واشێنگتۆن پۆست، شەڕەکە “بەرگری لە خۆمان بوو” ، و. قاسم رەیانی

بەیروت – سوریا و روسیە بوونی سەربازیی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئامریکایان  بە “نایاسایی” دانا کە دوای ڕووبەڕوو بوونەوەیەک لە شەوی پێنچشەمە دا،

فڕۆکە جەنگییەکانی ئامریکا هێزەکانی لایەنگری ڕژیمی سوریایان بۆمبباردومان کرد لە کاتێک دا خۆیان بە بنکەیەکی پشتیوانی کراو لە لایەن ئەمریکاوە نێزیک دەکردوە.

بە گوێرەی کۆلۆنێل ڤەیل، قسەکەرێکی هێزی سەربازی ئەمریکا،هێزەکانی ئامریکا چەکدارانی سەر بە ڕژێمیان بە تۆپ و فڕۆکە کوتا پاش ئەوە کە ئەو هێزانە هێرشێکیان بە دژی پێگەیەکی سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکرات هەڵکەوتوو لە پارێزگای دەیر ئەل زور کە لە لایەن ئەمریکاوە پشتیوانی دەکردرێ، ڕێکخستبوو. ئەو کوتی ئەندامانی هێزی سەربازی ئەمریکا بە دانی ڕاوێژ بە هێزەکانی سەر بە سوریای دیموکرات لەو کاتەدا لە پێگەکە بوون.

 

حوکوومەتی سوریا ئەمریکای لە ئەنجامدانی کوتانەکەدا بە “دەستدرێژی” تاوانبار کرد. روسیا بوونی ئەمریکای لە سوریا وەک کارێکی “نایاسایی” ڕاگەیاند و، ئەمریکای بە دەستبەسەرداگرتنی نەوتی سوریا تاوانبار کرد. وەزارەتی بەرگری روسیا لە ڕاگەیاندراوێک دا دەرێبڕی کە “ئەو ڕووداوەی دوایی جارێکی تر نیشان دەدا کە بوونی نایاسایی ئەمریکا لە سوریا بە مەبەستی کۆنترۆڵ کردنی سەرچاوە ئابورییەکانە نەک شەڕ دژی تێرۆریستەکانی داعش.”

.

کاربەدەستێکی هێزی سەربازی ئەمریکا کوتی، لەو شەڕەدا سێ کاتژمێرییە دا هیچ ئەمریکاییەک بریندار نەبوو، تەنیا شەڕوانێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات بریندار بوو. لە مەودای شەڕەکە دا ئەمریکا بۆ پشتیوانی کردنی شەڕوانان کەڵکی لە هێلەکۆپتێری ئاپاچی و چەکی AC-130، جێتی F-16 وەرگرت. ئەوە جێدیترین تێکهەڵچوونێک نێوان  ئەمریکا و سوریا بوو لەوەتی هێزەکانی ئەمریکا لە ساڵی 2015وە بۆ پشتگیری لە شەڕوانانی کورد و عەرەب دژ بە داعش دەستێان بە دامەزران لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا کرد. ئەوە ئاڵۆزی مەیدانی شەڕەکە دەردەخا ئێستا کە شەڕ دژی داعش بە کۆتایی خۆی گەیشتوە، ئەمریکا نێزیک بە یەک لە چوار بەشی خاکی سوریای لە دەستدایە.

دەوڵەتی سوریا و ئێرانی هاوپەیمانی چەندین جاران داوایان لە هێزەکانی ئەمریکا کردوە کە خاکی سوریا بەجێ بێڵن و، ئێستاش کە شەڕ دژی ذاعش نزیک بە تەواو بوونە، پەییاپەیتا هەڕەشایان کردوە کە ئەگەر بێتو خۆیان وڵات بەجێنەهێڵن بە زەبری شەڕ ئەمریکاییەکان وەدەر دەنێن.

هەر چۆنێک بێ، دەزگای ئیداری ترامپ مانگی ڕابوردوو ستراتێژییەکی نوێی لە ئاست سوریا ڕاگەیاند کە بە گوێرەی ئەو ڕێبازە، هێزەکانی ئەمریکا لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا دەمێنەوە هەتا ئەو کاتەی ڕێگە چارەسەرییەکی ئاشتی لە ئاست شەڕی بەربڵاوتری وڵا ت کە وەلانانی سەرۆککۆمار بەشارئەلئەسەدیش لە دەسەڵات بەخۆە دەگرێ، دێتە ئاراوە. بە لە ئارا دا نەبوونی هیچ دیمەنێکی ئەوتۆ لە ئاشتی، هێزەکانی سەربازی ئەمریکا وادەی مانەوە لە سوریا دەدەن کە ئەوەش دەگەڵ دژایەتی هەموو دەسەڵاتەکانی ناوچە ڕووبەڕوو بووەتەوە.

 دیمەنی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا کە هاوکاتە  دەگەڵ ڕێخۆشکەریهەوڵەکانی کوردان بۆ چەسپاندن  خۆبەڕێوەبەری(سەربەخۆیی)، هاوئاهەنگی نێوان ئەو وڵاتانەی دژی هەر چەشنە شێوەیەک لە ئۆتۆنۆمی کوردان هان داوە و، یەکگرتوویی تورکیا، روسیا، ئێران و دەوڵەتی سوریای لە ڕووی کردەوەییەوە دژی بوونی ئەمریکای پێکهێناوە.

رۆبێرت فۆرد باڵوێزی پێشووی ئەمریکا لە سوریا و ئەندامی هەنووکەیی پایەبەرزی ئەنستیتۆی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێ “ئەمریکا ئێستا لە دۆخی مەئمورییەتی خشکەیی (ماموریت خزندە)دایە”.

ئەو هەروەها کوتی “ئەمریکاییەکان لە ڕێگەی داڕژتنی ستڕاتێژی دیپلۆماسی خۆیان هەتا ئەو جێیە گۆشەگیر کردوە کە تورکیا، ئێرران و سوریا یەکڕان لە ئاست ئەوەی کە هەرچی ئەمریکا لە سوریا دەیکا کارێکی خراپە.”

زۆر کەس لە کۆنگرە دەستیان بەم  پرسیارە کردوە کە درێژەدانی مانەوەی ئەمریکا لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا ئەو مەترسییە هەیە کە ئەمریکا زۆرتر بەرەو قوڵایی شەڕلە سوریا بەرێ. سەناتۆر تیم کەین ئەندامی کۆمیتەی خزمگوزارییەکانی سەربازی ڕایگەیاند کە ئەو تێکهەڵجوونە “پرسیاری جیدی سەبارەت بە درێژەدانی بوونمان لە سوریا دەخۆڵقێنێ، من زۆر نیگەرانم کە دەزگای ئیداری ترامپ بە ئانقەست بە ئاقاری کێشەیەکی فرەوانتر دەڕوا بە بێ وەرگرتنی ڕایەک لە کۆنگرە یان بوونی ئامانجێکی ئاشکرا.”

کاربەدەستانی ئەمریکا پێ لە سەر ئەوە دادەگرن کە ئەوان ئامانجیان ئەوە نییە کە لەوە پتر لە کێشەی سوریا تێوەگلێن. قسەکەری پێنتاگۆن دانا وایت کوتی “ئێمە بە دوای کێشە دەگەڵ ڕژیمەوە نین. هەر کردەوەیەک کە  ئێمە لە ئۆپەراسیونی  شکشتدانی داعش دوور بکاتەوە،  ئەوە بە لاڕیدا بردنی سرنجە.”

بەڵام شەڕەکە هاتوە و ئاڵوزتر دەبێ. هێرشەکەی باڵی سەر بە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەو کاتە دا ڕووی دا کە تورکیا پێشڕەوی سێ هەفتەیی خۆی دژ بە کوردەکان لە عەفرین درێژە پێدەدا. عەفرین لە ژێر دەسەڵاتی کوردەکان دایە کە هێزەکانی سوریای دیموکرات تێی دا دستی باڵایان هەیە، بەڵام پشتیوانی ڕاستەوخۆی ئەمریکایان نییە.

تورکیا هەڕەشەی کردوە کە هێرش دەکاتە سەر کوردەکانی لای ڕۆژئاواتر لە دەوروبەری شاری مەنبیج کە سەربازانی گەشتیی ئامریکایی لێیە. هێزەکانی ژێر ڕێبەرایەتی کورد بە گوێرەیەکی ڕوولەزۆربوون دا  بە قسەی وتەبێژێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات کینۆ گابرییەل هەست بە “هێرش لە هەموو لایەک دەکەن”. ئەو کوتی “ئەو هێرشیکە بۆ سەر پڕۆژەیەکی ئێمە هەوڵ دەدەین لە سوریا سەقامگیری بکەین.”

 

ئەگەر گرژییەکان هەر وا قوت بنەوە، هێزەکانی سوریای دیموکرات و ڕاوێژکارە سەربازییەکانی ئەمریکا، لەوانەیە خۆیان لە شەڕێک دا ببینەوە کە لە سێ بەرە دا شەڕ دەکەن، شەڕ دژ بە تورکیا، داعش و دەوڵەتی سوریا. بەڵام گابرییەل کوتی هێزەکانی سوریای دیموکرات دڵنیان کە ئەوان بە گوێرەی پێویست شەڕوانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تورکیا و ڕاگرتنیان لە پشت هێڵی دەیر ئەل زور، هەیە.

ئەو کوتی هێرشەکەی بۆ سەرمان کرا لە لایەن ئەندامانی هێزەکانی بەرگریی نەتەوەیی کە گرووپێکی میلیشیای چەکداری وەفادار بە حوکوومەتی ئەسەدن کە لە لایەن ئێران و حیزبوڵای لوبنان چەکوچۆڵیان پێ گەیوە. گابرییەل دەڵێ، ئامانجی ئیحتیمالی ئەوە بوو کە هەوڵ بدەن هێزەکانی سوریای دیموکرات چیتر بەرەو ڕؤژهەڵات نەڕۆن، کە تەنیا چەند گوندییەکی داعش لە نێوان بنکەکانی ئەوان و سنوری ئێراق دا هەڵکەوتوە.

 

ئەو هەروەها کوتی، “ئێمە پێمان وایە هێرشەکە لەبەر ئەوە بوو کە ئەوان دەیانهەوێ سرنجی ئێمە لە ئۆپەراسیۆنیەکی دژ بە داعش لە دۆڵی فورات دوور بخەنەوە، ئێمە تەنیا چەند باژێڕ و گوبدێکی کەممان ماوە کە لە داعشی لێ پاک کەینەوە. ئەوان بە تەواوی دەورە دراون و، چاوەنواڕین کە ئۆپەڕاسیۆنەکەمان کۆتایی پێ بێنین و سنوری سوریا و ئێراق پاک کەینەوە.

لە پارەکەوە ڕوباری فورات وەک هێڵی جودا کەرەوە ، کە ئەمریکا و هێزەکانی سوریای دیموکراتی هاوپەیمانی لە لایەک و، روسیا و هاوپەیمانەکانی سوریەش لە لەیەکی تر دامەزراون. وتووێژەکانی نێوان هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا و روسیا لە ساڵی ڕابوردوو دا هەتا ئێستا هێزە سەربازییەکانی ئەغیاری لێک جودا کردوەتەوە.

ڤیەل قسەکەری هێزی سەربازی ئەمریکا کوتی، دوژمنایەتییەکان کاتێک سەریان هەڵدا کە سەدان هێز پشتیوانکراو بە تانک و تۆپ بەرەو شوێنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە  شاری خەشام هەڵکەوتوو لە پێنج مایلی ڕۆژئاوای هێڵی جوداکەرەوە بەڕێوەبوون. لەوێ مەزنترین چاڵەکانی نەوتی لێ هەڵکەوتوە کە لە  ژێر دەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات دایە و، گومان دەکردرێ کە هێزەکانی سەر بە حوکوومەت تێکۆشاون کە ئەو  چاڵە نەوتانە وەرگرنەوە.

 

 ڤێەل لە ئی مەیلێک دا ڕایگەیاند، کاتێک هێزەکانی لە حاڵی پێشڕەوی بە ئاڵقەیەک لە 20 تا 0 3 تانک و تۆپ لە نزێکی پێگەکە دەرکەوتن، فڕۆکە و تۆپخانەی ئەمریکا وەڵامی تەقەی ئەوانیان داوە، ئەو کوتی “ئەو ئۆپەراسیونە بەرگری لە خۆمان بوو.”

کاربەدەستێکی ئەمریکا کوتی، کاناڵەکانی پەیوەندی نێوان هیزی سەربازی ئەمریکا و روسیا لە شەوی پێنجشەمەی شەڕەکەدا ئاواڵە بوو و، ئەمرتکا پێش ئەوەی بۆمباردومان دەستی پێ بکا ڕوسیای ئاگادار کردبووە.

سەرچاوە: واشینگتۆن پۆست، 8ی فێبریە

 www.washingtonpost.com

نووسینی لیز سڵای

وەرگێڕانی ئازد لە ئینگلیسییەوە: قاسم رەیانی، 18/02/09

تێبینی: سەردێڕی نووسراوەکە لە لایەن وەرگێڕەوە گۆڕدرواە

ئاگاداریەان
مەلا حەسەن شیوەسەڵی
مەلا محەممەد جوانڕۆیی
ئارشیو