هێزەر ناوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ رەحیم رەشیدی: “تێکدانی بارودۆخی ئارامی عفرين شەرمەزارییە”.

رەحیم رەشیدی لە کوردستان تی ڤی، ئایا پێت وایە ئێوە کاری خۆتان بە تەواوی کردوە بۆ ئەوەی پەلامارەکانی ئەردۆغان لە دژی کورد رابگرن؟.

هێزەر ناوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و رەحیم رەشیدی

هێزەر ناوێرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: “هەر بۆیە ئێمە لەسەر ئەو بارودۆخە لەگەڵ تورکیا قسه‌مان كردوه‌و زۆر نيگه‌رانی ڕەوشی عفرينین و پێمان وايه‌ كه‌ هه‌موو لايه‌ك ده‌بێت چاويان له‌سه‌ر داعش بێت و نابێت له‌و ئامانجه‌ لا بده‌ن. ئێمه‌ دڵگرانيین و نيگه‌رانييه‌كانيشمان گه‌ياندووه‌ته‌ توركيا.

ئێمه‌ هاوڕاين له‌گه‌ڵ توركيا له‌ باره‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى په‌كه‌كه، توركيا ئه‌ندامى ناتۆيه‌ و هاوپه‌يمانمانه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ى توركيا له‌ عه‌فرين ده‌يكات سەرەنجی ئێمه‌ له‌سه‌ر داعش لاده‌بات و هيچ لايه‌نێكى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى نه‌يوتووه‌ داعش بە تەواوی له ‌نێو چووه”‌.

سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ لە پێوەندییە تەلەفوونیەکەی دا بە جیددی به سەرۆک‌ ئه‌ردۆغانى راگه‌ياندووه‌، “بارودۆخه‌كه‌ ئاڵۆزتر نه‌كات و دوور بكه‌وێته‌وه‌ له‌ پەلاماردانی خه‌ڵكى مه‌ده‌نى وه‌ك ئه‌وه‌ى بينيمان، هەروها دواشی کردوە کە تورکیا دەست هەڵگرێ‌ له‌ كوشتنى مه‌ده‌نييه‌كان و ئاواره‌ كردنى خه‌ڵک و داوای كردوە تورکیا پشووی لەسەرەخۆ بێ و ره‌وشه‌كه لەوە‌ خراپتر نه‌كات”. هەروەها سەرۆک بە تورکیاشی وتوە کە نابێ هێزەکانی ئێمە لەو نێوچانەدا بە هۆی تورکیاوە روو بە رووی هیچ هەرەشەو مەترسیەک ببنەوە.

‌شه‌رمه‌زارييه‌ كه‌ نێوچه‌يه‌ك ئارام بێت و بچيت و ناسەقامگیری بکەیت. ئێمە پێمان وایە دەبێ لە سووریا ئارامی، سەقاگیری و ئاسایش و چارەسەری سیاسیی هەبێ تاکوو خەڵک بگەرێتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

 

نوێترین بابەت و هەواڵ