هەژارێکی دەوڵەمەند‎، حەمە حەریری

من بە ئاو و نانی خەڵکی شارەکەی خۆم گەورە بووم 

بە جل و بەرگی ماڵی مام و نەنک و خزمان گەورە بووم   hama-hari-02

بیری منداڵی چ تیژە کە چیم دێنەوە بیر

من بە دوو قڕان و بەسێ قڕانی ناسیاوان گەورە بووم

باسی لێدان و جنێو و سەر کۆنەم مەکەن

من بە زللە و مست و شەق و گوێ کێشان بە دەستی مامەکانم گەورە بووم

زارە خوارەم زۆر لەم و لەو کردووە سەختە هەژاری چت پێ دەکا

باب نەبوو دایک نەبوو وێڵ و بێ کەس گەورە بووم

ڕەنگە خوێنەر پێم بڵێن لەم شێت و گێلە چی دەڵێ

من دەڵێم کە ژانی ژین وەک هەرد هەژانە تووشی بووم

بۆیە پرسیارم گەلێ زۆرن لەوەی گەردوون و گەردوون گێڕە

نێوانی هەژاران و بژێران بە گەز نەبووە بە حەز بووە،مەغدوورم

وەک مرۆڤ و نەتەوە و خاک و کلتوور و زمان و مێژوو

بووم و هەم و هەر دەبم

تا کەنگێ وەدەنگ نەیەم ، ئەی نەوەشم وا بن کە وەکی من پێوە بووم؟

 

حەمە حەریری 01.01.2717 کوردی

 

ئاگاداریەان
مەلا حەسەن شیوەسەڵی
مەلا محەممەد جوانڕۆیی
ئارشیو