کە فێمینیزمی کوردی دەکەوێت داوی کۆماری ئیسلامیدا. مەجید حەقی


#نه‌_بۆ_نێرسالاری #نە_بۆ_پارانۆی_سێکسیmajid_hakki_nu

 بەیاننامەی چالاکانی ژنان لە پێوەندی لە گەڵ گرتەیەکی ڤیدئۆیی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ژێر ناوی ” بەیانییەی نارەزایه‌تی چالاکوانانی ژنی ڕۆژهه‌ڵات دژی سووکایه‌تیی حیزبه‌ سیاسیه‌کان به‌ ژنان” خوێندەوە و بەدوای ئەودا دوای گرتە ڤیدئۆیەکە کەوتم تا بزانم راستی شتەکە چۆنە و چی وتراوە؟ بەرلەو بەیانیەیە چەند کەسێک بە رواڵەت فێمینیست و چالاک لە ناوخۆی ئێران کە پێوەندییان بە ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هەیە و خۆیان بە ناوی لایەنگرانی پ.ک.ک و ئاپۆئیزم خزاندۆتە ناو ریزی خەباتکارانی کورد خوێندەوە و بەهۆی ناسینی ئەوان و ناوەرۆکی چالاکیان بۆم زۆر گرنگ نەبوو. بەڵام کاتێک ناوی ریزە چالاکێکی ژن کە لە نزیکەوە دەیانناسم و رێزی تایبەتم بۆیان هەیە لەژێر ” بەیانییەی نارزایه‌تی چالاکوانانی ژنی ڕۆژهه‌ڵات دژی سووکایه‌تی حیزبه‌ سیاسیه‌کان به‌ ژنان” بینی بۆم گرنگ بوو بزانم چی بووە و بۆ بەیانیەیەکی وا نووسراوە.

گرتەی ڤیدئۆیی کە ماوەکەی 5:34 خولەکە، شوێنی حەسانەوەی پێشمەرگەکان نیشان دەدات، کە بەشێک لەو پێشمەرگانە بەداخەوە شەهید بوون و لە ناو ئێمەدا نەماون. لەو گرتەیەدا فیلم هەلگر هەوڵ دەدات هەموو پێشمەرگەکانی ئەو شوێنە بەسەر بکاتەوە و لە گەڵ هەرکەسێکیش گاڵتەیەک دەکات یا خود دەیناسێنێت.

fem_nism_ser

لە خولەکی3:04 فیلمدا فیلمهەڵگر روو بە پێشمەرگەیەک بە ناوی “گەرگووری” کە خەریکە جێی لە ژێر بەردێک ساز دەکات دەڵێ: “ئەو کوڕە دوێنێ شەوێ ساعەت سێی شەوێ جێی خۆش دەکرد. ” دواتر لە خولەکی 3.27 فیلم هەلگر دەپرسێ: “ئەوە تەختی دوونەفەریە گەرگووری؟” گەرگووری لە خولەکی 3:33 وەڵام دەداتەوە “ئەوە تەختی دوونەفەریە ئاخ بۆ هەڤاڵێکی … ” کە دەنگەکەی بەهۆی پێکەنینی هاورێیانی نابیسرێت. فیلم هەڵگر دەڵێت دەتوانین بۆ هەواڵەکە بە فەرماندەکەمان بڵیین.

کە فیلهەڵگر لە گەرگووری دەپرسێت داخوا تەختی دوونەفەری ساز کردووە؟ کورەکە وەک هەموو مرۆڤێک کە پێویستی مرۆڤی و پێوەندی سێکسی یەکێک لەو پێویستیە گرنگانەی مرۆڤە دەڵێ ئاخ بۆ هەڤاڵێکی … (چونکە هاورێیانی پیدەکەنن دەنگی نابیسرێ بەڵام هەست دەکەم دەڵێت “هەڤاڵێکی مێ”. ئەوانەی کە کەمێک ئاشنا بە زانستی دەروونناسین دەزانن کە “پێوەندی سێکسی” یەکێک لە سەرەتاییترین پێویستیەکانی مرۆڤە. بە پێی تیۆری ماسلۆڤ پێویستیەکانی “ژین” کە بناغەی نیازەکانی مرۆڤن بریتین لە: خواردن، جل و بەرگ، هەستی سێکسی و شوێنی حەوانەوە. بە پێی سێگۆشەی ماسلڤۆ تا ئەو پێویستیە سەرەتاییانەی مرۆڤ وەدی نەهێن، هەموو چالاکیەکانی مرۆڤ لە دەوروبەری وەدیهاتنی ئەو پێویستیانە دەخولێتەوە و ئەنگیزەی مرۆڤ بۆ نیازەکانی دیکە کەمترە

کاتالۆگ