاد

ئاور کاری لێ نەکردم 

ئیشقی وەتەن سووتاندمی  peshewa-qazi

خۆم نە هاتم،

چەرخی مێژوو گەیاندمی

لە ڕێگەدا ماندوو نە بووم

بێ وڵاتی پساندمی

با زەفەری پێ نەبردم

مۆتەکەی شەو کەواندمی

گوڵی دڵی ڕێبەندان بووم

دەستی نا پاک وەراندمی

تۆ وی خەبات و شۆڕش بووم

شاری سابڵا‌‌غ ڕواندمی!

بە مەرگی خۆشم پێ کەنیم

وەتەنەکەم گریاندمی

لە سێدارەش من نە ترسام

بێ کۆماری ترساندمی

نا، نا من هەرگیز نە مردووم

خەیاڵی خاوە پەهلەوی

قەت نە ترسام لە سێ داری چەقاو و

دوو پەتی پساوی ئەوی

لە مهاباد لە دایکبووم

حەفتاساڵە لە ڕێ دام و

ئێستاش هەر دەڕۆم و زیندووم!

کێ ، پێی وایە ئەمن مردووم

با لە دێموکرات بپرسێ؟

کە ئاڵا کەی بۆ هەڵگرتووم!

کە ئاڵا کەی بۆ هەڵگرتووم!

 

سلیمان

کاتالۆگ