نوێنەری ئەمریکا قسەی خۆی دژی تاران بردەسەر، رەحیم رەشیدی

ئێوارەی سێ شەممه‌ی رابردوو، نیكی هه‌یلی، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامه‌وانی دا له‌ ڕێکخراوینەتەوەیەکگرتووەکان رایگه‌یاند، له‌ ئەنجومەنی ئاسایش  پەروەندەی سەرکوتی خەڵک لە لایەن کۆماریئیسلامی ئێرانەوە ده‌خاته‌ به‌رباس.

نیكی هه‌یلی

هه‌ر بۆیه‌ رۆژی شه‌ممه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ پێكهات و هێلی وتارێكی گیرینگی سه‌باره‌ت به‌ مافه‌كانی خه‌ڵكی ئێران پێشكه‌ش كردو وتی:

خەڵکی ئێران لە پتر لە ٧٩ شوێنی وڵاته‌كه‌یان خۆنیشاندانیان کردو ئەوەش دەرخەری بەهێزیی ئەوخەڵکە بوێرەیە کە بە چڕی لەو حکومەتە ماندوو بوون، ئامادەن بە دەربڕینی ناڕەزایەتی گیانی خۆیانبخەنە مەترسیەوە.

جیهان دەبێ ڕێزیان لێ بگرێ. پێویستە دەنگی خەڵکی ئێر ان ببیسترێ. بەشێک لە هاوکارەکانی ئێمە وابیر دەکەنەوە کە مافی مرۆڤ لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان جێگەیەکی نیە. مافی مرۆڤ دیاری وخەڵات نیە کە دەوڵەتەکان پێشکەشی بکەن.

 

نوێنەری ئەمریکا دەرباری پشتیوانی ئێران لە ترۆریسم وتی:

 بابەتی سووریە بە شێوەیەکی تۆقێنەر، ئەوەمان بۆ دەردەخا. ئەوەی ئیستا لە شار و گوندەکانی ئێرانڕوو دەدا، دیسان ئەو ڕاستیەمان بۆ پشت راست دەکاتەوە. ڕژیمی ئێران، مافی خەڵکی خۆی پێشێلکردووە و ساڵەهایە ئەوان ئەو پێشێلکاریانە دەکەن.

نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاندووە کە ڕژیمی ئێران، ساڵانە لانیکەم ٦ میلیارد دۆلار یارمەتیی بە ڕژیمیمرۆڤکوژی ئەسەد دەکات. خەڵکی ئێران ئەوە بە باشی دەزانن و هەر بۆیەش بە دەسەڵاتەکەیان دەڵێن،“دەست لە سووریا هەڵگرن و ئاوەڕ لە مە بدەنەوە“.

ڕژیمی ئێران،  ساڵانه‌، تاقمێكی زۆر چەکدار دەنێرێتە ئێراق و پشتیوانی لە حوسیەکان لە یەمەن دەکا وبۆ نموونە مووشەکیان بۆ دەنێرێ، ئەوە لە حاڵێکدایە کە بنەماڵەکانی ئێرانی، لە چاو  یه‌ك ده‌یه‌ پێش، ١٥لە سەد هەژارترن.

کەچی ڕژیمی ئێران، گرێبەستگەلێک دەدا بە کۆمپانیاکانی سەر بە سپا و ئەوان هەزاران بینایان سازکردووە کە دیتمان لە کاتی بوومەلەرزەدا رووخان و نێوچوون و سەدان کەسیان تێدا کوژرا و خەڵکیئێران دیسانیش هاواریان کردەوە کە “بیرێک لە حاڵی ئێمە بکەنەوە”. پەیامی خەڵکی ئێران، کەحاشاهەلنگرە “ڕاگرتنی تیرۆریزمە”.

 

نوێنەری ئەمریکا رووی لە جیهان و ئێران کردو رایگەیاند:

سەرجەم وڵاتانی ئازادیخواز پشتیوانی لە خەڵکی ئێران دەکەن. یەکیەتیی ئوروپ، کانادا، ئیسراییلنۆروێژ، بریتانیا، فەڕانسە، سوید. ئێمە ڕێز لە سەرجەم ڕاگەیێندراوەکانی پشتیوانی لە مافی مرۆڤدەگرین بەڵام دەبی کارێکی زیاتر لەوەش بکەین.

من، بە گشت هاوکاران ڕادەگەیێنم و داوایان لێدەکەم تا بۆ بەرزکردنەوەی دەنگی خەڵکی ئێران، دەنگیانبخەنە پاڵ دەنگم. لە ڕژیمی ئێرانیشم دەخوازم كه‌ سەرکوتی خەڵک ڕاگرێ، له‌ كۆتایی دا، خەڵک خۆیاندەست نیشانی دەکەن چارەنووسیان چۆن بێ و گومانێکیش لەوەدا نیە کە ئەمریکا، بێ ئەملاو ئەولا،لەگەڵ خەڵکی ئێرانه‌ کە خوازیاری ئازادی و گەشە بۆ بنەماڵەکانیان و کەرامەتی وڵاتەکەیانن.

 

ڕژیمی ئێران، ئێستا پێی ناوەتە هێڵی “هۆشداری” پێدان، جیهانیش چاوه‌دێری ده‌كات تاكوو بزانێڕژیمی زاڵ بەسەر ئێراندا چی دەکات.

 

نەمر شێرکۆ بێکەس بۆ قاسملوو
مەلا حەسەن شیوەسەڵی
مەلا محەممەد جوانڕۆیی
کاتالۆگ