بەشداری لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشی بەڕێز عەزیز محەممەد سکرتێری پێشووی حیزبی شوعی لە وڵاتی ئوتریش

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٤.٦.٢٠١٧هەیئەتێک لە لایەن کومیتەی ئوتریشی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانەوە هەیئەتیک بە سەرپەرستی بەرپرسی کومیتەی حیزب

jeza-

 

 و بە بۆنەی کۆچی دوایی بەڕێز عەزیز محەممەد بەشداری لە ڕێ و ڕەسمی پرسە و سەرەخۆشیەکدا کرد کە لە لایەن نوێنەرایەتی حیزبی شوێعی کوردستان و حیزبی شوێعی عێراقەوە لە شاری ویەن ڕێک خرابوو.

 

لەم ڕێ و ڕەسمەدا کە نوێنەرایەتی بەشێکی زۆر لە ڕێکخراوە کوردستانی و عێراقیەکان و ڕادەیەکی بەرچاو لە کوردەکانیدانیشتووی وڵاتی ئوتریش بەشداربوون،  پاش خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان  کاک ئومێد  بابان بە نوێنەرایەتی حیزبی شوێعی کوردستان  لە سەر ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی کۆچ کردوو عەزیز محەممەدو دەوری ناوبراو لە گۆڕەپانی سیاسەتی کوردستان و ناوچەکە و گێڕانی دەوری ئاشتیخوازانە  لە باشووری کوردستان و پێوەندی دۆستانەی بە تایبەت لە گەل حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران وتارێکی پێشکەش کرد. کاک ئومێد هەروەها بەشداری نوێنەرانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی لە باشووری کوردستان لە ڕێ و ڕەسمی سەرەخۆشی بەڕێز عەزیز محەممەددا بەرز نرخاند .پاش وتاری حیزبی شوێعی  کوردستان لە لایەن بەرپرسی کومیتەی ئوتریشی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانەوە وتارێک بە بۆنەی کۆچی دوایی بەڕێز عەزیز محەمەدەوە پێشکەشی بەشداران کرا. لە وتاری حیزبدا سەرەڕای سەرەخۆشی لە ئەندامان و دۆستانی حیزبی شوێعی کوردستان و عێراق و بنەماڵە و کەس و کاری کۆچ کردوو و دەربڕێنی هاوخەمی لە گەلیان باسی پێوەندی دۆستانەی بەڕێز عەزیز محەممەد لە گەل شۆڕشگێڕانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە تایبەت لە گەڵ حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و بەردەوامی پێوەندی دۆستانەی حیزبی شوێعی لە گەل حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کرابوو و ئاوات بۆ یەکڕیزی  و یەکدەنگی ڕێکخراوە کوردستانیەکان ، ئاشتەوایی نیشتمانی و گەیشتن بە سەربەخۆیی کوردستان کە ئاماجی بەرزی هەموو شەهیدانی کوردستان و خەباتگێڕانی ڕێگای ئازادی و سەربەخۆیی کە یەک لەوانیش بەڕێز عەزیز محەممەد بوو خوازرابوو. پاش وتاری حیزب ڕێکخراوەکانی دیکەی بەشدار لە ڕێ و ڕەسمەکەدا پەیامی خۆیان پێشکەش کرد . لە کۆتایی ڕێ و ڕەسمەکەدا کاک ئومید ئەردەڵان بە نوێنەرایەتی حیزبی شوێعی کوردستان سوپاسی بەشدارانی کرد وهەیئەتی حیزب لە لایەن ئەندامانی حیزبی شوێعی کوردستان و عێراقەوە بە ڕێز و سوپاسەوە  بەڕێ کران.

 

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کومیتەی ئوتریش

 

٤.٦.٢٠١٧


ئاگاداریەان
مەلا حەسەن شیوەسەڵی
مەلا محەممەد جوانڕۆیی
ئارشیو