مـن عەفــرینم.، رەزا شوان

مــن عەفــــــرینم ، کوردســــــتانیم
هێمـای بەرگــــری و بەرخــــودانیم

مــن عەفـــــــــرینی خـــــــــۆڕاگـرم
مـــن شۆڕشـــــم ، مـــن ئـــــــاگـرم

کچــــان و کــــوڕانی شـەڕڤـــــانانم
شانــــــــازیـن بـۆ کوردســــــــــتانم

مــن داســـتانی ئـــەم ســــەردەمەم
قـــــــــارەمـانێکی بـێوێــــــــــــــنەم

داگـــــــــیرکــەرانی بێــــــــــــــگانە
ستەمــــــــــــکاری پـیشەیــــــــــانە

خوێنڕێــــــژن ، رەگــــــەزپـەرستن
دڕنــــــــــــدەن و کـەســـنەویســـتن

ئـەردۆگـــــــــانی سیکـــــــــــۆپاتی
کـوشــــتن و بـــــڕینە ئـــــــــاواتی

عەفــــــریـن بۆتـــە چـــقڵی چـــاوی
 بۆتـــــە شـێرپەنجـــەی هـەنــــاوی

نـە لەشـــــــکری زەبـەلاحـــــــــتان
نـە فــڕۆکە و تـــۆپ و تانکـــــــتان

ئـازادیخـــــــــــوازین نابـــــــــەزین
شەهــیدیش بین هـەر سەربــــەرزین
 

نەرویــج: ٩ی/ فێبروار/ ٢٠١٨

کاتالۆگ