ترسی ئەردۆغان لە سێبەری خۆی، مەجید حەقی

بۆ یەکەمجار لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی تورکیادا، سەرۆکۆماری تورکیا بەبێ راوێژکاری سەربازی دادەنیشێت. mejid_heqi-01

راوێژکاری سەربازی ئەردۆغان سەرهەنگ (کۆلۆنێل) “ئەرکان کڤراک” بە تاوانی هاوکاری لە گەڵ کۆدیتاچیەکان و هاوکات لە گەڵ نزیک بە سەد ژێنراڵی دیکە دەستگیر کراون. لە ٣٥٠ ژێنرالی تورکیا نزیک بە سی لەسەدیان دەستبەسەر کراون. ئەردۆغان لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە بە شیوەیەکی سیستماتیک لە هەوڵی پاکردنەوەی ئەوەی دەوڵەتی تورکیا پێی دەڵێت “دەوڵەتی پارالێل” لە ناو دامو دەزگاکانی دەوڵەتی دا بووە.

 

لە کۆدیتای شکست خواردووی 15.7.2016 لە یاریدەدەرانی ئەردۆغانەوە بگرە تا ئەفسەرە و گروهبانەکانی پلە چەندەمی ئەرتەش، کە خەریکی شەڕ دژی خەڵکی کوردستان بوون بەشدار بوون. بەشێکی زۆر لە هێزی ئاسمانی و ئەو هێزانەی کە بە هاوکاری ناتۆ لە بنکەی سەربازی ئینجرلیک بوون، بەهەزاران کارمەندی دەوڵەتی لە ئاستی ئەنجوومەنی وەزیران و راوێژکارانی پەرلەمان، خوێندکارانی فێرگە سەربازیەکان، مامۆستای زانکۆ و چالاکانی ئابووری بەشداری کۆدتا بوون.

 

دەستگیر کردنی دەیان هەزار کەس لە گومانلێکراوان، ژێنراڵ و سەربازە پلە بەرزەکانی ئەرتەش وێرای ئەوەی نیشانەی نیگەرانی و ترسی ئەردۆغان لە دژبەرانی خۆیەتی، شی کرەوەی رق و کینەی لەرادە بەدەری سەرۆکۆماری ئیسلامیستی تورکیایە لە بەرامبەر رکەبەرانی خۆی و هەروەک لە شەوری 20-7-2016 دا دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوایەتی تورکیا و ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند، ئەردۆغان بە تەمایە بە شیوەیەکی بنەمایی تۆلەی خۆی لە کۆدیتاچیەکان بکاتەوە و دەسەڵاتی خۆی رەهاتر لە جاران بکات. ئەگەر کۆدیتا یەک بەرهەمی بۆ ئەردۆغان هەبێت، ئەویش بەهیزکردنی ئەو و خۆشکردنی مەیدان بۆ ئەو بووە بۆ بەدەستەوەگرتنی هەموو ئەو دەسەڵاتانەی کە بڕیاربوو بە گۆرینی دستووری وڵات بەدەست بهێنێت. ئەو کۆدیتایە دیاریەک بوو بۆ ئەوەی دەسەڵاتی دێفاکتۆی خۆی بەسەر هەموو تورکیا بسەپێنێت و بەپێی ئەو دستووری وڵاتەکە بەرەو گۆران ببات.

 

کۆمەڵگای تورکیا کۆمەڵگایەکی تەنەنیا دابەشکراو بەڵکوو دژبەیەک و لەبەرامبەر یەک راوەستاوە. ئێستا ئیتر ئەوە تەنیا کوردەکان نین لەبەرامبەر دەوڵەتی ئەردۆغان خەبات دەکەن و نەیارانی ناوخۆیی ئەردۆغان و هاورێیانی کۆنی کە یەکێک لەئەفسەرانی لایەنگری لە گفتگۆ لە تەلەڤیزیۆنی “تورک هابەر” (Türkhabar) بە “محارب” ناویانی برد ئاماژە بەوە دەکات کە دەوری تازەی تۆڵەسەندنەوە لە لایەن “پۆلیسی خەڵکیەوە” و چەکدارە خۆجێیەکان بەرەو دەستپێکردنەو هەگەری زۆر هەیە تورکیا لە گۆمی شەڕی ناوخۆیی بگەوزێتەوە.

 

لە مێژووی کۆدیتاکانی تورکیادا نەبووە کە کۆدیتاچیەکان هێرش بکەنە سەر بنەکەکانی دیکەی سەربازی و پەرلەمان و بنکەی سەرۆکوەزیران بدەنە بەر هێرش. ئەرتەشی تورکیا کە دووەم ئەرتەشی ناتۆیە، سەرەرای بوونی سیستەمی “هێرەمی” و زۆر وردی خۆی نەیتوانیوە پێش بە دووجەمسەری لە ناوخۆدا بگرێت و نزیک بە سی لەسەدی ئەفسەرە پایەبەرزەکانی دژبەری دەوڵەت بوون و لە کاتی کۆدیتای ئەو جارەدا لە بەرامبەر یەکتر راوەستان. سارێژکردنی برینی سایکۆلۆجی، ویژدانی و مرۆڤی ئەو کۆدیتایە ساڵهای ساڵ قورسایی دەکاتە سەر شانی ئەردۆغان و دەوڵەتی تورکیا.

 ardoghan-kodita-

بوومەلەرزەی سیاسی تورکیا وێرای ئەوەی کە نیشانی دا گەر گەلێک بیهەوێت هیچ تانگ و ئەرتەشێک ناتوانێت شکستی پێ بهێنێت. لە لایەکی دیکەشەوە هەروەک ئەزموونی سەرەتای شۆرشی گەلانی ئێران لە ساڵی 1979 رێبەرێکی ئایینی کە پەنا بۆ هەستی ئایینی خەڵک دەبات، دەتوانێت هەموو شۆرش و بزاڤێکی مەدەنی بەلارێ دابەرێت و خەڵکی وڵاتێک بە شێویە کۆلێکتیڤ بەرەو زیندانی دیکتاتۆری ببات.

 

ئابووری تورکیا تووشی شۆکێکی قووڵ بووە، بەشێوەیەک کە بەهای لیری تورکیا لە ١٤ساڵی رابردوودا بە نزمترین ئاستی خۆی گەیشت. کۆمەڵگای تورکیا تووشی تراومایەکی کۆمەڵایەتی و کۆلێکتیڤ هاتووە کە لانی کەم یەک نەوەی پێویستە تا خۆی قەرەبوو بکاتەوە. لەو نێوەدا بەرەی کورد لەگەڵ دژایەتی لە گەل کۆدیتا، جیاوازیەکیشی لە نێوان کۆدتاچیان و دەسەڵاتدارانی ئێستای نەبینیوە تا لایەک هەلبژێرێت و بە قەوڵی بەرێز دەمیرتاش: کۆدیتاچیەکانی ئەرتەش و کۆدیتای ئەردۆغان بۆ کورد هیچ جیاوازیەکیان جگە لە ناوەکەیان نیە.

ئاگاداریەان
مەلا حەسەن شیوەسەڵی
مەلا محەممەد جوانڕۆیی
ئارشیو