شاری خۆراگری کوبانێ، عوسمان که‌وکه‌بی‌شاد

کوبانێ شاری خۆراگری  

له خاک دەکه‌ی بەرگری  

عوسمان که‌وکه‌بی‌شاد

جێی شانازی کوردانی

شاری خەبات و بەرخۆدانی

شه‌ره‌ف و ناموس پاڕێزی

لای هه‌موو کوردێک به‌ڕێزی

ناوت ده‌ رکرد له جیهان

ناسراوی وه‌ک قاره‌مان

ڕۆژهه‌ ڵات و باشور و باکور

پشتیوانتن به گه‌رم و گوڕ

کوردی تاراوگه له هه‌ندەران

پشتیوانتن به دڵ و گیان

پێشمه‌رگه‌ی ئازا و به جه‌رگ

خه‌بات دەکه‌ن بێ ترس له مه‌رگ

گه‌ریلای کچ و ژن وه‌ک دلێر

له پێشه‌وەی شه‌ڕن وەک شێر

ئه‌ی کچی کوردی قارەمان

شۆڕشگێری کوردستان

دژی داعه‌ش دەجەنگن

وره‌ به‌رز و بەجەرگن

 

 

عوسمان که‌وکه‌بی‌شاد

شاری هامار له وه‌ڵاتی نۆرویژ

رێکه‌وتی ١/١١/٢٠١٤

ئەو هۆنراوه‌م بۆ خۆراگری شاری کوبانێ هه‌ڵبستوە. له رێکەوتی ١/١١/٢٠١٤

رێپێوانێکم له شاری هامار لە وڵاتی نۆرویژ بۆ پشتیوانی کۆبانێ رێکخست.

دوای وتاردانم وه‌ک ئه‌ندامی سیاسی ئه‌نجومه‌نی شاری هامار به زمانی کوردی و نۆرویژی ئه‌و هۆنراوه‌م خوێنده‌وه. هه‌رە ها رۆژنامه‌کانی هامار ئه‌ربه‌یده‌ربلاد و هامار داگ بلاد له سه‌ر خۆ پیشاندانه‌که چاوپێکه‌وتنیان له‌ گه‌ڵ کردم

نوێترین بابەت و هەواڵ