بیره‌وه‌ری

یادی 50 ساڵەی حدکا سوید ساڵی 1995، ئارشیو، ساڵە نەڵۆسی

 لە یادی 50 ساڵەی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێراندا، پێش ئەوەی یەکەم یەک گرتنەوە لە گەڵ هاوڕێیانی پێشوو روبدات، ئەو کاتیش وەک ئێستا ئەندامانی دڵسۆزی حیزب چاوەڕوانی یەک گرتنەوە بوون، کە بەداخەوە بە هۆی کورسی و دەسەڵات یەکگرتنەکە کورت بوو و دیسان بزانین کەی یەکگرتنەوە رودەدات.

Continue reading

وتەکانی کاک مەلا حەسەن شیوەسەڵی، ئارشیو، ساڵە نەڵۆسی

لە یادی 50 ساڵەی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێراندا، پێش ئەوەی یەکەم یەک گرتنەوە لە گەڵ هاوڕێیانی پێشوو روبدات، کاک مەلا حەسەن وتارێکی پێشکەش کرد و کاک مەلا حەسەن رەستگاریش لە گەڵ هەیئەتێک بەشداری ئەم یادەی کرد.

مەلا حەسەن شیوەسەڵی

Continue reading

مەحموود لە نیوان ئەوینی ئەسرین و کوردستان دا، قادر وریا

هەڵدانەوەی لاپەڕە کۆنەکانی ژیانی حیزبی و تێکۆشانم و گەڕان بە نێو چاپەمەنیی حیزبی و ئارشیوی شەخسیی خۆم دا، هەمیشە کۆمەڵێک مرۆڤم دەخەنەوە یاد کە بە داخەوە ئێستا لە ژیان دا نەماون بەلام بیرەوەریی خۆش و یاد و ناوێکی جوانیان لە لای من و هاوڕێ و هاوسەنگەرەکانی دیکەیان بە جێ هێشتوە. مەحموود ئیسماعیلی یەک لەو مرۆڤانەیە.

شەهید مەحمود ئیسماعیلی

Continue reading

گێرانەوەی چەند بەسەرهاتێکی خۆشی ژیانی پێشمەرگایەتیم!، محەممەد سلێمانی

 ساڵی ١٣٧٥ی هەتاوی لە سەر داخوازی کادر و پێشمەرگەکانی کومیتەی شارستانی نەغدەی و پشتیووانی هاوڕێیانی  مەڵبەندی سپی سەنگ و ڕەزایەتی کومیسۆنی سیاسی نیزامی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی مەڵبەند درا و هەر دوو شارستانی پیرانشار و نە‌غدەی بەجیا کۆنفڕاسیانگرت.

Continue reading

قارەمانێک کە بەشداریی کرد لە دوو شۆڕشی بەرین و بە بێکەسی و بێ ناو و نیشان چوو!کاووس عەزیزی

هاوینی ساڵی ١٩٨٤ مرۆڤێکی کورد لە باکووری کوردستانەوە  ڕووی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ڕیزەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران دەکا کە توێشووەکەی پڕە لە ئەزموونی  خەباتی پارتیزانی و  نەزم و دیسیپلینێکی پۆڵایین و مێشک و بیر هزری هەم بیری نەتەوایەتی و  هەمیش بیری سۆسیالیستیی لە خۆ گرتووە. نە ئەو کەس دەناسێ و نە کەس ئەو دەناسێ . Continue reading

بۆ کاک مەلا حەسەنی شیوەسەڵی یادی کارەساتێکی ڕەش، ئەحمەد کاکەمەمی

لە کولتوری سوێدی دا ژمارەی ١٧وەک ژمارەی١٣لە کولتوری کوردەواریدا نەحس و ناحەز و نەویستە .ئەگەر لە نەهاتێک  یا کەسێک تووڕە بن نەفرین و جنێو دژنێوی گرانیان  ١٧،خوتۆنە .

مەلا حەسەن شیوەسەڵی

Continue reading

گێڕانەوەی چەند بەسەرهاتێکی خۆشی ژیانی پێشمەرگایەتی!، بەشی2، محەممەد سلێمانی

 ساڵی ١٣٧١ ی هەتاوی بوو و بنکە و بارەگاکانمان  لە لێوژێ بناری قەندیل بوون و هێشتا بەرەو قووڵایی خاكی کوردستانی باشوور لە ژێر فشاری هێزە بەڵادەسیەکاندا نەگواستبوونەوە  و ناوچە سەرسنووریەکانمان چۆلنەکردبوون.

muhamad-suleimani Continue reading

داڵانپەڕ و بۆزی سینا چاوەڕێتن هاوڕێ نەجمەدین جەباریان. کاووس عەزیزی

هەر سووچێکی ئەم کوردستانە تەماشا بکەین کۆمەڵێک مرۆڤی بەکردەوە لە مەیدان و بە ناوی گومناو دەبینین. ئەگەر ئێمە نەگەڕێینەوە بۆ پێش خۆمان و هەر ٤٠ ساڵی ڕابردوو بکەینە میناک، دەبینین کە لە پەنا خەباتی هەمە لایەنەی گەلی کوردستان لە پێناو ئازادی دا، کۆمەڵێک تاکی خۆبەخشی بێ چاوەڕوانی هەن کە تۆمارکەری داستانهایەکن تا ئێستا  نەبیستراون و ئەگەریش لانی کەم ئێمەمانان  هەرچەند بە کورتیش بێ تۆماری نەکەین، مومکینە بە بێ دەنگی سەر بنێنەوە و مێژوو و داستانەکانیش لە گەل خۆیان دەبەنەوە. Continue reading

گێڕانەوەی چەند بەسەرهاتێکی ژیانی پێشمەرگایەتیم! بەشی 1، محەممەد سلێمانی

 بەۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی سەرکەوتن و بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لەسەر دوا شوێنەواری حکوومەتی شا لە ساڵی ١٣٢٤ی هەتاویدا، لە شاری لانکی خەباتی ڕزگاریخوازی کورد لە مەهاباد،

muhamad-suleimani Continue reading

٢٨مین ساڵی شەهید بوونی کادری بەوەجی حیزب کامیل ئیبراهیمی ,کاووس عەزیزی

لە ٣ی سەرماوەزی ١٣٦٨ی هەتاوی لەکاتێک دا کامیل ئیبراهیمی کادری کۆمیتەی شارستانی ئۆرمیەی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێرانن،  بۆ ئەرکێکی حیزبی لە ئاوایی کەنداڵۆک دەبێ،

Continue reading

بە خاک سپاردنی پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران کاک خالید عەباسی

بەداخەوە پێشمەرگە و تێکۆشەری خۆشەویستی ناو ریزەکانی حیزبی دێمۆکرات کاک خالید عەباسی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 8 ـ 11 ـ 2017 بە هۆی وەستانی دڵ لە شاری ئوپسالا بەداخەوە ناتوانرێ گیانی رزگار بکرێ و بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ژیان دەکا.

Continue reading

یەکساڵەی مەرگی ناوەختی هاوڕێ رەسوڵ، لوقمان مێهفەر

هاوڕێ رەسوڵ، ئەم ئێوارەیە 20171026  یەک ساڵی تەواوە بە سەر کۆستی مەرگی بە ناوەختی تۆ رادەبری، بەلێ یەک ساڵ بەر لە ئێستا لە ئێوارەیکی وەک ئەمڕۆدا هەواڵی مەرگی تۆیان پێدام، هەواڵێکی تا بڵێی دڵتەزێن.

luqman-mehfer-arsan-muhamdzadeh-0 Continue reading

کۆچی بەناوەختی تۆ لەو پایزە خەزانە بەلامەوە گەلێک سەختە، لوقمان مێهفەر

ئەم ئێوارە هەواڵی کۆچی دوایی تۆیان پێدام، هەواڵێک کە پێی تاسام، راستە خالم بووی بەڵام بەڕاستی تۆ یەکێک لەخۆشەویستترین کەسەکانم بووی. دەزانی من بۆچی بۆ مەرگی تۆ لەناخەوە گریام؟ چوونکە خۆم بەقەرزداری تۆ دەزانی لە دوو بوارەوە.

Continue reading

مام برایم ڕەحمانی باوکی کادری شەهیدی حیزب فاخر ڕەحمانی ماڵئاوایی لە ژیان کرد، کاووس عەزیزی

فاخر ڕەحمانی پێشمەرگەیەکی ئازا، دڵسۆز، خاکی و قسە خۆش ، پاک و سادق لەگەل حیزب و خەلک و هاوڕێکانی ، کادرێکی پڕکار و خەڵکی  و خاکی بوو .

Continue reading

“كریس” ده‌یوت چۆن ده‌بێت كورد كورد بكوژێت؟

سێشه‌ممه‌ی‌ رابردو، یه‌كێك له‌دۆسته‌ دڵسۆزه‌كانی‌ كورد له‌پاریسی‌ پایته‌ختی‌ فه‌ره‌نسا چاوی‌ لێكنا، هاوڕێیه‌كی‌ كریس كۆچێرا ده‌ڵێت “ئه‌و رۆڵی‌ هه‌بو له‌ناساندنی‌ تراژیدیاكانی‌ كورد به‌ڕای‌ گشتی‌ ئه‌وروپا‌و جیهان”. Continue reading

ژیاننامەی ۸شەهیدی حیزبەکەمان کە لە کۆسالان و قەرەسەقەل شەهید بوون.

کوردستان میدیا: پاش ساڵێک بەدواداچوونی وردی حیزب و دڵسۆزانی حیزب لە ناوچەکانی مەریوان و شنۆ دەرکەوت کە بەداخەوە چەند ڕۆڵەی بەجەرگی حیزب لە ئاگری قینی دوژمندا گیانی پاکیان

shehidani-qereqesel-kosalan-0

Continue reading

دەفتەری بیرەوەری، لوقمان مێهفەر

ئە مڕۆ چاوم بە دەفتەری بیرەوەرییەکانمدا دەگێرا، بەسەر بیرەوەرییەکدا کەوتم ئای چەندە تاڵ بوو. ئەویش رۆژی کۆچی دوایی هاوڕێی تێکوشەر و هاوسەنگەری رۆژانی سەختی خەباتم کاک سەروان (چەکۆ رەحیمی)یە.luqman-mehfer-arsani-newey-201610-0

Continue reading

ئەمجارە چەند بیرەوەریەکی خۆشتان بۆ دەگێرمەوە . ناجی فەقی پوور

زستانی ١٣٦٦ی هەتاوی مقەرمان لە خوارەوەی چیای قەرەغان لە سنووری کوردستانی باکوور نیزیک گوندی وارگەنم بوو، بەڵام زستانێکی زۆر سەخت و بەفرێکی زۆریش باری و ڕنووی زۆریش لە بەرزایەکان هاتبوونە خوارێ. naji_feqepur

Continue reading

سرنجێک

خوێنەرانی هێژا ، بە پێویستم زانی ئەم سرنجە بخەمە بەردیدی ئێوەی خۆشەویست تا هەم لە لایەک ڕێز و خۆشەویستیی خۆم بەرانبەربە ئێوە دەرببڕم و هەم هۆکارێک کە  بە لای منەوە لۆژیکیە ئاگادارتان بکەمەوە.kavos_azizi

Continue reading

له‌ ژیانمدا ناتوانم دوو رووداوی ئازاربه‌خش له‌ بیربكه‌م، ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب

له‌ مێژه‌وه‌ حزبی شیوعی عێراق هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای رژێمی پاشایه‌تى بۆگه‌نی به‌كرێگیراوی وڵاتانی كۆلۆنیالیزمی بریتانیاو ئه‌مریكادا دووچاری شاڵاوی هێرش بووه‌ته‌وه‌ ahmad_rejeb

Continue reading

لە (کاولان) تا کۆنگرەی هەشتەمی حیزب. بەشی دوازدە. کاووس عەزیزی

ئەوەبوو لە گوندی شەش ماڵ و لە ئێوارەیەکی کڕێوە دا ئێمە پێنج کەس جیابووینەوە بەرەو مەئمووریەتەکە و سێ کەسەکەی تریش گەڕانەوە بۆ لای مەقەڕ. ئێمە ڕۆژی دوایی لە شاخەکانی پشتی گوند ماینەوە و بەرلە دونیا تاریک بوون بەرەو لای کەناربەڕۆژ حەرەکەتمان کرد.kavos_azizi12

Continue reading

لە (کاولان) تا کۆنگرەی هەشتەمی حیزب. بەشی یازدەهەم. کاووس عەزیزی

دوای ڕۆیشتنەوەی هاوڕێیان بەرەو باشوور، ئێمەش تیمێکی وابزانم ٨ کەس بووین بەرەو ناوچەی برادۆست و گەلی بەردەڕەش جەولەیەکمان دەستپێکرد کە بەرپرسی تیمەکە فەرەیدوون میرزایی بوو(ڕووحی شاد). kavos_azizi

Continue reading

لە (کاولان) تا کۆنگرەی هەشتەمی حیزب. بەشی دەهەم. کاووس عەزیزی

شیرەکەتەکە لە سەر جاددەی ئرۆمیە تاران ولە ناوەڕاستی شارۆچکەکە هەڵکەوتبوو. دیواری حەوشەی زیاتر لە دوو میتر بەرز بوو. شارەزا و ئەندامە تەشکیلاتییەکەمان هەر لەگەل بوو جارێ. چارەچیە بۆ چوونە ژوور؟ kavos_azizi66

Continue reading

لە (کاولان) تا کۆنگرەی هەشتەمی حیزب. بەشی نۆهەم. کاووس عەزیزی

کاک عەلی کاشف پوور و ئەوان کە لە ناوشیوان لێمان جیابوونەوە بەرەو تەڕگەوەڕو مەڕگەوەڕچوون، بەداخەوە بۆ من ئاخەرین ماڵئاوایی بوو لە گەل کاک عەلی، ئیدی چاوم پێ نەکەوت و هەروەها کاک ڕەحیم کە ئەو لە نۆروێژ و من لە دانمارک تا ئێستاش یەکترمان نەدیوە .kavos_azizi_pm

Continue reading

کە پێشمەرگە بووم چیم کەم بوو؟ کە وازم هێنا چیم لە دەست داو چیم بە دەست هێنا؟، خالید خورینجی

نەک من بە دڵنیایەوە سەر جەم ئەو ڕۆڵە بە شەڕەفانەی کە ساڵیانێک لە ناو ڕێزە پیرۆزەکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران دا بو نەو ئێستا لە ناوی دا نە ماونxalid_xurinji

Continue reading

لە (کاولان) تا کۆنگرەی هەشتەمی حیزب. بەشی هەشتەم. کاووس عەزیزی

هەروەک گوتم دوای عەمەڵیاتە ناسەرکەوتووەکەی پایەگای نێچەلان گەڕاینەوە بنکەی مەڵبەند کە جارێ مابووە. دوای چەند ڕۆژێک مەڵبەند بڕیاری دابوو سازماندەهیی ‌هێز  تازە بکاتەوە کە ئەوە وەک ئووسوول هەموو ساڵێ دەکرا. kavos_azizi

Continue reading

لە (کاولان) تا کۆنگرەی هەشتەمی حیزب. بەشی حەوتەم. کاووس عەزیزی

هەروەک باسم کرد هاوڕێیان لە گوندی دێریشک مابوونەوە و  کاک نایب مەشایخی لەم ڕۆژانە دا بۆی گێرامەوە کە شەوی ڕووداوەکە سەعید و یەکێکی دیکە لە هاوڕێیانیش بۆ کارێکی تایبەت لە گوندی دەراو بوون کە سەعاتێک دوورترە .kavos_azizi66

Continue reading

لە (کاولان) تا کۆنگرەی هەشتەمی حیزب. بەشی پێنجەم. کاووس عەزیزی


نیزیک ٢٠٠ میترێک ڕۆیشتین کە جێگایەکی هەڵدێری سەخت لە فەسڵی زستان دا تاو لێی نەدەدا و قەتیش فڕۆکە نەیدەتوانی زەربەی لێبدا. داڕستان ئیدی خەریک بوو کۆتایی دەهات و دەگەیشتینە ناوچە شاخاویە سەختەکەی کە قەبری زاهیری پێدەڵێن کە دارستانی نیە.kavos_azizi_pm

Continue reading

لە (کاولان) تا کۆنگرەی هەشتەمی حیزب. بەشی چوارەم. کاووس عەزیزی


دوای چەند ڕۆژ چاوەڕوانی و کاری بەردەوامی هاوڕێیانی بەرپرس ، ڕۆژی ٩ی ڕێبەندان بە ماشێن هاتینەوە دیانان و تا گوندێکی سەرەوەی دێلزیا زیاتر ماشێن ئیزنی نەبوو بڕوات. kavos_azizi66

Continue reading

لە (کاولان) تا کۆنگرەی هەشتەمی حیزب. بەشی دووهەم. کاووس عەزیزی


کە سەرکەوتینە قەبری زاهیر هەوایەکی زۆر خۆش بوو. ناوچەکە ئیدی شوێنێک نەبوو کە دەوڵەتان حاکمی بن و ناوچەیەکی ئازادی ژێر دەسەڵاتی هێزە کوردییەکان بوو. کە داگەڕاینەوە بۆ خوار پێشمەرگەکان بە سەر ئەو بەفرە دا خۆیان دەخلیساکاند و وێگڕا بانگیان دەکرد : یا علی! مەبەستمان کاک عەلی کاشف پوور بوو .kavos_mam_kavos

Continue reading

1 2 3 7
نوێترین بابەت و هەواڵ