پەیامێک بۆ مناڵانی ئەم دنیایە‎، حەمە حەریری

مناڵەکان  ئەی تۆپ و بۆمب باران کراوەکان   

ئەی ھێلانە لێ خاپوور کراوەکان   

مناڵەکان ئەی باب و دایک لێ کوژراوەکان   

ئەی بێ سەر وشوێن بووەکان

مناڵەکان ئەی خۆراکی زوحاکەکانی سەدەی بیست ویەک

ئەی ئارامی و خەو و  خواردن  و کایە  لێ  زەوت کراوەکان

مناڵەکان ئەی قوتابخانە لێ رووخاوەکان

دەزانم  بە ئەمری  داگیرکەرانی کوردستان

ئاوارە بوون و یا  لەژێر زەمینەکان دا شەو و ڕۆژ دەکەنەوە

ئەزانم ئێستا ھاوالەکانتان لە جیات قوتابخانە

بە بۆمبای داگیرکەران و دڕندە پیشەکانەوە

لە ژیان دا نەماون و یالە خەستە خانەکان  دەکولێنەوە

بۆ یە دەڵێم پڕ بە ھێز و توانا وە ھاواری مناڵانی ئەم

دنیا یە بکەم  بڵێم  کە بەیانی ھەستان لە خەو و ھاتنە

سەر نان خواردن  لە دایک وبابتان بپرسن  مناڵانی عەفرین  بۆ  وایان لێ بە سەر ھاتووە .

کە چوونە قوتابخانە  لە سەر کلاس  لە مامۆستا کەتان

بپرسن ئازادی مانای چیە  و ژیان منای چییە و  بۆ مناڵانی کوردستان  لە  سەرئەم دوو  وشەی  ئازادی  و ژیان

ھێرشیان دەکرێتە سەر و بە تانک و تۆپ و تەیارەی بۆمب ھاوێژ  ماڵیان و قوتابخانەیان و بگرە نەخۆشخانەیان بە سەر دا وێران ئەکەن و ئەیان کوژن ؟؟؟؟؟؟؟؟

نوێترین بابەت و هەواڵ