“سەید عەزیز نیکجویان”، فەرمەندە ئازا و چاونەترسەکەی حدکا!، محەممەد سلێمانی

سەید عەزیز نیکجویان فەرمەندەری ئازا و تێکۆشەر و کوڕی ڕۆژە رەشەکانی خەباتی نەتەوایەتی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان،

seid-aziz-nikjoyan-muhamad-suleimani-2017-0

بۆ زۆربەی زۆری ڕۆڵە خەباتگێڕەکانی بەرخۆدانی شار و شاخ سیمایەکی دیار و ئاشنایە و هەر بۆیە نیازی بە ناساندنی ئێمەمانان نیە و ڕەنگە لە توانای ئێمەیشدا نەبێت بە چەند وشە و دێرێك وەسفی ئەو پیاوە گەورە و جوامێرەی کورد بکەین. بەڕێزیان لە بنەماڵەیەکی کوردپەروەر و تینووی ئازادی کوردستان لە لە یەکێك لە گوندەکانی سەر بەشاری مەهاباد لە دایکبووە و گەشەیکردوە و پاشان لە پێناوی نان و ئازادی و کەرامەت بۆ گەلەکەی وەك زۆربەی لاوانی نیشتیمانپەروەر چەکی شەرەف و پێشمەرگایەتی کردۆتە شانی لە ڕێزەکانی هێزی پێشەوادا کە یەکێك لە هێزە دیار و بژاردەکانی حدکا بوو. نیکجویان بەهۆی ئازایەتی و چاونەترسی زۆر بەخێرای پلە سیاسی   و تەشکیلاتی و  نیزامیەکانی دەبڕێ و پاش زەمەنێك تێکۆشان و بەرخۆدان لە شار و ناوچە جۆر بەجۆرەکانی کوردستاندا، ئەو فەرمەندە لێهاتوو و بەجەرگەی ئەمڕۆی لێهەڵدەکەوێت کە ئێستا گەلێك چاوی بڕیوەتە هەڵمەت و خۆڕاگریەکانی بەدژی حکوومەتی ئاخوندی ئێران. هاوڕێ سەید عەزیز مرۆڤێکی هەتابڵێی خاكی و خەڵکی و لەسەرەخۆ و مەشرەف خۆش و داوێن پاك و کردارجوانە و بەروویەکەی تردا بڵێم کوری ڕۆژی تەنگانە و” هەڵۆچەنگ بەگڕەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە”. سەید عەزیز لە دەیان شەڕی گەورەو  بەنێوبانگادا کە لە زۆربەی شارو ناوچەکانی کوردستان ئەنجامدراون، لە هێزەکانی” پێشەوا و قەندیل”  و ” ئەفشین” دا بەشداری  دیاری کردوە و هاورێ و هاوسەنگەرانی شاهیدی بۆ ئازایەتی و لە خۆبردووی ئەو ڕۆڵە تێکۆشەرەی دێمۆکڕات دەدەن. نیکجویان شارەزای باشی زۆربەی ناوچەکانی کوردستانبووە  کە مەبەست  لەو ئەو رستەیە، ناسیاوی لە گەڵ خەڵك و هەڵکەتووی جوگرافیایدا پەیداکردوە کە بۆ مانەوە و جەولەی سیاسی و نیزامی لە کاتی هەڵسوڕاندا شوێنە گرینگ ستڕاتیژییەکانی بە گوێرەی خواستی نیزامی دەست نیشان بکا.

ئەو هاوڕێ ماندوونەناسەی ڕێگای ڕزگاری کوردستان، لەکاتی تەنگانێ و لێقەوماندا و لە ڕۆژە سەخت و دژوارەکاندا، هەرگیز دەست و پێیخۆی بزرناکاو لە هەموو وەختێكدا ئەرکی خۆی کە فەرمەندەرایەتی و هەڵبژاردنی تاکتیک و بەرنامەی شیاوبووە، لە بیر نەکردوە و وەك هەڵۆی بەرزەفڕ و چەنگ بەگڕ، هەردەم  هێمای ورەو ئیمانبووە بۆ کادر و پێشمەرگەکانی حیزب.  کاتێك مرۆڤێکی هاوشێوەی نیکجۆیان خۆی خاوەنی ورەو لێوەشاوەیی و ئیمان بەڕێبازیseid-aziz-nikjoyan-muhamad-suleimani-2017-0 سیاسی حیزب و ئامانجە نەتەوایەتیەکانی گەلەکەی بێت، زۆردژوارە لەکاتی لێقەومان و تەنگانێدا دەست و پێیخۆی وەنبکات. وەسفکردنی مرۆڤی نەتەوەیی و تێکۆشەر و ئازا وداوێن پاك و ڕەوشت بەرز، هەرگیز بەمانای پێداهەڵدان و گەورەتر نیشاندانیە و بەڵکوو ئەو کردارە وەك ڕێز و وەفایەك دەمێنێتەوە و لانیکەم بۆ منیش کە ماوەك لە “مەڵبەندی سپی سەنگ و هێزی قەندیڵدا وەك هاوکارێکی نزیك لە خزمەتیدابووم” و، بەشانازی دەزانم بەو چەند دێرە ڕێز لە خەبات و تێکۆشانی بەردەوامی بگرین. هێژا نیکجویان لەکاری حیزبیدا هەتابڵێی جدی و بەبڕشتە و لە هەڵسوڕان و ئەنجامدانی ئەرکەکانیدا خۆی پەراوێز نەخستووە بەهۆکاری لاوەکی و کۆمەڵایەتی. هەموو ئەو  هاوڕێ و دۆستانەی لە نزیکەوە ڕێزدار سەید عەزیزی دەناسن و بەیەکەوە لە ئۆرگانێکدا هاوکاربوون، دەزانن کە بەرێزیان بەهۆی برینداربوون و کاریگەری ئەو برینانەشیەوە  کە لە ڕابردوودا بەرجەستەی کەوتوون، لە خەباتی ڕاستەوخۆ و چوونەوە بۆ نێوخەڵکی کوردستان بەهاوکاری و پاڵەپشتی پۆلێك لە باشترین ڕۆڵەکانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێراندا خۆی نەبوارد و هەروەك لە ڕابروودا پێشەنگ و سەرقافڵەی کاروانی خەباتیکردوە. هاوڕی و دۆستانی لە ئێستا و داهاتووشدا گەواهیدەری ئەو ڕاستیەن کە هێژا سەید عەزیز زۆر بەرچاو روونانە و بەدڵسۆزییەوە خزمەتی بە جووڵانەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەکەی بە باشترین شێوەی مومکینکردوە.  نیکجویان مرۆڤێکی گەورە و بەرچاو و نێو بەدەرەوەیە و جێگای خۆی لە نێو دڵی کۆمەڵانی هەروای خەڵکی کوردستاندا کردۆتەوە و ئێستا ناسیاوی و بەرجەستەی سنووری شار و ناوچەیەکی دیاریکراوی بڕیوەو بۆتە هێمای تێکۆشانی بوێرانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا. مێژووی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەو ڕاستیەی سەلماندوە کە مرۆڤ لە رەوتی کارو خەباتیدا گەورە دەبێت و گەشەدەکات. مرۆڤێك ئەگەر خۆی لە گەڵ بارودۆخ و قۆناخەکانی ژیاندا گونجاندبێ و لە درێژەی خەبات و بەرخۆداندا پێگەی شیاوی بەدەست هێنابێ و خاوەنی هەڵسوکەوتی جوان و شەریفانە  و شۆرشگێڕانەی بێ، جێگای شانازی و ڕێزی خەڵك و هاوڕێیانیەتی. سەید عەزیزی وەك سیمایەكی بەرچاو گۆشتکراوی کورەی ئەو خەباتەیە کە مەشخەڵەکەی بەدەستی پێشەوای داگیرساوە و قاسملوو و شەڕەفکەندی بە وشیاری و ژیرییەوەگەشاندیانەوە و بەردەوامیان بەو کاروانەدا. نیکجویان ئەو سوارچاکەی کوردە کە سەرەتا لە دەڤەری منگوڕایەتییەوە هەڵتۆقی و پاشان وەك بروسك و هەورە تریشقەی چیاسەرکەشەکانی قەندیل و قەڵاتی شا و مەیدان قۆغە و گیاڕەنگ و فەرنگ و سپی سەنگ و دەشتی شامات و گەورکایەتی ڕاوی ئەو ڕەوە گورگەی پیاوەکانی قوم و تارانی بە پاڵپشتی هاوڕێیانی دەستپێکرد کە لە کوردستان دەیان هەویست هەموو شادی و خۆشی  و شانازیەکانی خەڵکی کوردستان و بزووتنەوە سیاسی و شۆڕشگێڕیەکەی لە نێو بەرن و بەها نەتەوایەتی و نیشتیمانیەکان بدزن و تاڵانی بکەن. حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران  بۆیە وەك هێزێکی پێشڕە و خۆڕاگری کوردستان و ئێران دەرکەوت، چوونکی کادر و پێشمەرگەی چەنگ بەگڕەکانی کوردستان لە داوێندا پەروەردەکردبوون و، توانیان لە ژێر فەرمەندەری فەرمەندە ئازا و بەتاکتیک و ژیرەکانیاندا خەونی پیاوە پیر و خەرفاوە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکەی جەماران لە گۆڕبنێن. سەید عەزیز پەروەردەی ئەو قۆناخە مێژوویەی گەلی کوردە کە بە” هەوڵ و بوێری خۆی توانیویەتی کەسایەتیەکی بەهێز و بەرچاو لە خۆی دروست “بکات کە  ئەمڕۆ هەموومان شانازی پێوە دەکەین.

ئەو مرۆڤە تێکۆشەرە سێ دەیە و بێ دوور کەوتنەوە و پشوودان وەك پێشمەرگەیەکی بەوەفا و ناسراوی کوردستان، کە لە  زۆربەی شەرە حەماسیەکاندا جێگای پەنجەی هەر بە زیندووی لە مێژوودا دەمێنێتەوە و زۆر قاڕەمانانە خەباتی خۆیکردوە ئێستاش، لە سەفی پێشەوەی خەباتدایە. ڕاستە مەڵبەندی تێکۆشانی سیاسی و تەشکیلاتی و نیزامی بە دیاریکراوی و تایبەتی تر لە هێزەکانی پێشەوا و قەندیلدا چربۆتەوە، بەڵام پاش دەست پێکردنەوەی خەباتی سیاسی و چەکداری حدکا لە ژێر دروشمی ڕاساندا بەدژی حکومەتی ئاخوندی ئێران، فەرمەندەی لێهاتوو و چاونەترس سەید عەزیز وەك بەرچاوترین هەڵۆی بەرزەفڕی کورستان چیاو دۆڵ و شیو و تەپۆڵکە و لێڕەوارەکانی کوردستانی لە ئامێز گرتەوە. بەکردەوە پەیوەندی لە گەڵ خەڵکی کوردستان دامەزراندەوە و کاتێك لە کوردستان خەریکی هەڵسوڕانی سیاسی و تەشکیلاتی بوون، دوژمن بەتەواوی تۆشی تاسان و ترس هاتبوون و هەتا بەناو هێنانی دووچاری  دڵەڕاوکێ و خۆفدەبن. چوونکی پێشتر لەسەر دەستی فەرمەندە نیکجویاندا زیانی زۆر بەر هێزەکانی ڕیژیم کەوتبوو و ئێستایش بەترسی ئەو ساڵانەوە دوژمن خەولە چاوەکانی تاراوە.   هەموو تێکۆشەرانی  ئازادیخواز کە سەردەمانێك پڵنگ ئاسا هەڵمەتیان بردوەو لە پێناوی ئازادی و یەکسانی سیاسی و نەتەوایەتی گەلی کورد بەرگریان لە خەڵکی کوردستان کردوە، جێگای ڕێز و شانازین. ئەو خەباتگێڕانەی کە لە ساڵانی ڕابردوو و ئێستایشدا درێژە بە بەرخۆدان لە ریزەکانی حدکادا خزمەت بەدۆزی ڕەوای کورد دەکەن دەبێ ڕێزیان لێبگیرێ و ملوانکەی سەربەرزی و وڵات پارێزیان وەك خەڵاتێکی نەتەوەی بکرێتە گەردن. بەو هیوای ئاوات و ئامانجی گەلی کورد بەدی بێ و لە وڵاتێکی ئازاد و دێمۆکراتیكدا یادی مرۆڤە بەنرخ و ڕۆژە مێژوویەکان بکەینەوە.

سەربەرزی و تەمەندرێژیش بۆ ڕێزدار سەید عەزیز نیکجویان.

محەممەد سلێمانی

کاتالۆگ