رەحیم رەشیدی: داماوی دیپلۆماتكی ئێرانی له‌ واشنگتن ده‌رباره‌ی رۆڵی وڵاته‌كه‌ی له‌ تیرۆدا

سەید حەسەن موسەویان باڵوێزی بەرێی ئێران لە ئاڵمانیا، بەردەوام باسی لە رۆڵ و دەوری ئێران لە نێوچەکەدا دەکرد. لێم پرسی بەراستی پێتان وایە ئێران رۆڵیکی ئەرێنی لە رۆژهەڵاتی ناڤین دا دەگێری، ئەگەر وڵامتان بەڵێیە، سەرۆکی سی ئای ئەی و ناوەندە فەرمیەکانی ئێرانیش پشتراستیان کردەوە لە ١٦ی ئۆکتۆبردا قاسم سلێمانی لە کەرکووک بوە، رەنگە بۆ سێلڤی گرتن چوبیتە ئەوێ؟.

سەید حەسەن موسەویان باڵوێزی بەرێی ئێران لە ئاڵمانیا

وڵامەکانی هێند ناراست بوون کە ناچار بووم قسەکانی پێببرم و بە بیری بێنمەوە کە لە کاتی تیرۆری د. شەرەفکەندی رێبه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ١٧ی سێپتامبری ١٩٩٢دا، جەنابیان باڵوێزی ئێران بوە لە ئاڵمان و دادگای میکۆنۆس لە ١٠ی ئاوریلی ١٩٩٧دا رێبەرانی پلەباڵای ئێرانی بە بڕیارده‌رو بەرێوەبەری ئەو تیرۆرە تاوانبار کرد.

 

ڤیدیۆ

 

 

نوێترین بابەت و هەواڵ