پوش دەپەڕێی ، بەڵام ڕیشەی زیندو ماوە، مەلا برایم مەجیدپوور

بەبۆنەی ساڵورگەڕی شەهیدبونی ڕێبەرمان دوکتور قاسملوو هاوڕێی بەڕێزی کاک عەوڵا قادری ئازەرلە پوشپەڕی ١٣٦٨ هەتاوی بەرانبەری ١٣ ژوئیەی ١٩٨٩ زایینیqasmlu-abdula-qadri-azer-0

لەقوڵایی دڵمەوە هاوخەمی خۆم دەگەڵ هەموهاوڕێوهاوسەنگەرو خزمو کەسو دۆستو ئەویندارانیانو سەرجەم گەلی کوردو بەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەر دەبڕمو هیوادارم ئەوەمان لە بیر نەچێی کەدەیفەرمو (باشترین پاداشت بۆ شەهیدان درێژە پیدانی ڕیگایانە).

خەباتی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەمان دریژەی کێشاوە ، مەزنە پیاوانی وەک : پێشەوا ، قاسملو ، شەرەفکەندیو دەیانیترو بگـرە زیاتـریشو سەدان کـادرو پێشمەرگەو خەڵکی ئاساییمان لەو ڕێبازەدا سەریان داناوە . ئەوەندە خوێن لە جەستەی شەهیدانمان ڕژاوە ،کە دۆڵو دەرەو چیابەرزەکانو پێدەشەتەکانی زێدەکەمانی پێڕەنگاوە.بەوەش نەوەستاوەو لە ئوروپای پێشکەوتوش ئێمە هەر خوێنمان داوە. ئەو خوێنانە نە دڵۆپنو نە جۆگەلەو نەڕوبارن ، بەڵکو دەریایەکی تۆفاناوینو شەپۆلان دەدەنوبۆ ڕاماڵینی خرتوخاڵی داگیر کەران هەرهاژەیان دێو ئۆقرەناگرن تاڕایان دەماڵن. ئەرکی ئێمە شۆڕشگێڕان شیوەنو گریان نیە ، راوەستانو نەوەستانە تا گەیشتن بە ئامانجی ئەو شەهیدانە. زمان ، قەڵەم ، دەستو مەچەک ، هێزو توانامان ، زۆر ژیرانە و ئاقڵانە وەگەڕ بخەین، لە دیوەزمەو لەجنۆکەو لە دڕندەکانیش سڵ نەکەین ، تا دوژمنی داگیر کەرو نۆکەرانی ڕاو دەنێنو لەکوردستان دەریان دەکەین. تا بە بارانی ئازادی زێدەکەمان دەشۆینەوەو داری ئـاوەدانیو بـەختەوەری گەلەکەمـان بەیەکجاری دەچەقێنینەوە ، خەبات بەردەوامە.

شەهیدی سەربەرزم : لەساڵڕۆژی مەرگەکەتدا باسی مەزنیو زانایی تۆ ناکەم چونکە نە زمان توانای کوتنی هەیەو نەقەڵەم هێزی نوسین،تەنیا ئەوەندە دەڵێم: هەرچی زەمان بەسەر شەهید بونتدا تێدەپەڕێی ، خەباتو تێکۆشانت ، ڕێنوێنو وتە بەنرخەکانت ، سەداقەتو فیداکاریو ئامۆژگاریەکانت ، زیندوترو پێویستتر دێنە بەرچاووهەر دەڵێی تازە کوتراونو وەک کۆن ناچنو زۆر گونجاون . بۆیە دەڵێم : پوش دەپەڕێێ بەلام ڕیشەی هەر زیندوە.

قاسملوی ڕێبەر: یادی ئەو ساڵت بە شەهیدبونی پۆلێک لە ڕێبوارانت کە بەخوێنی خۆیان بەڵیننامەیان دەگەڵ نوێی کردیەوەو نیشانیان دا قـاسمـلو لـە ڕیبازیدا زیندوە، دەکەینەوە . ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لەسەرهەستو وشیارن لە دەرفەتی گونجاودا بۆ بەرەنگاری داگیر کەران دەست بەکارن.

جارێکیتر هاوخەمی خۆم دەگەڵ ئەویندارانی تـۆو بنەماڵەی کاک عەوڵای هاوڕێت کە بۆ مەرگیش بەجێی نەهێشتی دەر دەبڕمو ئاواتە خوازم گەلەکەمان بگاتە ئاواتەکەتان.

 

 براتان مەلا برایمی مەجیدپور

2016-07-12

کاتالۆگ