گورگ و چەقەڵ ، مەلا برایمی مەجیدپور

 گورگ و چەقەڵ هـاتـن بـە گەل

 دداینان دەچیڕەوە برد

mela-braym-mejidpur-0

 گۆشتی کوردیان پێی لەت لەت کرد

 ماڵ و ژیانیان بە تاڵان برد

چـاو چنـۆکە بـرسیـەکـان

 شڕە خۆرانی بێویژدان

کەوتنە دوایان بێشەرمانە

 بـونە نـۆکەری پـاشخانـە

دوژمن لێم بۆتە گورگی هار

هێزی دنیا خۆری زۆردار

پڕ چەکی کرد بۆ کوردن کوشتن

بەخەڵات دای بەکورد مردن

پیلان هیچ ، خەیانەت زۆرە

خۆماڵـیـم لێ بوو بـە هـۆرە

بۆ دوژمن بوو بە بیور و داس

کەوتە دوای عەڕەبی پێخواس

بـۆ بـە فـارسی خـوا نـەنـاس

نە هەمزەی پاراست نە هەباس

قەڵـت و بـڕ دەکا هـەر لایە

هــاوار دەکــا واوەیــلایــە

خوێن لە جەستەی گەل دەڕژێنێ

بـە زەویـدا دەیـپـڕژێنێ

خوێن مـژە ئـەو ئـەژدهـاکە

ڕوحم بـەخـۆیـ و کـەس ناکا

بێگانە هەر بێگانەیە نـەفـریـن لـە بیگانە پەرست

نەفرین لە پیاوی سەرشۆرو بەبێی ئیرادە و گوێ لەمست

 گەلی خوشک و براکانم

 دڵ بریندارن دەزانم

مەگرین ، گریان بۆ مردوە

کورد نامرێو هەر زیندوە

سەیری مێژوی ڕابردو کەن

ئەو خوێنەی لێمان تکاوە

ویشک نابێ و هەروا دەکوڵێی

داری ئاواتی ئاو داوە

دڵنیا بن گەردون وایە

شکان سەرکەوتنی لەدوایە.

 

 برای دڵسوتاوتان مەلا برایمی مەجید پور

2017/10/23

 

نوێترین بابەت و هەواڵ