بەشداری لە سمینارێکی بەرپرسی نوێنەرایەتی ئورووپای ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردی سووریە

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٢ی ئاوڕیلی ٢٠١٧ لە لایەن نوێنەرایەتی ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردی سووریە لە وڵاتی ئوتریش سمێنارێک بۆ بەڕێز کاک ڕێزان شێخ مووسanjumeni-nishtmani-surye-seminar-0-2017

بەرپرسی نوێنەرایەتی ئورووپای ئەنجوومەنی نیشتمانی لە شاری ویەن پێک هات و لە سەر بانگێشتنی ڕەسمی ئەنجوومەنی نیشتمانی کاک ئەرسەلان جەودەتیان بەرپرسی بەشی پێوەندیەکانی کومیتەی حیزب لە گەڵ ڕێکخراوە کوردستانیەکان وکاک محەمەد جەواد یوسفی جێگرەکەی بەش…داریان لە سمینارەکەدا کرد. لە سمینارەکەدا هەروەها نوێنەری بەشێک لە پارت و ڕێکخراوە کوردستانیەکان وەک پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی ئازادی کوردستان بەشدار بوون.

لە سەرەتادا نوێنەری ئەنجوومەنی نیشتمانی بەخێرهاتنی بەشدارانی سمینارەکەی کرد . پاشان بەڕێز کاک ڕێزان بە وردی لە سەر ئەم .بابەتانەی خوارەوە، وەزعی سووریە بە گشتی ، سیاسەتی ئەنجوومەنی نیشتمانی لە پێوەندی لە گەل ئاڵ و گۆڕەکانی سووریە و ناوچەکە بە گشتی، کێشە ناوخۆییەکانی ئوپۆزیسیۆن، ڕیفراندۆم لە باشووری کوردستان و پێویستی هاوکاری نێوان ڕێکخراوە کوردستانیەکانی باشوور، باکوور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان باسێکی پێشکەش کرد. پاش وتەکانی کاک ڕێزان بەشداران چەند پرسیارێکیان ئاراستە کرد و لە لایەن کاک ڕێزانەوە وڵامی پرسیارەکان درایەوە و هەروەها بەشدارانیش هەڵویستی خۆیان لە سەر بابەتەکانی سمینارەکە و چۆنیەتی هاوکاری کردن لە گەڵ یەکتری ڕاگەیاند و سمینارەکە پاش چەند سەعاتێک کۆتایی پێ هات.شایانی باسە لە لایەن نوێنەری ئەنجوومەنی نیشتمانیشەوە بە بۆنەی بەشداری نوێنەرانی حیزب لە سمینارەکەدا سوپاسیان کرا و بە ڕێزەوە بەڕێ کران . ئێمەش وەک کومیتەی ئوتریشی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی بانگێشتنەکەیان سوپاسیان دەکەین.


حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کومیتەی ئوتریش

١٥.٤.٢٠١٧

ئاگاداریەان
مەلا حەسەن شیوەسەڵی
مەلا محەممەد جوانڕۆیی
ئارشیو