عەبدولڵا ئاكرەیی: رێگەی تووند دەگرینە بەر، چونكە ئارامی هەرێمی كوردستان بۆ ئێمە گرنگە”.

پێشمەرگەکان:  عەبدولڵا ئاكرەیی، بەرپرسی پەیوەندییەكانی تاران و هەوڵێر، پێشمەرگەکان بە چەکدار ناو دەبا و هەڕەشە لە حیزبەکانی رۆژهەڵات دەکا و دەڵێ” ئێمە داوایان لێدەكەین، نابێت‌ ئەو چەكدارانەabdula-akreyi

لەسەر سنوورەكان بن كە كێشەی چەكداری دروست دەكەن، بۆ ئەمەش چەندین رێگە هەیە بیگرینەبەر، لەوانە كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەكانی رۆژهەڵات، ئێمە بەخۆشی قسەیان لەگەڵدا دەكەین، ئەگەرنا رێگەی تووند دەگرینە بەر، چونكە ئارامی هەرێمی كوردستان بۆ ئێمە گرنگە”.

 

دەقی هەواڵ لە روداو

حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان: چالاکییەکانمان راناگرین

شادیە رەسوڵ ، رووداو – سلێمانی 

 

حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان رایدەگەیێنن، هەمیشە دۆخی سیاسی و ئارامیی باشووری كوردستانیان لەبەرچاو گرتووە، ئەوەش وایلێكردوون زۆر جار بێدەنگ بمێننەوە، بەڵام هێشتا ئەو شاندە ئەمنییە باڵایەی هەرێمی كوردستانیشیان نەبینیوە، كە لە تاران گەڕاونەتەوە.

 

ئەنوەر محەممەدی، بەرپرسی پەیوەندییەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران دەڵێ ” نە نوسراو، نە راگەیەنراو، نە داوای كۆبوونەوەمان لەگەڵ کراوە بۆ راگرتنی چالاكییەكانمان، ئەمە لەلایەك، لەلایەكی دیكەوە ئێمە وەڵامەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرزدەنرخێنین بە بەرپرسانی ئێرانیان گوتووە: ئێوە خۆتان سنوورەكانتان بپارێزن، ئێمە یەك پێشمەرگەمان نییە و، لە شەڕی داعشداین، ئەم وەڵامە بۆ ئێمە گرنگە“.

 

حكومەتی ئێران داوا لە هەرێمی كوردستان دەكات پابەندی رێككەوتنی ئەمنیی نێوانیان بێت، ئەوەش داوكارییەكی روونە بۆ رێگەگرتن لەو چالاكییانەی ماوەیەكە حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە نێوقوڵایی خاكی رۆژهەڵاتی كوردستان دژی سەربازانی ئێرانی ئەنجامی دەدەن. بەرپرسانی پارتەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانیش راگرتنی ئەو چالاكییانە رەتدەكەنەوە.

 

تاهیر مەحموودی، بەرپرسی پەیوەندییەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە سلێمانی دەڵێ ” ئێمە لە دەرەوەی رێكکەوتنی نێوان هەرێم و ئێرانین، بۆیە ملكەچی هیچ مەرجێك نابین لەلایەن حكومەتی ئێرانەوە و چالاكییەکانی خۆمان راناگرین، ئێمە بابەتێکی نەتەوەییمان هەیە نەك بەرژەوەندی، چونكە لەوەتەی حیزبی دیموكرات دامەزراوە ئەم كێشە نەتەوەییەمان هەبووە“.

 

ئەوەی چاوەڕوانكراوە، شاندە ئەمنییەكەی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەرپرسانی نێو پارتەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان كۆببنەوە و داوای بێدەنگكردنی تفەنگەكانیان لێبكەن.

 

عەبدولڵا ئاكرەیی، بەرپرسی پەیوەندییەكانی تاران و هەولێر دەڵێ” ئێمە داوایان لێدەكەین، نابێت‌ ئەو چەكدارانە لەسەر سنوورەكان بن كە كێشەی چەكداری دروست دەكەن، بۆ ئەمەش چەندین رێگە هەیە بیگرینەبەر، لەوانە كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەكانی رۆژهەڵات، ئێمە بەخۆشی قسەیان لەگەڵدا دەكەین، ئەگەرنا رێگەی تووند دەگرینە بەر، چونكە ئارامی هەرێمی كوردستان بۆ ئێمە گرنگە“.

 

ئەوەی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی كوردستانی نیگەرانكردووە، ئەو فشارانەیە كۆماری ئیسلامی ئێران بەكاریدەهێنێت بەبێ‌ ئەوەی بۆ خۆی هیچ داواكارییەكی كورد جێبەجێ بكات.

 

بۆ ڤیدیۆ ئێرە کلیک بکەن 

بابەتی پەیوەندی دار

ئێران چی لە هەرێمی کوردستان دەوێت؟، محەمەدساڵح قادری

کێشەکە لە تارانە نەک لە سنوور, کەریم پەرویزی

شاندی هەرێمی كوردستان و کۆماری ئیسلامی رێکەوتن کە چالاکی چەکداری حیزبی دێمۆکڕات راگرن.


کاتالۆگ