شەیتانۆکە!!، برایم فەڕشی

کرم، مێشولە و شەیتانۆکە، هەر کام لە نەوعی خۆیاندا تاک تاک دەژین و سرووشت ئەو ئیمکانەی پێنەبەخشیون ئەندامی مێشک ئاسایان هەبێ و تەجروبەی بە کۆمەڵ، وەسەر یەک نێن.sheitanoke

ئەوان ژیانیان کورتە و دەستەڵاتی گۆڕینی ژیانی خۆیان نییە. مێشوولە و کرم و شەیتانۆکە، هیچ سوودێکیان بۆ خۆیان نییە، بەڵام ئەو قازانجەیان هەیە ببنە خۆراکی زیندەوەری دیکە. شەیتانۆکە، مێشولە و کرم نە شوێنی حاوانەوەیان هەیە، نە ئەو دەزگایە لە ناو لەشیاندا بەدی دەکرێ کە بیر بکەنەوە یان بە پێی غەریزە، شوێنی حاوانەوە بۆ خۆیان دابین بکەن. مێشولە هیچ شوێنەوارێک لە ژیانی چەند کاتژمێری خۆی، بەجێ ناهێڵێ، بەڵام کرم و شەیتانۆکە لەم ژیانە کورتەیاندا، شوێنەواری ئەو ڕێگایەی پێیدا دەخزێن لە خۆیان بەجێ دەهێڵن، بەڵام هیچ کرمێکی تازە دەرهاتوو، نە بەو ڕێگایە دەزانێ و نە لەو تەجروبەیە سوود وردەگرێ.

 ئێمە کوردەکان لە کرم و شەیتانۆکە دەچین.

 

برایم فەڕشی

ڕۆژێک لە ڕۆژان

کاتالۆگ