نامەیەکی سەر ئاوەڵا بۆ ڕێزدارکاک خالید عەزیزی، خۆتان و ویژدانی خۆتان خالید عەزیزی و قاسملووی دووهەم؟ خالید خورینجی

دیارە کاک خالید بە قەولی خۆی ئەو دڵسۆزترین کەسە بەرامبەر بە ڕێگاو ڕێبازە پیرۆزەکەی حیزب و لێوەشاوەترین کەسیشە کە بتوانێ جێگای ڕێبەری مەزنمان کاک دوکتۆر قاسملووی بگرێتەوە،xalid_xurinji

بۆ ئەوەی ئەو هەڵبەز دابەزەی کاک خالیدمان بۆ دەرکەوێ با ئەو چەند پرسیارە ئاڕاستەی جەنابی خالید عەزیزی بکەین و ویژدانی خۆمان بکەین بە قازی و بزانین بەڕاستی وایە.

یەکەم: بەڕاستی تۆبڵێی ئەمەش دڵسۆزیبێ بۆ حیزب؟

ئایا کاک خالید لە سەرەتای سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران سەر بە کام گروپ و حیزبی سیاسی بوو، کامیانی بە نەجاتدەری گەلی کورد دەزانی؟

دووهەم:

ئایا کاک خالید لە دوای ساڵی1359 کە بەهێزترین و خوێناوی ترین خەباتی چەکدارانە دژی نیزامی گەندەڵی ئاخوندە تیرۆریستە دەسەڵاتدارەکانی ئێران لە ژێر ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکڕاتدا بەڕێوە دەچو و تا ساڵی 1375 بەردەوام بوو ،بە هەزاران کادرو پێشمەرگەو ئەندام و لایەنگرو ئەندامی کۆمیتەی مەرکەزی و جێگرو مشاویرو بەرپرسی کۆمیتە شارستان و فەرماندەری هێزو بە دەیان هەزار کەس لە خەڵکی بەشەڕەفی کوردستان و دوو ڕێبەری مەزنیش گیان و ماڵ و سەروەت و سامانیان کردە قوربانی ئەم خەباتە خوێناوێ، باشە جەنابی کاک خالید لە کام سەنگەر بوو؟

سێهەم:

باشە بەڕاستی ئەگەر کاک خالید هێندە باوەڕی بە ڕێگاو ڕێبازی حیزبە و بوویەتی ئەدی لە دوای کۆتایی شەڕی 8 ساڵەی نێوان ئێران و عێڕاق کە حیزب کەوتە سەختترین شەڕایەتەوە ئەدی ئەو پیاوە لێوەشاوەیە لە کام کەلێن و قوژبنی جیهاندا خۆی حەشار دابوو؟

چوارەم:

ئەدی باشە ئەو عونسورە بلیممەتە ئەگەر هێندەی باوەڕ بە ڕێگاو ڕێبازە کەی حیزب هەیە و هەیبوو، دەکرێ بفەرمێ چۆن بوو، لە پێناوی چیدا بوو لە گەڵ مستەفای مەولوودی نامە یەکیان لە ژێر هەنگڵیان نابوو بنکە بە بنکە و کۆڵان بە کۆڵان و ماڵ بە ماڵ دەگەڕان و ئیمزایان کۆدەکردەوە بۆ ئەوەی لەو حیزبە جیاببنەو کە ڕێبەرانی وەک قازی و قاسملوو شەڕەفکەندی و نیزیک بە 5 هەزار کادرو پێشمەرگەی فیداکارو دڵسۆز گیانی خۆیان لە پێناوی ئامانجە بەرزو پیرۆزەکانی دا کردە قوربانی کەچی ئێستا هێندە بە ئازارەوە و بە پەرۆشەوە باسی کزو لاواز بوونی لە ناو کۆڕو کۆمەڵە جیهانی و ناو خۆیە کاندا دەکات؟

پێنجەم:

دەڵێن پیاوی سادق و دڵسۆز، زۆر بە شەهامەتەوە پێ لە هەڵەو کەم و کوڕێ کانی خۆی و هاوکارەکانی دەنێ و ڕەخنەش قبوڵ دەکات، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە کاک خالید ئیمتحانی خۆی بداو ڕەخنە لە خۆی و مستەفای مەولوودی و عەوڵای حەسەنزادە و مەلاحەسەن ڕەستگارو جەلیل گادانی و حوسێن مەدەنی بگرێ و پیاوانە داوای لێبوردن لە گەلی کوردو بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و کادرو پێشمەرگە کانی حیزب بکاو بڵێ باببینەوە بە یەک حیزب و یەک سەنگەرو یەک ئامانج و یەک هێزو یەک دوژمنی موشتەڕەک و نەفرەتبکەین لە باندو باند بازی و ئاژاوە گێڕی و مقامپەرستی و ڕویی ئەو کەسانەش ڕەشکەین کە بیانهەوێ زیان بە یەکڕیزی و بە هێزی حیزب و گەلی کورد بگەیەنن، بەڕاستی ئێستا وەختی ئەوە هاتووە کە سەرجەم شوێنکەوتە کانیان لێیان بپرسن و بڵێن ئێمە تان بۆ خزمەتی زیاتر بە کوردو کوردستان و بزاڤە ڕەواکەی لەو حیزبەی دابڕاند، یان بۆ زیانگەیاندن بە کوردو کوردستان و بزاڤە خوێناوێکەی؟ باشە وەختی ئەوەی نەهاتوا لە دەمڕاستانی دابڕانەکەیان پرسیار بکەن و بڵێن ئەگەر بۆ خزمەتی زیاترو خەباتی بەرچاوتر دابڕان فەرمون ئەوە مەیدان کراوەیەو بڕۆن دەستی هاوکاری و برایەتی بدەنە دەستی تێکۆشەرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران و خەبات و فیداکاری و خوێندانمان تێکەڵ بە خەبات و فیداکاری و خوێندانی ئەوانبکەن و هەستی مقاومەت و بەربەرەکانی و ڕاسانەوە بەهێزتر بکەن،!!!!!! نەک هەوڵی هەرەسپێهێنانی هەستی شۆڕشگێڕانەو خەباتگێڕانەی ئەم ڕاسانەوە بەرزو پیرۆزو خوێناوێ بدەن کە لە سەرەتای هاوینی 1395 هەتاوێوە لە ژێر ڕێبەرایەتی حیزبە تاقانەکەی قازی و قاسملوو شەڕەفکەندی دا کۆشکی زۆر دارانی جەمارانی هێناوەتە لەرزە و ترس و وەعشەتەوەو هەر جارەی پەنا بۆ لایەک و بۆ هەڕەشەیەک و بۆ کردارێک دەبەن تا ئاگری ئەم ڕاسانەوە هیوابەخشەی کپ و خامۆش کەنەوە،دەبڕۆن لە دەمڕاستانی دابڕانەکەی 9-15-1385

هەتاوی بپرسن و بڵێن باشە ئەگەر ئێوە باوەڕتان بە خەبات نەماوە و توانای خەباتتان نیە لێ گەڕێن با شۆڕشگێڕان و خەباتگێڕانی ڕاستەقینەی کوردو کوردستان لەم ئەرکە پیرۆزەی سەر شانیان بەردەوامبن و ئێوەش چیتر نەخشی مەنفی و تێکدەرانە مەگێڕن و خەڵک لەم ڕاسانەوە پاکەی دڵسادرو نائومێد مەکەن ، بەکورتی و بەکوردی ئەگەر گوڵنابن دڕکیشمەبن.(ئێستا خۆتان و ویژدانی خۆتان  خالید عەزیزی لێوەشاوەی ئەوەی هەیە نەک بە قاسملووی دووهەم ، بەڵکوو بە قوتابی قاسملووش ناوی بەرن)؟

ئا: خالید عەزیزی دەخوازێ بە قاسملووی دووەم ناوی بەرن !! تۆ شەڕفتان کفر نیە تەنانەت بە ڕێبواری ڕێگای قاسملووش ناوی بەرن؟

باشە قاسملووی نەمر کەنگێ بۆ مەقام و گەیشتن بە دەسەڵات نامەیەکی خستە ژێر باڵی و داوای لە کادرو پێشمەرگەکانی حیزب کردو کوتی وەرن با حیزب بکەین بەدوو؟

ب:

کەنگی بۆ ئەوەی لایەنێکی سیاسی تری ڕۆژ هەڵاتی کوردستان زەعیف کات و سەرنجی ڕێژیم بۆ لای خۆی ڕاکێشێ داوای کرد کە سندوقە کانی دەنگدان بە کاندیدە کانی رێژیم بێنە بنکە کانی و ئامادەیە دەنگ بە کاندیدە کانی ڕێژیم بدات و ئینتخا باتەکەی بەڕەسمی بناسی؟

س:

خۆو ویژدانی خۆتان کەنگی قاسملووی بلیممەت و زانامان داوای لە دەسەڵاتدارە ڕوڕەشە کانی تاران کرد و کوتی ئەگەر لێمان گەڕێن بە کوردی قسە بکەین و لە هەڵبژاردن دا بەشداربین، ئامادەینە بگەڕێنەوە ژێر دەسەڵاتی ئێوە و نیزامە کەشتان بە شەرعی و ڕەوا لە قەڵەمدەدەین؟

لە کۆتایی دا هیوادارم کەس وتە بێ پشتوو پەنا کانی خالید عەزیزی بە پڕ بایخ و سەرنج ڕاکێش وەرنەگرێ چونکە لە شەڕا خۆی دەکا بە چگوارا، لە لێوەشاوەی و مودیریەت و سازماندەهی جەماوەرا خۆی دەکا بە لینین و لە سەر مافی کرێکاران و جامیعەی سەرمایەداریدا دەبێ بە مارکس و ئینگیز و لە گیان لە بەر شناسیشدا ئەوە داروینە،!!!!!!!!! ئەگەر بێینە سەر هەقیقەتەکەش نامە ڕەسانە کەی عەوڵای حسنزادەیە بۆ لێدانی گەورەترین زەربە لە یەک ڕیزی گەلی کوردو بنەماڵەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی وکادرو پێشمەرگە کانی حیزب و دۆستانی حیزب و گەلی کورد لە دەرەوەو ناوەوە!!!! کەچی ئێستا فرمێسکی یا گاڵدێ یان پەمۆ بۆ کزو لاوازی حیزب و نەمانی قورسای ئەو حیزبە دەڕێژێ، چوندەڵێ یان شانسم دەبێ وخەڵکێکی زۆر باوەڕ بەو سۆزو دڵسۆزێم دەکات و دەتوانم زیاتر خەڵک بە هەڵە بەرم، یانیش باوەڕم پێناکەن و لە خۆم حاڵی دەبم، جا بۆ ئاگاداری کاک خالیدی وەڵڵاهی من قەتم باوەڕ بە قسەکانت نەکردوا و قەتیش باوەڕیان پێ ناکەم هیوادارم خەڵکی تریش وابێ.

کە خۆتان بە کورد دەزانن لە بەرەی گەلی کورد دابن .کە خۆتان بە شۆڕشگێرو و ئازادی خوازو خەباتگێڕ دەزانن لە بەرەی واندابن. کە خۆتان بە قاسملووی دووهەم دەزانن یاری بە ڕێبازە پیرۆزەکەی قاسملووی گەورەپیاوی کوردو جیهان مەکەن. کە خۆتان بەحیزبی دەزانن و باوەڕتان بە ڕێبازە پاکەکەی ئەو حیزبەی هەیە حیزبایەتی مەکەن بە مەیدانی بازرگانی و وێڵمەبن بە دوای قازانج و بەرژەوەندێکانی خۆتاندا و قازانج و بەرژەوەندێکانی گەلیش مەکەن بە وەسیلەی گەیشتن بە بەرژەوەندێ شەخسی و تاقمێکانتان. ئەگەر باوەڕتان بە ماف و ئازادێ زەوتکراوە کانی گەلی کوردە بەهیچ پاساوێک خەڵک و تێکۆشەرانی حیزب و گەل لەم ڕاسانەوە سەربەرزانەیەی نائمێدو دڵسارد مەکەن. ئەگەر دەرکی ئەم ڕاستێ حاشا هەڵنەگرە دەکەن و دەزانن ئەم نیزامە گەندەڵە دیکتاتۆرەو تیرۆریستەو ڕەگو ڕیشەی لە سەر تواننەوەو لە ناوبردنی کوردوکوردستان و بزاڤە ئازادی خوازانەیەکەی دامەزراوە ئیترسەو بە شان و باڵی ئەم دەسەڵاتدارە دڕندانە هەڵمەڵێن و تەبلیغ بۆ نیزامەڕەشەکەیان و دەسەڵاتە چەپەڵەکە یان یاسا جەنگەڵێ کانیا و هەڵبژاردنە جادو گەرانەیە کانیان مەکەن و بۆ بەرژەوەندی شەخسی و تاقمیتان چیتر خۆڵدە چاوی خەڵک و خۆتان مەکەن ومەبنە سەکۆی تەبلێغاتی کاندیدە بێ دەسەڵات و بێ نەخشەکانی نیزامە شەقو شڕەکەی جەللادانی جەماران و بە شانو باڵیان هەڵمەڵێن و مەیانکەن بە فەیلەسووف و مهاتماگاندی و مدافعی مافی مروڤ، چون ئەوانە هەر کەسێک و هەڵگری هەر بیروباوەڕێک بن ناتوانن لە یاساو لە چوارچێوەی بەرژەوەندێ کانی ئاخوندە تیرۆریستەکانی تاراندەرچن؟ ئەی کەوایە ئێوە هیوای چیتان پێیانە و دەتانهەوێ چیتان لە سایەی وانە دەستکەوێ. بۆیە هیوادارم ئەم کەمو کوڕیانە لە خۆتان دابکوژن و ئەمجارە دەکرێ خەڵک هیواداربێ کە دەتوانن قوتابێکی باشی ڕێگاو ڕێبازە پیرۆزەکەی قازی و قاسملوو شەڕەفکەندی بن!!!!!! بەڵام ئێستا ئەوە زۆر لە ڕاستێوە دورە کە ناز ناوی قاسملووی دووهەم، یان قوتابی قاسملووی لە سەر خۆتان دابنێن، چونکە خەڵک زۆر لە من و تۆ وشیارترە و کردارو ڕەفتارو گوفتارەکانتان دەکەنە محەکی ئەم ناوە بەرزو پیرۆزە .بەو هیوایەی چاوێک بە رابردوی خۆتان دابخشێنن و بزانن تاچەندەی لە ناو دڵی گەل و لە ناو بەرژەوەندێ کانی گەلدان.

خالید خورینجی.7-10-2016

کاتالۆگ