سێمینارێک بە بۆنەی ٧١مین ساڵرۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە یۆتەبۆری

بە بۆنەی ٧١مین ساڵرۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان هەر وەها قۆناغێکی نوێ لە خەباتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ژێر ناوی “راسان”لە شاری یوتوبۆری سیمنارێک بەرێوە چوو.2y-rebendan-goteborg-2017-0

ڕۆژی شەممە٢١ی ژانویەی ساڵی ٢٠١٧ زائینی ، یادی ٢ی ڕێبەندان، ٧١مین ساڵوەگەری دامەزرانی کۆماری کوردستان، لەلایەن “کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران” لە وڵاتی سوید، شاری یوتۆبوری بە بەشداری لایەنە سیاسیەکان، ئەندامان ولایەنگران بەهاوکاری ڕێکخراوی” یەکێەتی کوردان و ئابی ئێف”، سیمنارێک بەکۆرگێری بەرێز کاك سەدیق بابایی ئەندامی پێشوی کۆمیتەی ناوەندی حدکا و چالاکوانی سیاسی بەرێوە چوو.

سەرەتای   سمینارەکە بە سروودی نە ته وایەتی ئەی رەقیب و پاشان خولەکێک بێده نگی وەستان بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردو کوردستان دەستی پێکرد. ئینجا بەخێر هێنانی بەشداربووانی سمینارەکە لە لایەن بەڕێوەبەری ئەم کۆرە بەرێز سیروس رەئوفی کرا. هەرواها پەیامی کۆمیتە لە لایەن  بەرێز ئەنوەر مەحمودزادە بەر پرسی کۆمیتەی حیزب لە شاری یوتوبۆری پێش کێشی بە بەشداربوان کرا.

سمینارەکە لە دو تەوەری جیاوازدا بەڕێوە چوو، لە تەوەری یەکەم بەڕێز کاک سەدیق بابایی باسەکانی خۆی لە دوو بەشدا پێشکەشی کرد. بەشێ یەکەم باسێک بو لە سەر مێژووی پێش کۆمارو دوروست بونی کۆمەلەی” ژک ف” ئینجا دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و پاشان راگەیاندنی کۆماری کوردستان. هەرواها لایەنە بەقوەت و لاوازەکان کۆمار لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی باس کرا. هەر وەها سەبارەت بە هەل و مەرجی تایبەت بە دامەزرانی کۆماری کوردستان بۆ بەشداربووان دوا، پاشان بە ئاوردانەوەیەک لە پێناسەی مودێڕنی راگەیاندنی کۆماری کوردستان وەک خاڵێکی گرینگ لە هەمبەر پرسی شوناسی نەتەوەیی و پرسی ئیرادەی سیاسی نەتەوەکەمان لە پێناو مافی دیاری کردنی چارەنوس خستە بەر باس و توێژینەوە.

لە بەشی دووهەمی باسەکەدا بەرێزیان زۆربە وردی باسی ئەم قۆناخە نوێێەی حدکا لە ژێر ناوی “راسان ” بە ئاوردانەوەیەکی مێژووی گرێدراو بە وەسیەتنامەی پێشەوای نەمر پێناسە  کرد .

پاش ناوبڕێکی کۆرت  بەشداربووانی سمینارەکە، ڕا و بۆچون و پرسیارەکانی خۆیان سەبارەت بەو باسە پر نێوەرۆکە کەی بەرێز کاك سەدیق و کۆمەڵێک لێکدانەوە و  تێ بینی  ئاراستەی بەڕێزیان کرد و لە دوایین بڕگەش دا، بەرێزیان وڵامی پرسیاری بەشدار بووانی بە تێر و تەسەلی دایەوە.
شایانی باسە لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لەو سیمنارەدا بە ناردنی بروسکەی پیرۆزبایی بە بۆنەی  ڕۆژی ٢ی ڕێبەندان، ٧١مین ساڵرۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، ئەم یادەیان بەرز و پیرۆز نرخاند.

بەرز و پیرۆز بێ یادی کۆماری کوردستان

سەرکەوێ بزوتنەوەی مافخوازانەی گەلەکەمان

کۆمیتەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە شاری یوتۆبۆری- سوید

2017-01-21


فارسی
کاتالۆگ