پەپولەکان، حەمە حەریری

ئەم کاتەتان باش پەپولەکان ، ھاوڕێ و خۆشە ویستی  ئەم  

ئاخا وئەم سرووشتە جوانە ئەم کاتەتان باش!

hama-hari-02  

بەیانیە و گزنگ ھاتۆتە بەر دەرگای واڵای  ئەم باخە

پڕ گوڵە ڕەنگاو ڕەنگەتان تا باوەشتان پێ دا بکا

بیری کردون  بیری ئێوە و فڕینتان  . بیری ماچی ئێوە

لە ئاونگی گوڵ و چرکەیەک ئارامیتان لەباوەشی فێنکی

ھەر گوڵێکا …..

ئەڵێن چی؟

بچین بۆ لای  ؟

یەکیان  بە سرتە پێی وتم 

نا نا ناچین  

وتم لە بۆ  دڵەکەم

وتی  لەو ڕۆژەوەی  وتمان بەو دەشتە گەرمە

بە دار خورما

بەسە ئیتر  بۆن وبەرامەی سروشتمان

ئاخ وئاو  و  باخمان 

ھەر بۆوە بێ

خۆشمان  دوور  دوور بچین 

بۆ ناو ھەرد  و  باخ  و گوڵی 

نایلۆنی

کە وامان وت 

گزنگ  و نمە بارانی ھاواڵی و

قشقەڵەکان و قاژو

وتیان  نابی  جارێ  داڵاش  و  قەلەکان ھەر ماون.

تەنیا  بەفر و  دەستە خوشکەکە ی  ھەڵەبجە نەبی

شەماڵ بوون … بوون ڕەشەبا بۆسەرمان

ئاو بوون … بوون  بە ئاگر

نمە باران   بوون  بە تەرەزە  و زەڕ

…….

قشقەڵە و قاژوش  لێمان  بوون بە  کوند ….

ئیتر ئەوان  دار خورما  و ئەو دیوی دەشتە گەرمەن

ئێمەش لە سەر زێدی خۆمان

لە باوەشی فیێنکی گوڵ  لە ناو ڕەز و باخی خۆمان

خولیامانە…

 

حەمە حەریری  

 29.09.2717 کوردی

 

نوێترین بابەت و هەواڵ