مەجید حەقی

ئەوانی لە هیچ هەموو شت سازدەکەن چی جیاوازیەکیان لە گەل ئێمە هەیە؟ مەجید حەقی – فینلاندی

 

دەڵێن کاتێک سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە دەیهەویست سەربەخۆیی وڵاتەکەی رابگەیەنێت، لەبەرامبەر خەڵکەکەدا دەستەوەستان راوەستا و گریا. گریانێکی تاڵ و پڕ لە خەم. بە خەیاڵیش سەختە رێبەری وڵاتێک لە بەرامبەر گەلەکەی راوەستێت و دەست بە گریان بکات. majid_hakki_nu Continue reading

سوپاس و پێزانین، مەجید حەقی

بە بۆنەی کۆچی دوایی برام “حاجی سمایل حەقی” ژمارەیەکی یەکجار زۆر لە دۆستان، خۆشەویستان و هاورێیانی کوردستانی و ئێرانی لە رێگاکانی جۆراوجۆرەوە: بە پێوەندی گرتن، بە نووسینی نامە، کورتەنامە و سەردان لە ماڵ و کۆری پرسەی بنەماڵەمان لە شاری هێلسینکی، ئێمەیان بەسەرکردەوە و هاوبەشی غەم و پەژارەی ئێمەبوون.

Continue reading

٢٥ی گەلاوێژ – رۆژی باوەر بە هێزی بە کۆمەڵ، مەجید حەقی

بیست و پێنجی گەلاوێژی هەموو ساڵ وەبیر هێنەرەوەی رۆژێکە کە خەباتی کورد لە قۆناغی سەرۆک خێل، رێبەرانی کاریزمای تاقانە و بە کردەوە تەنیا بەرەو قۆناغی رێبەری بە کۆمەڵ و بریاری بەکۆمەڵ تێپەر بوو.mejid_heqi-01 Continue reading

کورتە نامیلکە، کۆنگرەی شانزدەهەمی حیزبی دێمۆکڕات و پێویستیی گۆڕانکاریی ستراتێژیک، مەجید حەقی

پرسی کۆنگرەی حیزبی دێـموکراتی کوردستانی ئێران، جگە لە بڕیارە تەشکیلاتیەکان و هەڵبژاردنی ئەندامانی رێبەری، پرسێکی ناتەشکیلاتی، سیاسی و نەتەوەییە.mejid_heqi-01

Continue reading

گەشەکردن و پێشکەوتنی سیاسی لە گرەوی پاراستنی “ئەخڵاق” دایە، مەجید حەقی

یەکێک لەو پرسیارە سەرەکیانەی کە، ئێمەی کورد دەبێ لە خۆمان بکەین ئەوەیە کە بۆچی لە ماوەی 150 ساڵی رابردوودا جیهانی رۆژئاوا لە رووی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و پەروەردەییەوە رۆژ بە رۆژ پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە

Continue reading

نە ئێمە وەک قەرەیڵان تورکیا دەناسن و نە قەرەیڵان وەک ئێمە ئێران !مەجید حەقی

لە چاوپێکەوتنێکدا چەند مانگ لەمەوبەر موراد قەرەیلان ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتیی پارتی کرێکارانی کوردستان پێوەندی لە گەڵ پرسیاری جۆری خەباتی خۆیان لە باکووری کوردستان و تورکیا وتی: “ئێمە لە تورکیا گەورەبووین، ئێمە لە گەل سیستەمی پەروەردەیی تورکیا راهاتووین، مێژوو، زمان و سیاسەت و هەڵسوکەوتمان لەوێ خوێندووە… کەس وەک ئێمە دەوڵەتی تورکیا ناناسێ و وەک ئێمە شارەزای ئەوە نیە چۆن لە گەڵ دەوڵەتی تورکیا هەلسوکەوت بکات و دژبەری بکاتmajid_hakki14.”

Continue reading

حەفتاساڵ تەمەن و بەرپرسایەتی مێژوویی مەجید حەقی – فینلاند

حەفتاساڵ لە رۆژهەڵاتی ناوەراست دا بۆ حیزبێک تەمەنێکی زۆرە، تا لەو ماوەیەدا بتوانێت لە گەڵ خۆی دیاردەگەلی جۆراوجۆر بخوڵقێنێت و بهێنێتە ناو کۆمەڵگا و کۆمەڵگا بەرەو ئامانج و بایەخەکانی خۆی رێنوێنی بکات. majid_hakki14

Continue reading

کۆماری ئیسلامی دەیهەوێ “حقارەتێکی” بێ کۆتایی بە یەکیەتی بکات. مەجید حەقی

هەمووشت لەو رۆژەوە دەستی پێکرد، کە کۆسرەت رەسووڵ سەرۆکی حکوومەتی ناوچەی سلێمانی لە ژێر گوشاری کۆماری ئیسلامی ئێراندا لە گەڵ دەستەیەکی پێشمەرگەی یەکیەتی نیشتیمانی ساڵی ١٩٩٥ رادیۆ دەنگی کوردستانی ئێرانیان گەمارۆدا و بۆ یەکەمجار دەنگی کوردستان لە لایەن حیزبی برا و هێزی پشتیوانەوە بە قازانجی کۆماری ئیسلامی ئێران کپ کرا.majid_hakki14
Continue reading

قاسملوو رێبەرێک بۆ پێگەیاندن “وتاری پێنجەم” پێشکەش بە 25مین ساڵڤەگەری تیرۆری دکتۆر قاسملوو هاورێیانی .مەجید حەقی


لە مێژووی کۆمەڵایەتی خەڵکی کوردستاندا رێبەرانی زۆر دێن و دەڕۆن. لە ناو ئەو رێبەرانەدا نموونەی زۆرمان بەدەستەوە نیە کە توانیوبێتان لەو هەلومەرجە سەختانەی خەباتی رزگاری خوازانەدا رێکخراوی خۆیان بە شێوەیەک پێگەیاندنبێت کە بۆماوەی درێژ سەرکەوتوو و جێی هیوای زۆربەی خەڵک بن.majid_hakki14

Continue reading

رێبەری – نرخ و بەهاکان بە بۆنەی 67مین ساڵرۆژی لە سێدارەدانی پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕێیانی .مەجید حەقی – فینلاند

کولتوور و چاندنی رێکخراو یان هەر گرووپێکی مرۆڤی رەنگدانەوەیەکی باوەر، کردار و هەڵسوکەوتی رێبەرانی ئەو رێکخراوەیە و میراتێکە کە بەجێیان هێشتووە. پێشەوا قازی محەمەد یەکەم رێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستان و یەکەمین سەرۆک کۆماری مێژووی کوردستان بوو.carakter_leader Continue reading

بەشداری سیاسی بە “کلیک” مەجید حەقی

بەشداری بەرچاوی خەڵک لە راپرسی سایتی رووداو لە رۆژانی 13.2.2014 تا 20.2.2014 لە پێوەندی لە گەل پرسیاری “ کام لایەنی سیاسی نوێنەرایەتی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکاتmajid_heqi
بوو بە هۆی زیاتر 700 هەزار جار دەنگدان لەو پێوەندیەدا.
Continue reading

حەوت ساڵ دوای لێکدابڕان، بە نۆرەش بێ نۆرەی یەکریزیە، مەجید حەقی

دەگێرنەوە دوو پارێزەر لە پەنجەرەی ئۆفیسی خۆیانەوە پیاوێک دەبینن کە بە شەلەشەل رێگا دەڕوا. پارێزەری یەکەم وتی پێموایە ئەو کابرایە تازە “فەتخی” نەشتەگەری کراوە کە بەو شێوەیە هەنگاو هەڵدێنێت. mejid_heqi-01

Continue reading

ئاوردانەوەیەکی خێرا لە خەسارناسیی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی 25ی گەلاوێژ ساڵرۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران . مەجید حەقی

ئەمرۆ 68مین ساڵڤەگەری دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە، حیزبێک کە توانی لە ماوەیەکی کورت دا رێنێسانسێکی گەورە لە خەباتی نەتەوایەتیی کورددا پێک بێنێت و شانازی دامەزراندنی یەکەم کۆماری مێژوویی کورد بەناوی خۆیەوە تۆمار بکات.mejid_heqi-0

Continue reading

تیرۆری پاریس یەکەم بەردی بەردەم رەوتی ئاشتی، مەجید حەقی

لە کتێبی “فرشتەکان و شەیتاندا” لێئۆناردۆ ڤێترا، فیزیکزانی ناوەندی لێکۆلینەوەی سێرن بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر دەکوژرێت.  لێکۆلینەوەکانی سەر کوژرانی توێژێرەکە، لێکۆلەران بە گرووپێکی مێژوویی بە ناوی “ئیشراقیەکان” پێوەندی دەدرێت کە حەشارگەیان لە یەکێک لە کلیسا بەناوبانگەکانی رۆمدایە.mejid_heqi-0

Continue reading

مێژوو قارەمانانی ئاشتی تۆمار دەکات . مەجید حەقی

پرسی کورد لە تورکیا، پێێ ناوەتەوە قۆناغێکی تازەوە، هەموو لایەنەکانی سیاسی دەسەڵاتی تورکیا و حیزبی سەرەکی ئۆپۆزیسۆنی تورکیا CHP پشتیوانی لە رەوتی دیالۆگی نێوان بزاڤی کورد و تورکیا دەکەن.mejid_heqi-01

Continue reading

پژاک تووشی کوێری خوێرایی بووە،مەجید حەقی

دوابەدوای مانگرتنی زیاتر لە ٧٠٠ کەس لە زیندانیانی سیاسی باکوور و پشتیوانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لە داخوازەکانیان. وا وێ دەچێ پکک و یەکەی رۆژهەڵاتی ئەو پژاک تووشی هەڵەی کوێری خێرایی بووبن.mejid_haqi_2

Continue reading

ئاگاداریەان
مەلا حەسەن شیوەسەڵی
مەلا محەممەد جوانڕۆیی
ئارشیو