خۆنیشاندانەکان بە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران

ئێران وڵاتێکی گەورە و دانیشتوانی زیاتر لە هەشتاو یەک میلیۆن کەسە.  دانیشتوانی ئێران لە زۆر نەتەوەی جیاواز پێکهاتووە.

عوسمان کەوکەبی شاد هیواداری گۆرانکاری سیاسیە لە ئێران

محەممەد رەزا پەهلەوی شای دیکتاتۆری ئێران لە ساڵی ۱۹٤۱ هەتا ساڵی ۱۹۷۹دەسەڵاتی بە دەستەوە بوو. دوای روخانی رژێمی محەممەد رەزا شا لە ساڵی ۱۹۷۹ رژێمی کۆماری ئیسلامی دەسەڵاتی گرتە دەست.

ئایەتوڵلا خومەینی بۆ رێبەری کۆماری ئیسلامی. دوای مردنی خومەینی لە ساڵی۱۹۸۹ ئایەتوڵلا عەلی خامەنەیی وەک رێبەری کۆماری ێیسلامی دەست نیشان کرا. رژێمی کۆماری ئیسلامی بە شێوەیەکی توند و تیژ و دیکتاتۆری ماوەی سی و هەشت ساڵە ئیران لەژێر رکێفی سیاسەتی دژی گەلی و نامرۆڤانە بەرێوە دەبات.

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ۲۸ مانگی دیسامبری ۲٠۱۷ خۆنیشاندانەکانی لە شاری مەشهەد کە دوهەم شاری گەورەی ئێرانە دەستی پێکرد.  خەڵک بە دژی بەرز کردنەوەی  نرخی شتی خواردەمەنەی رۆژانە و بەرز کردنەوەی نرخی بەنزین و گاز خۆنیشاندانیان دەست پێکرد. خەڵک هەروەها بە دژی رێژەی بەرز بوونەوەی بێکاری و زیاد کردنی رێژەی هەژاری لە وڵاتدا خۆنیشاندانیان بەرێوەبرد. خۆنیشاندانەکان پەرەی ستاند بۆ شارەکانی تر و هەروەها پایتەختی ئێران  شاری تاران.

دروشەمەکانی خۆنیشاندەران گۆراوە بۆ باری سیاسی و دەیان هەوێ گۆرانکاری سیاسی بکرێت و ئاواتەخوازن کە رێژێمی  کۆماری ئیسلامی بروخێت.

بە گوێرەی هەواڵی مێدیاکان تا ئێستا زیاتر لە پازدە کەس کوژراون و  سەدان کەسیش بریندارن  و دەستگیر  کراون.

من وەک ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی شارەوانی هامار لە وڵاتی نۆرویژ پشتیوانی خۆم بۆ خۆنیشاندران بە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران (حکومەتی ئاخوندەکان) دەردەبرم و ئاواتەخوزای گۆرانکاری سیاسیم. 

ئاوات و ئامانجم دامەزراندنی حکومەتێکی دێموکراتی و پولاریزم و سکولاریزمە کە مافی هەموو نەتەوەکان و چین و توێژەکان دابین و جێگیر بکات.

 عوسمان کەوکەبی شاد

ئەندامی سیاسی ئەنجومەنی شارەوانی هامار لە وڵاتی نۆویژ؛ سەر بە حیزبی کرێکارانی سوسیاڵ دێموکاتی نۆرویژ

رێکەوەتی  ۳/۱/۲٠۱۸ زاینی

شاری هامار

 تێبینی: ئەو وتارەم لە رۆژنامەی ئەربەیدەبلاد بە زمانی نۆرویژی لە شاری هامار لە وڵاتی نۆرویژ بڵاو کراوەتەوە کە وەرم گێراوەتە سەر زمانی کوردی.

 

کاتالۆگ