سەردانی کاک باباعەلی مێهرپەروەر

کۆمیتەی حدکا لە شاری  یوتوبۆری(سوئێد) سەردانی بەرێز و تێکۆشەر کاك بابەعەلی مێهرپەروەر ئەندامی  پێشووی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد.babaali-serdani-pdki-goteborg-20160105-0

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 2017-01-04 هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزب لە شاری یوتوبۆری کە پێک هاتبون لە بەرێزان ئەنوەر مەحمودزادە و فەرزاد جلوزان و سیروس رەئوفی و سمایل قادری  بەمەبەستی رێز و وەفاداری بۆ خەبات و تێکۆشانی بەرێزو تێکۆشەر کاك بابە عەلی مێهرپەروەر، سەردانی  بنەماڵە بەرێزیان کرد.

سەرەتا لەلایەن هەیئەتی کومیتەوە چەپکە گۆلی رێز و وەفاداری بۆ خەباتی ماندوو نەناسانەی ساڵانێکی دورو درێژ وەک پێشمەرگە و ئەندامی رێبەری حدکا پێشکەش بە بەرێزیان کرا. ئینجا لە لایەن ئەنوەر مەحمودزادە بەرپرسی کۆمیتە وەزعی تەندروستی و هەروەها ئامانجی سەرەدانکەیان کە وەک وەفاداری و قەدردانی لە خەبات و تێکۆشانی ماندوونەناسانەی کاك بابەعەلی بوو باسی لێوە کرد. هەر وەها لە لایەن بەرێز کاك بابەعەلی و کاك مستەفا مێهرپەروەر زۆر بەگەرمی بەخێرهاتنی هاورێیانی کۆمیتە کرا. ئینجا لە لایەن بەرێزیانەوە باسێکی مێژوویی لە سەر قۆناخەکانی سەرکەوتنەکان و نوشستیەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرا. بە سەرکەوتنەکان گەلێک شاد بوون و بە نەهامەتییەکانیش خەمبار بوون، هەر وەها هیوای سەرکەوتنی بۆ خەباتی حەق خوازانەی حدکای خواست.

لە بەشی کۆتایی سەردانەکەدا هەریەک لە ئەندامانی هەیئەتەکە باسی ماندونەناسانەی  دەورانی خەباتی پێشمەرگانەی کاك بابەعەلیان کرد و دوای دانیشتنێکی چەند کاژمێری زۆر بەگەرمی هەیئەتی کۆمیتەی حیزبیان بەرێ کرد.


کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران- یوتوبۆری

ئاگاداریەان
مەلا حەسەن شیوەسەڵی
مەلا محەممەد جوانڕۆیی
ئارشیو