ڕامان‎، حەمە حەریری

من سەرم شێواوە لێ لە هەمۆە سەر کەوتن و داکەوتنە 

ڕۆژێ شانازی دەکەم بە نەورۆز و خۆری کورد دەرکەوتنە.  hama-hariri

ڕۆژێ وەک مۆم من دەسووتێم بۆو بەری خۆر گرتنە

کورد دەکەن ڕزگار خاکیان وا بە خۆ بەخت کردنە

داخەکەم بێ نرخە لامان ،کوانێ ڕێز لێ گرتنە

تێکەڵاو بوونە لەمن،ڕێک ولار و وشیاروخەواڵووخەوتنە

وانەیەک بۆ بەرگری و چاوێ لەمانگ وهەور و بروسک هاتنە

ڕوویەکی ڕامانی من ڕامانە لەو ئاخافتنە

هەرچی سوارچاکە وە خۆ ناکا گرێی ئەنگاوتنە

ئێستێ وەک تۆی چاوە دێر و نوسەر و وێژەر،زمان خۆم گەستنە.

هەست وسۆزم دوور دەڕۆن ، دوورتر لە چاو پێکەوتنە

پاش سەدان ساڵ ودەیان جیل و وڵات گڕ گرتنا

کاتە ئیتر سەر خۆییت ئاواتی کوردی وەک منە

حەمە حەریری

04.03.2017

کاتالۆگ