داهێنان، ڕەوف گوڵبەدەن

هەتا کرتە نەکەیتە سەری، نازانی چی قەوماوە؟

هەتا چەند سەردێڕی سەیر و سەمەرە نەخوێنیتەوە

ناگەی بە بەشی کرتە!

هەتا زەختت بەرز نەبێتەوە، چاوت بە قەد ژێر پیاڵەیەک

دەرنەپەڕێت، ناچیتە سەر هەواڵەکە!

ئینجا لە داخا کەف دەچەرێنی و لەوانەیە تووشی پەڕکەم بیت،

 بە بێ ویستی خۆت کرتەیەک دەکەیت بۆ ئەوەی

 پشوویەکت بێتەوە، دەست دەکەی بە خوێندنەوەی هەواڵەکە،

 سەردێڕەکان هیچ پێوەندی بە هەواڵەکەوە نییە،

هەواڵەکە شتێکی‌ترە و سەردێڕەکە شتێکی‌تر!

وەک شێت پەڕگەکە دادەخەیت لە بەر ئەوەی

تازە تێدەگەی کە ئەمەش:

داهێنانێکی تازەیە لە سواڵکردن بۆ:

” لایک “

 

ڕەوف گوڵبەدەن

نوێترین بابەت و هەواڵ