یادی ٧١ مین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە ئوتریش

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٨.١.٢٠١٧ لە لایەن کومیتەی ئوتریشی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بە بۆنەی یادی ٧١مین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستانەوە شەوئاهەنگێکutrish-2y-rebendan-2017-0

بە بەشداری زیاتر لە ٤٠٠ کەس لە کوردەکانی هەموو بەشەکانی کوردستان لە شاری ویەن بەڕێوەچوو.

سەرەتا کاک حوسەین خاڵخاڵ ئەندامی کومیتەی حیزب بەخێرهاتنی میوانانی کرد و بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستانەوە پێرۆزبایی لە بەشدارانی ئاهەنگەکە کرد. پاشان سروودی نیشتمانی ئەی ڕەقیب پێشکەش کرا و بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری نیشتمان خولەکێک بێدەنگی ڕاگەیەندرا.

پاش خولەکێک بێدەنگی پەیامی کومیتەی حیزب بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستانەوە لە لایەن بەرپرسی کومیتەی حیزب لە ئوتریش کاک دوکتور جەزا ساڵحیەوە پێشکەش کرا. لە پەیامی کومیتەی حیزبدا پاش پێرۆزبایی لە بەشدارانی ئاهەنگەکە بە بۆنەی ئەم یادە پیرۆزەوە بە وردی باس لە سەردوو خاڵی سەرەکی کرابوون .یەکەم دامەزرانی کۆماری کوردستان، هەل و مەرجە نێودەوڵەتیەکان لە کاتی دامەزرانی کۆماری کوردستاندا، چۆنیەتی دامەزرانی کۆماری کوردستان ، دەسکەوتەکانی کۆماری کوردستان بۆ خەڵکی کوردستان ، زەق کردنەوەی دوو دیاری بە نرخی کۆماری کوردستان وەک دامەزرانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ پارێزگاری لە نیشتمان و دانانی ئاڵایەک بۆ کورد و هەڵدانی لە سەر دام و دەزگاکانی کۆماریکوردستان وەک بنەمای ناسنامەی دەسەڵاتی سەربەخۆی کوردی. دووهەم ڕاگەیاندنی ڕاسان لە نەورۆزی ساڵی ڕابردوو بۆ تێکەڵکردنەوەی خەباتی شار و شاخ ، پێوەندیدانی خەباتی چەکداری و خەباتی مەدەنی، شوێندانەری ڕاسان لە سەر ورەی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات، پاڵپشتی بوێرانەی خەڵکی کوردستان بۆ هێزی پێشمەرگە، باوەڕی پتەو و لە خۆبووردوویی پێشمەرگەی حیزب ، سووربوونی خەڵک و پێشمەرگە لە سەر داواڕەواکانی خەڵکی کوردستان ، وەشاندنی زەبری گورچ و بڕی پێشمەرگە بە تایبەت لە قەرەسەقەل و سەوڵاوا لە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ، هەڕەشە وگوڕەشە پڕوپووچەکانی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی لە حێزب و حکوومەتی هەرێمی کوردستان ولە کۆتاییدا شەهید بوونی پۆلێ پێشمەرگەی بەنرخ، بەورە و بە بیرووباوەڕبە دەستی چڵکاوخۆرانی کۆماری ئیسلامی و نوێ کردنەوەی پەیمان لە گەڵیان.

شایانی باسە لەم ئاهەنگەدا نوێنەرایەتی حیزب و ڕێکخراوە کوردستانیەکانیش بە شێوەی خوارەوە بەشدار بوون و پەیامیپیرۆزبایی یان بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی کوردستانەوە پێشکەش بە کومیتەی حیزب لە وڵاتی توتریش کرد و ئێمەش وەک کومیتەی حیزب سوپاسیان ئەکەین و بەشداریەکەیان بەرز دەنرخێنین.

یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە نەمسا

ڕێکخراوی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نەمسا

نوێنەرایەتی ئوروپا و نەمسای ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردی سوریە

پارتی دیموکراتی کوردستان- سووریە

حیزبی شوعی کوردستان

حیزبی شوعی عێراق

هەروەها ئەندامانی هاوڕێیانی پێشوو و پارتی ئازادی کوردستانیش بەشداری بەرچاویان لە ڕێ و ڕەسمەکەدا بوو کە جێگای سوپاسە

لە ئاهەنگی ٧١مین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە شاری ویەن گۆڕانی بێژی ناسراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێز کاک ناسر ڕەزازی و خاتوونە گۆرانیبێژی باشووری کوردستان خۆشکە سۆزان کۆیار  بەشدار بوون و بە یارمەتی مووسیقارە بەڕێزەکان کاک شازاد جەزا، کاک فارووق باپیر و کاک کارزان توانیان پرۆگرامێکی زۆر باشی گۆرانی و مووسیقا پێشکەش بە بەشدارانی ئاهەنگەکە بکەن. ئاهەنگەکە لە سەعاتی ٨ی ئێوارە دەستی پێ کرد و بە شادی و هەڵپەڕکێی بەشداران لە سەعاتی یەکی شەو کۆتایی پێ هات.

کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ئوتریش سوپاسی هەموو ئەو کەسانەی دەکات کە لە بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکە بە تایبەت لە پاراستنی ئاسایشی ساڵون و بەشدارانی ئاهەنگەکەدا هاوکاریان کردوین .

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کومیتەی ئوتریش

2017-01-28

utrish-2y-rebendan-2017-1


فارسی
کاتالۆگ