ژان بۆ ڕەشە ژان ، مەلا برایم مەجیدپوور

 کاتێک گوێم لەدەنگی قارەمانی گەڵ کاک مەلا حەسەنی شێوەسەڵی بوو سەراپای لـەشم لـەرزی ، واقـم وڕماو دڵـم تـەزی ، ویشک بـوم و دەتکوت بزمارکوت کراوم ،جوڵەم لێ بڕا بوو هەموو ئەندامی لەشم ببونە گوێ و بەتێکڕا سرنجی وتە پڕ ماناو ناوەرۆکەکانیم دەدا ، هـوشم لـە خۆشم نـەمابـوو .

mela-braym-mejidpur-0

مەلا برایم مەجیدپوور

لـە پـڕ تەلەفونەکەم زنگی لێدا ،ڕایچڵەکاندم . دۆستێکم بوو بەگریانەوە کوتێ : کاک مەلا برایم گوێت لێیە کاک مەلا حەسەن چەندە بەناڕەحەتی وخەمباری باسی بەسەرهاتەکەی خۆی دەکا ؟ قەت لەو باوەڕە دانەبـوم ئەو چیا سەختە ئاوا ڕوخابێ . کوتم بـرای ئازیزم سوپاس کە لەو کاتەدا بەسەرت کردومەوە ، وامدەزانی لەبیرت چومەوە. براکەم هەستو سۆزەکەت جێگای ڕێزەو دەشزانم چەندە لەکوڵیو چ ئازارێک لە دەرونتدا سەری هەڵداوە، بـەڵام بـراکەم ئەو کەسەی وەک پڵینگی چیا سەخت و بەرزەکانی کوردستان بـوو ،هەڵـمەتبەری پێشەوە بۆ سەر داگیر کەران بوو ، نمونەی ئازایەتیو فەرماندەیەکی کارامەو لێزان بوو، ئەوکەسەی بە نەخشەو بوێری دوژمنی تاساندبوو، نـەڕوخـاوەو نەچەمیوە ، ئێستاش دەگەڵ ئەو هەمو ئێشو ئـازارانەی کە خۆی نـەبێی کـەس تـوانای تـەحەمولیانی نـیە ، بـۆ چرکە ساتێکیش بـێهیوایی ڕوی تێـنەکردوەو ورەی بەرنەداوە .لە هەمو ئەعزای لەشی تەنیا مێشکو بـیری بـەساغی مـاوە ، کە ئەوانیشی بەهێزەوە بۆ خزمەتی نیشتمانو گەڵ دەکاری هێناوە . بەو زمانە پاراوەو بەوگفتە شیرنو پڕناوەرۆکانە درێژەی بەخەباتەکەی داوە . ئەوەی لە قسەکانیدا ئیشاڕەی پێکردون دەر بڕینی ڕاستیە و لەقالبی گلەییدا وەدەری ناوە، دەربڕینو دەست نیشان کردنی کەمو کوڕیەکانی نـاو خۆمانـو بـاسی کەمتەرخەمی بەرپرسان و هاوڕێیان و نیشاندانی ئەمەگنەناسی هاوڕێو هاوکارو دۆستو ڕەفیقان لەو حاڵەتەی ئەوی تێدایە ، ئەوە دەگەێینێ کاک حەسەن لەو بوارەشدا هەر قارەمانەو بوێرانە پەنجە لەسەر کەمو کوڕیەکان دادەنێو پێمان دەڵێی :هەروا لەگۆڕەپانی خەباتی ڕزگاریخوازانەی گەلدا ماوەو کۆڵی نەداوەو بەچۆک دانەهێندراوە ،من دڵنیام قسەکانی ویستی دڵی زۆرانە کە یان نەیاتوانیوە یان نەیان ویستوە دەریان ببڕن.

 

مەلا حەسەن شیوەسەڵی

ئەو زانیاریە بەنرخانەی خستە بـەر بیرو ڕای هـاوسەنگەرانی و ئـەوەش ئەوپەڕی ئەمەگناسیو دڵسۆزیە بۆ گەلوحیزبەکەی ووشیارکردنەوەی بەرپرسانە بۆ ئەوەی بەخۆیاندا بچنەوەو قۆڵی لێهەماڵن و قەرەبوی نەکراوەکان بکەنەوە. دنیا لەوە تێبگەێێنن کە ئەو گەلە چەندە فیداکارو لەخۆ بردوو ئەو دوژمنەشیان چەندە جێنایەتکارو دورلە ئەخڵاقی مرڤانەیە. من پێموایە بەکەم گرتنی ئەو هەمو قوربانیو فیداکاریانە تەنیا زیانی بۆ خۆمانو ویستی دوژمنانە. هاوڕێمان کاک مەلا حەسەن بەدەربڕینی ئەو ڕاستیانەو تەحەمولی ئەو هەمو ئێشوو ئازارانە سەلماندویەتی ئێستاش هەر فەرماندەیەکی قارەمانە.بەڕاستی دڵی منیشی وەژان خست بەو ڕەشەژانە .

من و مامۆستا هەتا ڕودانی ئـەو کارەساتە لـە نیزیک یـەکتر کارمـان دەکرد ئەو لە هێزی گیا ڕەنگ و من لە بنەکەی سنور، بنکەیەکیان جیرانی ئێمەبوو. ئەوەی من تێمدا دەدیتو دەهاتە بـەرچاوم جیا لـەئازایەتیو لـێزانیەکی تـەواو لەبواری نیزامی دا ،کەسێکی لیزانو بەتواناش بوو، لە بواری کۆمەڵایەتیدا ، بە مانای وشە خەڵکی و خاکی بوو، لەبەرانبەر مەعمورانی بەعسیدا ئەوەندە بەوقارو خاوەن کەسایەتی بوو وەک ژنڕاڵێکی کورد هەڵسو کەوتی دەگەڵ دەکردن و ئەوانیش پێیان دەکوت سەیدی . کاک مەلا حەسەن فـەرمانـدەیەکی نیشتمان پەروەر ،وردبین و وریاو ژیر هەر لەسەردەمی لاوەتیڕا تێکەڵاویی دەگەڵ تێکۆشەرانی ڕێگای ڕزگاری نیشتمانەوە هەبوە ،ماندو نەناسێکی قاڵبو لە خەباتی کوردایەتیدایە . دەم بە پێکەنینو قسەخۆشو ڕاست بێژ بوو، هەیە . ئیمان بەڕەوایی داواکەی و شێلگیربون لە بەرەنگاری داگیرکەرانی کوردستان، کوماری ئاخوندی کە لە گۆڕەپانی شەڕو بەرەنگاریدا لە حاند لێزانیو بوێریەکەی دامابوو، ڕویکردە نەخشەو فرتو فێڵە ترسنۆکانەو نامرۆڤانەکانیو بـەهۆی دوو خۆفرۆشی کورد توانی پێلانەکەی دابەزێنێوهەردوک دەستو هەردوک چاوەکانی لەو قارەمانە بستێنێ وزیان بەسەرتاپای ئەندامی لەشی بگەێینێ. بەداخەوە ئێمەی کورد زۆرمان نەخۆشی حەسودی و یەکتر بەکەم زانین و ڕێز لێک نەگرتنمان هەیە . وەک پێوسیت بایخی پیاوە زاناو ئازاو لە خۆ بردوەکانمان نازانین و جێگەو پێگەی شیاویان بۆ دەست نیشان ناکەین . بەڕاشکاوی دەڵێم: ڕێبەرە شەهیدەکانی ئێمە ئەگەر کورد نەبان هێچیان لە گاندیـو ماندیلاو قـارەمانی مەیدانەکانمان لە چیگوارا کەمتر نـەبـون . حیزبی دێـمـۆکڕات کە ڕێبەری خەباتی نەتەوایەتی گەل و خاوەنی کۆماری کوردستانە دەبوایە ئـورگانێکی تایبەتی بۆ کردنە بەڵگەی مێژوویی و ناساندنیان بە ناوەندەکانی مافی مرۆفو ئەنجومەنی نەتەوەیەکگرتوەکان پێک هێناباو کەسانی شیاوی بو ئەنجامدانی ئەو کارە و ناساندنی ئەو جینایەتانە دیاری کردبایە. ئێمەی کوردی ڕۆژهەڵات هەمـزە یەکو، سمایلێکۆ محممەدێکو ڕەحمانێکو سادقێکمان بە غەدروخەیانەت بە شێوەیەک کە تەنیا لـەدەسەڵاتدارانی ئـێران بـە پـاشایەتی و ئـاخونـدیەوە دەوەشێتەوە تڕۆڕ کراون ، حەسەنێکمان شەهیدی زیندوەو لـە بەکەڵکترین ئـەنـدامی لەشی مـرۆڤ بێبەش کراوە. بـاشە داخوا جینایەتی لەوە گەورەترو نـامرۆڤانـەتـر بـەو شێوەیـە لـە کوێی دنیایـە ڕویـداوە؟ ئـێـمە نـابێی تـەنـیا لەساڵڕۆژەکانیاندا یادیان بکەینەوەو قسەیان لەسەر بکەین، ئەوەیان ئیخۆمانەو بۆ خۆمانە ، بـەڵام مـێژومـان پـێـویستی بەبەڵگەیەک هەیە کە دنیاش پەسندی بکاو دانی پـێدابێنێ هـیوادارم ئـەو ڕەشەژانە ڕامان چڵەکێنێو قوڵمان پێهەڵکاو نەهێڵی بسرەوێن تـائەوانـەمان بـەدینا پـێنەناسێنی. ئەوانە بەڵگەو پشتیوانەی خەباتەکەمانن، هەقانیەتی ئێمەو جینایەتکاری دوژمنەکەمان دەسەلمێنن.

 

 براتان و مەلا برایمی مەجیدپور ٧ /١٢ /٢٠١٧

 

بابەتی پەیوەندی دار

30 ساڵ ڕەشەژان،  مەلا حەسەن شیوەسەڵی

16ی سەرماوەرز ڕۆژی ڕێزگرتن لە کەم ئـەندامانی کوردستان, رەحیم رەشیدی

شەهیدی زیندوومان مانای ژیانی شۆڕشگێڕانە بە میللەت دەبەخشێت

 

 

نەمر شێرکۆ بێکەس بۆ قاسملوو
مەلا حەسەن شیوەسەڵی
مەلا محەممەد جوانڕۆیی
کاتالۆگ