بڵێسەی ئاگـر.. دایکی سۆلاڤ

سـڵاوت لێـبێ کوردســـتان ئــەی نیشــــتمانی دێـریــــنم
سڵاو لە گيانی شەهـیدانت، خــاکی پیـــرۆز و شـیریـــنم    

دایکی سۆلاڤ


خــوێنی رژاوی نەوەکــــەت، پێشـێلیان کــرد دوژمنانت
تەقـە و ناڵـە و گــڕی (بۆمبا) ئاگــری بـەردا لـە گـیانت


ئەو ئاگـــرەی لە تۆ بەربــوو، منی سـوتان تەوژمەکەی
هەتــا یەت کــڵپە ئەســێنێ، بەرزتـــر ئەبـێ بـڵێسـەکەی


منیش بەڵێنێــــکم داوە، هەتــا دواکــــــاتی ژیـــــــــــانم
بۆ تۆ بژیــم بۆ تۆ بمـرم، رامگەیــان بە رۆڵەکـــــــــانم


تێکۆشـەربن رێ وون نەکـەن، پێشـمەرگەبن لە رێگاتا
بۆ ئازادی و ئاسودەیت، یەک یەک ملیان بکەن بە پەتا


زڕەی زنجـیر و پێوەنــدیان، ئـاوازێک بـێ بۆ هۆشیاری
بۆ بەرەی نوێ و چرۆی تازە، رزگاری بکەن بە دياری


شانـازی یە لە لای ئێمە، قوربانی ئەدەین هـەموو کـات
تا سەربەستیمان نەسێنین، لا نادەین لە رێگـای خەبـات


ئەوسا لە سەر لوتکەی چیا و لە قەد پاڵی کەژ و کـێوان
بە پێنووسی یەکگرتنمان بە خوێن ئەنووسین کوردستان
بە خوێن ئەنووسین کوردســـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــتان

 

دایکی سۆلاڤ/ سوید 


نوێترین بابەت و هەواڵ