فرەدەنگی و رێبەری، مەجید حەقی

بە پێی دیسکۆرسی کۆنستراکتیڤیزمی (ساختارگرایی) کۆمەڵایەتی، رێبەری لە سەر بنەمای هاوبەشی پێوەندیە دوولایەنەکانی زمان و گفتگۆ و دیالۆگ پێکدێت. majid_hakki_nu

رێبەری فرەدەنگ بەواتای “حزور” و بەشداری بۆچوونە جیاوازەکان و بەهرەوەرگرتن یان لە رێبەری بزاڤ دایە. لە هەلومەرجێکدا کە کۆمەلگای کوردستان بەشیوەیەکی قەیراناوی دابەشکراوە جێ خۆیەتی رێبەران لە کاتی گفتگۆ و قسە لە کۆروکۆبوونەوە گشتیەکاندا سەرنج بدەنە شوێندانەری قسەکانیان لە مەڕ :
١. چۆنیەتی شوێندانەری وتەکان لە پێوەندی لە گەڵ سازانی کۆمەڵایەتی.
 ٢. شوێندانەری لە سەر پێوەندیەکانی ناوخۆی رێکخراوی ژێر رێبەری.
 ٣. شوێندانەری قسەکان لەسەر تەواویەتی بزاڤێک کە خاوەنی چەندین جەمسەری رێبەری و دابەشکراوە بەسەر چەندین بەشە حیزب و ریکخراوە؟
لە روانگەی تیۆری رێبەری “کلان”ەوە رێبەر دەبێ توانای هەڵسەنگاندنی ئەگەری لێکدرانەوەی نەرێنی قسەکانی هەبێت. چونکە قسەکان لە سەر هەڵسوکەوتی رێکخراویی و رێکخراوەکانی دیکە شوێندانەرە. لە هەلومەرجیکی قەیراناوی کۆمەڵایەتیدا رێبەر دەبێ لە هەوڵی راگرتنی پارەسەنگیەکان لە پێوندی لە گەڵ پەیامی خۆی بێت و بەجیاتی خوڵقاندنی دژکردەوە ببێتە هۆی داهێنانی دیالۆگێکی سازا لەناو بزاڤی نەتەوایەتیدا. یەکێک لە گرفتەکانی هەرەسەرکی ئێمە لە پرسی رێبەریدا نەبوونی توانا و زەرفیەتی خوڵقاندنی دیالۆگ و گفتگۆیەکی ئاوەدانکەرەوە و پێکهێنانی کەشی لەیەک گەیشتنە. گرینگترین شت لە قسەی رێبەراندا بەکاربردنی وشەکلیدیەکان یان کاتە کلیدیەکانە، کە وتەی رێبەر دەتوانێت هێڵی گفتگۆ بۆ هەرلایەک بکێشێت و ببێتە هۆی قەیرانێکی دیکە.
 لەروانگەی کۆنستراکتیڤیزمی کۆمەڵایەتیەوە ئەمرۆ قسەکانی رێبەر یان رێبەری هەروا بەبێ سێ و دوو و بێ هەڵسەنگاندن لە لایەن خەڵکەوە وەک پێشوو بەبێ بوونی زەمینەی هاوبەشی یەکگەیشتن جێی خۆی ناگرێتەوە. رێبەرێک کە بەجیاتی سەرنجدان بە دیسکۆرسی ئاوەدانکردنەوە و دیالۆگی کۆنستراکتیڤیزم مێتۆدی تاقانە رێبەری و تەنیا رۆشنبیری ببینێت دەبێتە هۆی خوڵقانی قەیرانی نوێی ناو کۆمەڵگا و هێزی بڕوا بەتایبەت لە سەدەی تۆرەکۆمەڵایەتیەکاندا لەناو دەبات.
بۆیە لە پێکهێنانی قسەکانی بەرێز خالد عەیزیزی سکرتێری گشتی حدک لە دوای کۆنگرەی شانزدەهەمی ئەو حیزبەوە نیشانی دا کە ئیتر سەردەمی گوتاری مۆنۆلۆگ بەسەر چووە و پێوەندی نێوان ئەندامانی کۆمەڵگا لە گوتاری سیاسی و پێوەندیدار دەبێ بەشێوەی هۆریزۆنتال و ئاسۆیی بەرێوە بچن تا بتوانن ئاکامی دڵخواز بەدەست بێنن. ناوەرۆک و شێوازی هێنانەبەرباسی مژارەکانی بەرێز عەیزیزی ئەستوونی و لەسەرەوە بۆ خوارەوەبوون کە بەهۆی نەبوونی پێوەندی لۆژیکیان بەیەکتر بەتایبەت بوون بە هۆی پێکهێنانی کەشێکی ناتەندروست لە پێوەندی لە گەڵ سیاسەتی گشتی حیزبی ژێر رێبەریان.


kodi_qsekan 

هەرکام لە بەشەکانی حیزبی دێموکرات خاوەنی قورساییەکی مێژوویی و عاتفین لە ناو کۆمەڵگای کوردستاندا، بۆیە سروشتیەکە ئەو وتانە شوێندانەربوون لە سەر هەموو تاکەکوردیەکان. مەسەلەکە تەنیا ئەوە نەبوو کە کاک خالد ویستبێت خەباتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بازنەی هێمنەوە بەرەو بازنەی چالشەکان ببات، بەڵکوو بەهۆی ریزکردنی پازڵەکانی دژبەیەک و نەبوونی پێوەندی بەیەکەوە و بە سیاسەتە گشتی و پەسەندکراوەکانی حیزبی ژێر رێبەری ئەو و تەنانەت دژایەتی لە گەڵ بریارات و پەسەندکراوەکانی کۆنگرەی شانزدەهەمی خۆیان، سروشتیە کە دژکردەوەی نەخوازراو دەخوڵقێنێت و دەبێتە هۆی قەیران نەک شڵەژانی خۆنوێ کردنەوە.
دەکرێ ئەم مژارە و کاردانەوەکانی ببێتە هەلێکی تازە بۆ دیالۆگ و گفتگۆیەکی جیددی لە نێوان هەموو ئەکترە خەباتکارەکانی کوردستان بۆ دۆزینەوە و گرتنەپێشێ ستراتێژیەکی هاوبەش و داڕشتنی پرەنسیبە نەتەوایەتیەکان. ئەرک و بەرپرسایەتی رێبەرانی سیاسی دۆزینەوەی بایەخە هاوبەشەکان و داڕشتنەوەی بنەماکانی خەباتێکی هاوساز و هاوبەند لە نێوان هێزە سیاسیەکانی کوردستاندا.
رۆژهەڵاتی کوردستان لەوە زیاتر توانای لەدەستدانی هێز، دووبەرەکی، بەفێرووچوونی وزە و ئێنێرژی و دۆراندنی کات نیە. هەر رۆژێکی بە کێشە و تەنگەژەوە زیانی دەیانساڵە لە کۆمەلگای کوردستان دەگەیەنێت. ئەرکی رێبەرانە ئەندامانی کۆمەڵگا بەرەو کاری هاوبەش و بەرژەوەندی هاوبەش رێبەری بکەن نەک بەرەو هەڵدێری لەیەک ترازانی زیاتر.

مەجید حەقی 16.6.201

تیڕوانینێكی ڕەخنەگرانە لە تێگەیشتنی خالید عەزیزی لە سیاسەتی واقعگەرایی، رێباز كوردۆ

ناسنامه‌ی رێبازێکی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌ده‌رانه‌،له‌ په‌ڕاویزی وتووێژه‌که‌ی خالیدی عه‌زیزی دا(دوکتور قاسملوو و مه‌سه‌له‌ی واقعبینی سیاسی ) بەشی سێهەم و کۆتایی .ئه‌یووب ئه‌یووب‌زاده‌

بە بێ ئومێد بەسەرکەوتن، چۆن خەبات دەرواتە پێش؟، برایم لاجانی

وتووێژ بۆ کرانەوەی دەروازەی بەشداریکردن لە خەباتی مەدەنیدا!!!، حەسەن ماوەرانی

ناسنامه‌ی رێبازێکی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌ده‌رانه‌،له‌ په‌ڕاویزی وتووێژه‌که‌ی خالیدی عه‌زیزی دا. ئەیووب ئەیووب زادە

وێكچوونی دوو هەڵوێست و پەند وەرنەگرتن لە مێژوو، تەیموور مستەفایی

راگەیاندراوی دەفتەری سیاسی لە سەر چەواشەکردنی دروشم و خەباتی حیزبی دێموکرات

کاک خالید عەزیزی: با هەموو هێلکەکانمان لە سەبەتەیەک نەخەین

خالید عەزیزی : ئێمە نابێ دروشمی ڕووخانی کۆماری ئیسلامی بەرز بکەینەوە

هێلکەکانی کاک خالد عەزیزی!، مەنسور عەزیزی

دیپلۆماسی هێلکه‌یی. سەبەد سەبەدی


کاتالۆگ