شێعرێکی خەیاڵاوی، حەمە حەریری

تامێ با لە سێو کەم و ماچێ لە خۆت    

مزرە سێوی  ماڵی دڵ باخە لە بۆت    hama-hariri

بۆ منی نەخۆش و بێ کەس و مات باشە

چاو بڕمە چاوی کەژاڵت ،ئاسکی سوێم دەچێ بۆت

ئێوارە درەنگ ویا مانگە شەوێ

رووناکی دەکا  ڕووت ئەو  دڵەی تاریکە بۆت

من و تۆ کڵفەت و کارداری بەگین

کە بدەی تیرێ لە من ،ڕزگاری خۆت

تۆ ئێژن  کچ قەرەچی بدوێ لە بۆم

من ئەڵێم نا ،کچە شاە جوانی بە خۆت

قەڵەم  و ڕەنگی هونەرمەندم دەوێن

وێنە کەن لە تابڵۆ ،تاقی برۆت.

پێی وتم نۆکەری شێت چیت داوە

هەڵسوڕێ بە ئەقڵی خۆت لەم ناوە

جوانی من بە زانینێ دەڵێم، ئاڵاوە

ڕوون کاتەوە ئاوێ،کە دەڵێن لێڵاوە

م.حەریری   28.01.2017

کاتالۆگ