غەزەڵەکانی مامۆستا حافز شیرازی بەکوردی، و. حامیدرەشیدی زەرزا

الاایهاالساقی ادرکاساوناولها  

کە عشق آسان نمود اول ولی افتاد مشکلها    hamid-reshid-zerza-2013

 

حافظ: 

وەرە پیاڵە وەچەرخێنە بە گەردیش ساقی مەی بابێ

ئەوینداری چەتوونە بۆم، بە بێ مەی ڕێگە تەی نابێ

لە ئەو بۆنەی کە بای سروە،کراوە دێ دەکا کەزیەیی

دڵم پڕ بوو لە ئاخ و دەرد،،،، بەرێکە پیاڵەکەم بابێ

نییە لەو ماڵی گیانان من،،،،لە بۆم ئارام و ئاسایش

ئەوە کاروان بەرێوەن زوو،،، دەرنکە دەڕوا گیر نابێ

لە مەی هەڵکێشە بەرماڵت،،بە گفتی پیری مەیخانە

پیاو چاک قەت لە رێوو ڕەسم ئەوالە بی خەبەرنابێ

شەوی تاریک وو ترسی ئەو شەپۆلوو،، هاژەیی گرداو

لە سارا کێ دەچێژێ دەرد،،،،،هەزاران کاروان بابێ

هەموو کارم لە خۆڕایی ،،،،بە ڕیسوایی سەری کێشا

شراوە،چۆن دەمێنی دەرد،،،کە ڕیسوایی لە ڕیسوابێ

لە ماڵی خۆشی دیوارم ئەوە کێشا،،، لە دەوری خۆم

دڵم خۆشە وەکوو حافز، ئەگەر یارم لە سەر”شا”بێ

حامیدرەشیدی زەرزا-١/٨/٢٠١٦-وەدابە.

کاتالۆگ