کەوی ناو قەفەس. مەجید حەقی

کەوی ناو قەفەس (کبک در قفس)، زاراوەیەکە، کە لە تۆرە ئەمنیەتیەکاندا بەکار دەبردرێت. kew_qefes

کەوی ناو قەفەس کەوی ناو قەفەس (کبک در قفس)، زاراوەیەکە، کە لە تۆرە ئەمنیەتیەکاندا بەکار دەبردرێت. بە واتای ئەوەی کە کەس یان کەسانیک کە بۆ رژێم ناسراون یا خود خەریکی کار کردنن، لە ناو خۆ و دەرەوەی وڵاتن، هان دەدرێن لە پێوەندی لە گەل پرسێکی هەستیاردا دەست بکەن بە سازکردنی هەرا و هۆریا بۆ ئەوەی هەستی خەڵک بجۆلێنن و وەک چۆن کەوی لە قەفەسدا بە قەپقەپەی خۆی کەوانی دیکە لە دەوری خۆی کۆ دەکاتەوە تا راوچی بیانگرێت. ماوە بەماوە کۆماری ئیسلامیش لە کەوی ناو قەفەس کەلک وەردەگرێ .

جارێک بە ناوی ئەندامی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، جارێک بەناوی ئەندام یان لایەنگری پ.ک.ک یا خود چالاکی مافی مرۆڤ و مافی ژن دەهێنێتە جیهانی مەجازی بۆ راکشان و بەتۆردا خستنی چالاکانی دیکە. تا بەو شێوەیە هەم تۆوی ناهومێدی لە ناو خەڵکی کورددا زیاد بکات، بڕوا بەخۆبوونی کوردەکان و بەتایبەت چالاکڤانان لە ناو ببات و قەیرانی بڕوا لە هەموو ئاستەکانی کۆمەڵگادا قووڵتر بکات. ئەگەر هێرش دەکرێتە سەر حیزبێک، ئەگەر بێ رێزی و جنێو بە ناوی ئەندامی حیزب و رێکخراوێک بە حیزب و رێکخراوی دیکە دەدرێت، ئەگەر ژنان هاندەدرێن ببنە دژی پیاو و پرسی سەرەکی فێمینیزم کە یەکسانی ئەندامانی کۆمەڵگا و دادپەروەری کۆمەلایەتیە بەلارێدا دەبردرێت بۆ دژایەتی کردن بە یەکتر و کێشەکان قووڵتر دەکرێت. بزانن ئەمە یەکێک لەو کەوانەیە کە بەناوی خۆمانەوە بۆ ناو ئێمە خزێندراوە. بە جیاتی دژکردەوە و دژیی یەکتر راوەستان چاکتر وایە خۆمان لە تەڵەی راوچی بپارێزین و نەچینە قووڵایی ئەو داوەی بۆ ئێمە دانراوە. پێویستە هەموومان پیلانگێریەکانی کۆماری ئیسلامی بناسین و لەقاوی بدەین.

ئاگاداریەان
مەلا حەسەن شیوەسەڵی
مەلا محەممەد جوانڕۆیی
ئارشیو