بەشداری لە خۆپێشاندانی شەرمەزارکردنی کردەوە تیرۆریستیەکەی کۆماری ئیسلامی لە وڵاتی ئوتریش

رۆژی پینج شەممە ڕێکەوتی ٢٩.١٢.٢٠١٦ لە سەر بانگەوازی کومیتەی ئوتریشی هاورێیانی پێشوو و بە بەشداری نوێنەری هێز و ڕێکخراوە کوردستانیەکان خۆپێشاندانێکxopeshandan-utrish-20161229_0

بۆ شەرمەزارکردنی کردەوە تیرۆریستیەکەی شەوی یەلدا لە بەردەم دەفتەری سیاسی هاورێیانی پێشوو لە بەردەرکی سەفارەتی ئێران لە شاری وییەن پێک هات و ئەندامانی کومیتەی ئوتریشی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانێش لە سەر ئەم بانگەوازە بەشداریان کرد.

پاش خوێندنەوەی سروودی نیشتمانی ئەی ڕەقیب، پەیامی هاوبەشی ڕێکخراوە کوردستانیەکان  بە زمانی ئاڵمانی لە لایەن کاک عەلی مازووجیەوە پێشکەش کرا. شایانی باسە پەیامی هاودەردی کومیتەی ئوتریشی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە گەل کومیتەی ئوتریشی هاوڕێیانی پێشوو ، بنەماڵەی شەهیدانی شەوی یەلدا  و هەروەها ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە لایەن کاک حوسەین خاڵخاڵەوە پێشکەش بە بەشداران کرا. لە پەیامەکەدا دوای شەرمەزارکردنی کردەوە تیرۆریستیەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران، کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەوە دڵنیا کرابوونەوە کە هەر چۆن تا ئێستا و لە ماوەی ٣٧ سال دەسەڵاتداری نگریسیاندا و تەنانەت بە تیرۆرکردنی ڕێبەرانی حیزبیش نەیانتوانیوە دەنگی ماف خوازی و ئازادی خوازی گەلی کورد  لە ڕۆژهەڵات کپ کەنەوە، ئەم کردەوە قیزوونەشیان نە تەنیا ناتوانێ شۆڕشگێڕانی کورد بێ هیوا بکات، بەڵکوو بە پێچەوانەش شۆڕشگێرانی کورد لە سەر پێداگری لە سەر وەدی هێنانی مافە ڕەواکانیان سوورتر دەکات. لە پەیامەکەدا هەروەها داوا لە حێزب و ڕێکخراوە کوردستانیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرابوو کە هەموو هەوڵێکی خۆیان بۆ یەکگرتن بخەنە گەڕ، لە بەر ئەوەی تەنیا یەکگرتن دەتوانێ پاشەکشە بە کۆماری ئیسلامی و دەست هەڵگرتن لە کردەوە تیرۆریستیەکانی دژ بە شۆڕشی کوردستانی ڕۆژهەڵات بێنی.


حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کومیتەی ئوتریش

٢٩.١٢.٢٠١٦

فارسی
کاتالۆگ