پیس قەڵماوە! ، مەلا برایمی مەجیدپوور

  نە سنور ماوە نە خەتی سوور

 نە نیزیک دەبیندرێ نەدوور

mela-braym-mejidpur-0

 زمان مارە پێوە دەدا و کەس نابوێرێ

 قەڵەم شێتە هەر دەنوسێ و گوێی نادێرێ

 عـەقـڵ خەوتـووە، بـیـر سـڕ بـووە

 ڕێـز و ئـیحتـیڕام مـردوە

 زانـا دەریـخست بـە جـوانی

 هـەزار خـۆزگە بـە نـەزانی

 پـێـوەنـدی گشتی پـچـڕاوە

 بـرایـەتی هـەر نـەمـاوە

 عیلم هەر چەند چۆتە پێشێ

 هەڵوێست دێنەوە بـۆ دواوە

 دۆستمان لێی بونەتە نەیار

 نـەزانمان لێ بوون بـە سەردار

 شەلن کوێرن هیچ نا بوێرن

 گوێ بۆ هیچ ڕاستیەک نادێرن

 عالمی بـە بـێـ عـەمـەلـن

 ماندوو مردوی بێ ئەمەلن

 کەس ئاگای لە کەس نەماوە

 بـەراستی بـازاڕ شـێـواوە

 مامۆستایەکم پێی دەکوتم :

 برایم زۆر پیس قەڵماوە

 کاتی تـاڵانـ و بــڕۆیــە

 هەرکەس کوڕی بابی خۆیە

 قـەدر و قیمەتـ و پـێـزانین

 لە کولەکەی تـەڕیش دا نین

 بــرا دوژمـنی بـرایـە

 گەنگەشەیـە واوەیـلایـە

 گەل و  وڵات و ئـازادی

 سەریان ناوە بە بێ مرادی.

  

 براتان مەلا برایمی مەجیدپور

2017/12/05

نەمر شێرکۆ بێکەس بۆ قاسملوو
مەلا حەسەن شیوەسەڵی
مەلا محەممەد جوانڕۆیی
کاتالۆگ